RSS     Despek
ماڵه‌وه‌| هه‌واڵ| وتار| دیمانه‌| ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر| نووسه‌ران| له‌ مێدیاکانه‌وه‌‌| رۆژهه‌ڵات‌تایمز و خوێنه‌ران| په‌یوه‌ندی
25 July 2014
نوسه‌ران
بگه‌رێوه‌| ناردن بۆ دۆستان‌| چاپ| 3997 جار بینراوه‌| 13 بۆچوون|
avatar

ئازاد عەباسیان

كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی‌ شۆڕشگێرانه‌ی‌ كاك سه‌عید شه‌ریفیان

13 Feb 2011
ئازاد عه‌بباسيان
لاوێك وه‌ك زۆر له‌ شێره‌ لاوانی‌ نیشتمانپه‌روه‌ری‌ كورد، لاوێك وه‌ك زۆربه‌ی‌ ئه‌و لاوانه‌ی‌ كه‌ هه‌ستیان به‌ بنده‌ست بوونی‌ گه‌لی‌ كورد كرد، لاوێك كه‌ تازه‌ ته‌مه‌نی‌ لاوه‌تی‌ ره‌ڕه‌وه‌ی‌ ده‌گرت، وەک سەدان لاوی تر زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ گه‌لیان به‌ بێده‌نگی‌ بۆ ته‌حه‌مول نه‌كرا و به‌ڵێنیان دا به‌ خاكی‌ نیشتمان و گه‌ل كه‌ تا دوا دڵۆپی‌ خوێنیان بۆ رزگاری‌ كوردستان تێبكۆشن. هەر بۆیەش چه‌كی‌ شۆڕشی كرده‌ شان و پێ به‌ پێی‌ لاوه‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی‌ كورد، له‌ سه‌نگه‌ری‌ شۆڕش و دژ به‌ زوڵم و زۆر راوه‌ستا.
كاك سه‌عید شه‌ریفیان ناسراو به‌ خاڵه‌ سه‌عید شێناتی‌, یه‌كێک له‌و لاوه ‌نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌.
خاڵه‌ سه‌عید له‌ ساڵی‌ 1345ی‌ هه‌تاوی‌ له‌ گوندی‌ "شێنان"ی‌ سه‌ر به‌ شاری‌ بانه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یێكی‌ خاوه‌ن رێز له‌ دایك بووه. گوندی‌ شێنان وه‌ك زۆربه‌ی‌ گونده‌كانی‌ كوردستان، زۆر له‌ منداڵانی‌ خۆی‌ پێشكه‌ش بە رزگاریی خاكی‌ كوردستان كردوه‌ و فێری‌ كردوون كه‌ نه‌ژین بۆ مردن، بمرن بۆ ژیان.
ده‌ربه‌ده‌ری‌ و چه‌ند جار برینداری‌ و زۆر سه‌ختی‌ و ناخۆشی‌ ده‌ورانی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌، نه‌یتوانی‌ وره‌ی‌ خاڵه‌ سه‌عید بشكێنێ‌ و مه‌یدانی‌ شۆڕشی‌ پێ‌ چۆڵ بكات.
بەڵام ئاخۆ چی‌ له‌ پشت ئه‌م وره‌ به‌رزەوە‌ كه‌وا ناهێڵێ شۆڕشگێر خۆشی‌ ژیانی‌ خۆی‌ بخاته‌ پێش ئازادی‌ گه‌له‌كه‌ی‌؟
به‌ ئه‌ركی‌ خۆم زانی‌ كه‌ بۆ رێز لێنان له‌م شۆڕشگێره‌ و رێز گرتنی‌ هه‌ستی‌ پیرۆزی‌ سه‌رجه‌م شۆڕشگێرانی‌ گه‌له‌كه‌مان، كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی‌ خاڵه‌ سه‌عید شێنانی‌ بخه‌مه‌ به‌رچاوی‌ ئێوه‌ی به‌رێز.
