تەنها دوو حیزبی کوردی بەشداری دامەزارندنی (Progressive Alliance) بوون!
23 May 2013
رۆژهەڵات تایمز ـ ئاڵمان: هەروەک لە هەواڵەکانی چەند رۆژی رابردوودا هاتبوو کە ژمارەیەک حیزبی ئورووپایی لە هەوڵدان کە لە ئەنترناسیۆنال سۆسیالیست بێنە دەرێو رێکخراوێکی تازە بەناوی رێكخراوی بەرەی پێشكەوتنخواز (Progressive Alliance) دروست بکەن.
هەر لەژێر ئەم رۆشنایەدا رۆژی ٢٢ی مای ٢٠١٣ لەشاری لایپزیکی ئاڵمان بە بەشداریی٨٠ ئەندامی سۆسیالیست ئەنترناسۆنالو چەند حیزبێکیتر، رێكخراوی بەرەی پێشكەوتنخواز (Progressive Alliance)یان پێکهێنا.