با هۆی‌ هاتنی‌ بۆ ناو پێشمه‌رگایه‌تی‌ و چه‌ند بیره‌وه‌ریێكی، له‌ زمانی‌ خاڵه‌ سه‌عید ببیستین:
له‌ سه‌ره‌تای‌ بیر كردنه‌وه‌م دا له‌ گه‌ڵ زوڵم و زۆری‌ ئاغاكان له‌ پێوه‌ندی‌ به‌ خه‌ڵكی‌ بنده‌ست و هه‌ژار به‌ره‌ڕوو بووم. له‌ گونده‌كه‌ی‌ ئێمه‌ دا بناماڵه‌یه‌ك هه‌بوو كه‌ زۆر هه‌ژار و نه‌دار بوون. كوڕی‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ هاورێی‌ من بوو. باوكی‌ ئه‌و هاورێیه‌م ناوی‌ مام ره‌حیم بوو. رۆژێك ئاغاكانی‌ دێیه‌كه‌مان هاتن بۆی‌ و به‌ دوان گرتیان و دانێكیش زۆر بێ به‌زه‌ییانه‌ لێیده‌دا، ئه‌وان چه‌كدار بوون و زۆردار كه‌س نه‌یده‌توانی‌ پێشیان پێ بگرێ‌. له‌ ئاكامی‌ ئه‌و لێدانانه‌ بوو كه‌ مام ره‌حیم گیانی‌ له‌ ده‌ست دا. ئه‌و رووداوه‌ بۆ من زۆر دڵته‌زێن و جه‌رگ بڕ بوو. بوو به‌ گرێیه‌ك له‌ سه‌ر دڵم و بووه‌ هۆكارێك كه‌ له‌ به‌رابه‌ر زاڵم دا سه‌ر دانه‌نه‌وێنم.
پۆلی‌ یه‌كه‌می‌ سه‌ره‌تایی‌ بووم, مامۆستاكه‌مان ناوی‌ شاروزیان بوو كه‌ زۆر مامۆستایه‌كی‌ دڵسۆز بوو. به‌رده‌وام له‌ ناو پۆل دا پێیده‌وتین "ئاغاكان ناهێڵن لێره‌ قوتابخانه‌ ساز بكرێ‌، ئه‌وان نایانهه‌وێ‌ ئێوه‌ خوێنده‌وار بن، ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ‌ وه‌ك باوك و براكانتان نه‌خوێنده‌وار بمێننه‌وه‌ كه‌ به‌ ئاره‌زووی‌ خۆیان غه‌درتان لێ‌ بكه‌ن".
هه‌تا ماوم له‌ ژیاندا سپاسی‌ ئه‌و مامۆستایه‌م ده‌كه‌م و هێوادارم له‌ ژیاندا مابێت و له‌ش ساغ بێت.
شۆڕشی‌ گه‌لانی‌ ئێران ده‌ستی‌ پێكرد, ئه‌و كات له‌ شاری‌ بانه‌ ده‌رسم ده‌خوێند. له‌ زۆربه‌ی‌ رێپێوانه‌کاندا به‌شدار بووم. دوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌لانی‌ ئێران و به‌ لاڕێ‌ بردنی‌ ئه‌و شۆڕشه‌ و زه‌وت كردنی‌ هه‌موو ماف و ئازادیه‌كانی‌ گه‌لانی‌ ئێران, گه‌لی‌ كورد بۆ به‌ ده‌ست هێنانی‌ مافه‌كانی‌, ده‌ستی‌ دایه‌ خه‌باتی‌ سیاسی‌ دیپلۆماسی‌. كاتێك كۆماری‌ ئیسلامی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و خه‌باته‌ی‌ به‌ گولله‌ دایه‌وه‌, گه‌لی‌ كوردیش بۆ دیفاع له‌ خۆی‌ ده‌ستی‌ دایه‌ چه‌ك و ئه‌منیش له‌و سه‌رده‌مه‌ دا وه‌ك زۆربه‌ی‌ لاوان هه‌ستم به‌ بێ‌ به‌شی‌ و ئه‌و زوڵم و زۆره‌ كرد كه‌ له‌ گه‌له‌كه‌م ده‌كرێ‌. هه‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ ساڵی‌ 1362 هاتم بۆ ناو ریزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حیزبی‌ دێموكڕاتی‌ كوردستان. xla-saha-1.jpg ئه‌و ئێواره‌ی‌ كه‌ هاتم بۆ پێشمه‌رگایه‌تی‌ له‌ لكی‌ 2 ی‌ شه‌هیدانی‌ مسته‌فازاده‌ سازمان درام. ئه‌و لكه‌ سه‌ر به‌ هێزی‌ شه‌هیدانی‌ وێردی‌ بوو سه‌ر به‌ كومیته‌ شارستانی‌ بانه‌. به‌یانی‌ ئه‌و رۆژه‌ هێزه‌كانی‌ حكومه‌ت هێرشیان هێنا بۆ به‌رزایه‌كانی‌ پشتی‌ تاژان. له‌و شه‌ڕه‌ دا هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ زۆر بوێرانه‌ له‌ به‌رابه‌ر رژیم دا وێستان. ئه‌و رۆژه‌ یه‌كه‌مین رۆژی‌ پێشمه‌رگایه‌تیم بوو. هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا فه‌رمانده‌كه‌مان پێی‌ گوتم ئه‌وه‌ بۆ هاتویته‌ پێشه‌وه‌؟ ئێستا زووه‌ بۆ تۆ! وتم جا فه‌رقی‌ من و هاورێیانم چیه‌. وتی‌ ناترسی‌؟ وتم نا ناترسم.
ورده‌ ورده‌ راهاتم له‌ گه‌ڵ ژیانی‌ سه‌خت و دژوار به‌ڵام پڕ له‌ سه‌روه‌ری‌ و شانازی‌ی پێشمەرگایەتی. ژیانی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ ئه‌و كات زۆر دژوار بوو, به‌ڵام كاتێك كه‌ ده‌چووینه‌ ناو گونده‌كان و له‌ گه‌ڵ رێز و حورمه‌تی‌ خه‌ڵك به‌ره‌وڕو ده‌بوینه‌وه‌، هه‌موو تاڵی‌ و سه‌ختیه‌كانمان بیر ده‌چوه‌وه‌. ئه‌و رێز و حورمه‌تانه‌ ده‌بوون به‌ وره‌یێكی‌ پۆڵایین بۆ ئێمه‌ و ده‌مانزانی‌ كه‌ خه‌ڵك پشتیوانیمان لێ‌ ده‌كات. هه‌ڵسوكه‌وتی‌ گه‌له‌كه‌م له‌ ژیانی‌ پێشمه‌رگایه‌تیم دا زۆر وره‌ به‌خش بوو بۆ من. "خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ وه‌ك ماسی‌ و ئاو وان, هه‌تا ئاو هه‌بێ‌ ماسیش ده‌بێ‌".
له‌ ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیم دا تا ئێستا پێنج (5) جار بریندار بووم. له‌ یه‌كێك له‌و برینداریانه‌ دا سێ‌ په‌نجه‌ی‌ ده‌ستم له‌ ده‌ست داوه‌.
بیره‌وه‌ریه‌ خۆشه‌كانم له‌ چاو بیره‌وه‌ریه‌ ناخۆشه‌كان زۆر كه‌مترن, له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زۆر هاوڕێی‌ خۆشه‌ویستم له‌م ماوه‌ دا شه‌هید بوون. شانازی‌ به‌ هه‌موویانه‌وه‌ ده‌كه‌م.
بیره‌وه‌ریێك كه‌ به‌لامه‌وه‌ زۆر خۆش بوو ئه‌وه ‌بوو كه‌ رۆژێك هێزه‌كه‌مان به‌ره‌و ناوچه‌ی‌ خێڵه‌ڕه‌ش ده‌چوو, ئه‌و په‌له‌ كه‌ من سه‌رپه‌لی‌ بووم بۆ ناو گونده‌كه‌ دانرابووین كه‌ پایگایه‌كی‌ لێبوو به‌ سه‌ر ماڵه‌كاندا زاڵ بوو. كاتێك چوینه‌ ناو دێیه‌كه،‌ كه‌سێك پێی‌ وتین كه‌ شه‌وانه‌ پایگاكه‌ كه‌سیان نایێته‌ خوار و بێخه‌م بن. كه‌مته‌رخه‌میمان نه‌كرد و له‌ شوێنه‌ تایبه‌ته‌كاندا نیگابانمان دانا. له‌ كاتی‌ نان خواردن دا بووین كه‌ پایگاكه‌ هاتنه‌ خوارێ‌ و له‌ گه‌ڵمان ده‌رگیر بوون, ناو دێیان ئاگرباران كرد. له‌ گه‌رمه‌ی‌ شه‌ڕه‌كه‌دا كچێك پێ به‌ پێی‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵمان بوو, پێم وت داده‌ گیان بچۆوه‌ ماڵه‌وه‌ نه‌وه‌ك خودا نه‌خواسته‌ بەر‌ بكه‌وی‌. له‌ جواب دا پێی‌ وتم بۆ مه‌گەر له‌ له‌شی‌ ئێوه ‌ئاو دێت؟! خوێنی‌ من سوورتره‌ له‌ ئێوه‌؟! ئه‌گه‌ر چه‌كم پێ نیه‌ و شه‌ڕم پێناكرێ‌، خۆ ده‌توانم كه‌ شتێكتان پێویست بوو، بۆتان بێنم. ئه‌و قسه‌یه‌ ئه‌وه‌ندی‌ دیكه‌ وره‌ی‌ پێ به‌خشیم.

بیره‌وه‌ریه‌ ناخۆشه‌كان هێند زۆرن كه‌ نازانم كامیان باس بكه‌م.xla-saha-3.jpg
ساڵی‌ 1365 هێزی‌ ئاربه‌با له‌ گونده‌كانی‌ سه‌رقوڵ و سیوچ و میراوا مابووینه‌وه‌. هاوڕێیه‌كی‌ زۆر خۆشه‌ویستم به‌ ناوی‌ سه‌عدوون شێنانی‌ كه‌ هه‌ر دووكمان خه‌ڵكی‌ شێنان بوین و رفیقی‌ منداڵی و قوتابخانه‌ و پێشمه‌رگایه‌تی‌ بووین. هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی‌ شه‌هید بوو پێكه‌وه‌ بووین. ئه‌و رۆژه‌ كه‌ له‌و دێیانه‌ مابووینه‌وه‌, هاورێ‌ سه‌عدوون به‌ر له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ دوژمن ده‌رگیر ببێ‌, وێنه‌یێكی‌ خۆی‌ ده‌ر هێنا بوو له‌ نێو پۆلێك له‌ هاورێیان دا گوتببوی‌ " ئه‌و كوڕه‌ جوانه‌ حه‌یف نیه‌ شه‌هید ببێ‌ یان قاچی‌ بپه‌رَێ‌.
هاورێ‌ سه‌عدوون زۆر كورێكی‌ شۆخ بوو. به‌ داخه‌وه‌ هه‌مووی‌ سێ‌ كاتژمێر به‌ سه‌ر ئه‌و قسانه‌دا تێنه‌په‌ڕیبوو كه‌ كه‌وته‌ به‌ر گووله‌ی‌ سه‌د و شه‌ش (106) ی‌ دوژمن و قاچی‌ په‌ڕ په‌ڕ بو و شه‌هید بوو.

ساڵی‌ 1368ی‌ هه‌تاوی‌ له‌ كاتێك دا كه‌ بریندار بووم و له‌ مه‌قه‌ر مابوومه‌وه‌, به‌یانی‌ زوو خه‌به‌ری‌ شه‌هید بوونی‌ دوكتور قاسملویان پێ داین. هه‌واڵێكی‌ یه‌كجار ناخۆش بوو. زامه‌كانم سه‌ر له‌نوێ‌ ساڕێژ بوونه‌وه‌.
روژی‌ چله‌ی‌ كاك دوكتور قاسملوو بوو ده‌چوینه‌ سه‌ر گۆڕی‌ شه‌هیدان, كاتێك له‌ مه‌نزڵه‌كه‌ی‌ مه‌لا خالید و وان نزیك بوومه‌وه‌ دیتم وێنه‌ی‌ دوكتور قاسملویان دانابو و به‌ چوار ده‌وری‌ دا گوڵیان چنیبوو هه‌موو به‌ دیاریه‌وه‌ دانیشتبون و ده‌گریان. دیمه‌نێكی‌ دڵ ته‌زێن بوو كه‌ زۆر ناره‌حه‌تی‌ كردم.
ساڵی‌ 1386 ژیانی‌ هابه‌شم پێك هێنا له‌ گه‌ڵ تاڤگه‌ كه‌ به‌رهه‌می‌ ژیانی‌ هاوبه‌شمان كیژێكی‌ جوانه‌ به‌ نێوی‌ سۆزیار.هیوادارم كه‌ سۆزیار گه‌وره‌ بوو وه‌ك كچێكی‌ كورد له‌ خزمه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌ دا بێت.
xla-saha-2.jpg
خاڵه‌ سه‌عید به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی‌ ئه‌خلاقێكی‌ شۆڕگێرانه‌یه‌ له‌ نێو دۆستان دا زۆر خۆشه‌ویسته‌ و ئه‌ویش خه‌ڵكی‌ خۆش ده‌وێ‌.
به‌رپرسایه‌تی‌ جۆراو جۆری‌ پێسپێردراوه‌ كه‌ له‌ هه‌موویان دا سه‌ركه‌وتوو بوه‌:
1363 وه‌ك سه‌رپه‌ل له‌ هێزی‌ ئاربه‌با دیاری‌ كراوه‌ تا 1367
1367 بووه‌ به‌ هه‌یئه‌تی‌ ئیجرایی‌ له‌ كومیته‌ شارستانی‌ بانه‌ تا 1368
1369 هه‌ڵبژێردراوه‌ به‌ ئه‌ندامی‌ كومیته‌ شارستانی‌ بانه‌ و به‌رپرسی‌ ته‌شكیلاتی‌ تا 1371
1372 هه‌ڵبژێردراوه‌ به‌ ئه‌ندامی‌ كومیته‌ شارستان و به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ماڵی‌
1373 هه‌ڵبژێردراوه‌ به‌ ئه‌ندامی‌ كومیته‌ شارستان و به‌رپرسی‌ تیمی‌ ته‌شكیلاتی‌
1376 به‌رپرسی‌ هێزی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 2 له‌ جنوبی‌ كوردستان
1378 جێگری‌ فه‌رمانده‌ی‌ تیپ له‌ ناوه‌ندی‌ 2 ی‌ كوردستان و 1379 بۆته‌ موشاویری‌ ناوه‌ندی‌ 2
له‌ ساڵی‌ 1380 تاكو ئێستا ئه‌ندامی‌ ناوه‌نده‌ و به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ماڵی‌ و ئه‌منیه‌ته‌.
هیوای‌ ته‌مه‌ن درێژی‌ بۆ كاك سه‌عید شێنانی‌ و سه‌رجه‌م هاوسه‌نگه‌رانی‌ به‌ ئاوات ده‌خوازم. به‌ هیوای‌ كوردستانێكی‌ ئازاد
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| google| Balatarin Balatarin
saeed sawane|26 Aug 2011 - 06:40
dast khosh kaka kyan dyara la azayatew kharamanate khalada shko koman nya balam la hamwan ba baraw sartre khala kyan rast khoye ewa la jharayane lat bone hezb da lahamwan wan rastkotr bo har bjhe bo kurd rykay pr rebwar bet
ره حيم به رشه يى|27 Feb 2011 - 15:14
له پیشدا ده‌ست خۆشی له‌كاك ئازاد ده‌كه‌م بۆ ئه‌و كاره‌ جوانه‌ی‌.
نازانم جۆن و له‌ كوئوه‌ ده‌ست بكه‌م به‌ شتیك له‌ سه‌ر گه‌وره‌یی‌و خۆراگری‌ كاك سه‌عید بنووسم. كاك سه‌عید ئازایه‌و خۆراگره‌ و وه‌فاداره‌ به‌رخوردی‌ جوانه‌ له‌ كاتی‌ ته‌نگانه‌ خۆی‌ نادۆرینئ خۆشه‌ویستی‌ خه‌لكه‌ خۆشه‌ویستی‌ هاورئیانیه‌تی‌.
له‌ هه‌موو ژیانی‌ پیشمه‌رگایه‌تیدا پیكه‌وه‌ بوین له‌ هیزو لك و ده‌سته‌و كۆمیته‌ شارستان به‌شی‌ زۆر له‌ تیمه‌ ته‌شكیلاتیه‌كان له‌ ناوجه‌دا.
ژنیك جاریك پئی‌ گوتم| ره‌حیم سامان هه‌تا سه‌ر سامان نیه‌ به‌لام رفیقی‌ جاك هه‌تا سه‌ر سامانه‌.
به‌ نه‌زه‌ری‌ من كاك سعید ئه‌و سامانه‌یه‌.
ره‌حیم په‌رشه‌ی‌
حه‌مه‌ره‌سووڵ|15 Feb 2011 - 17:25
سه‌ره‌تا سوپاس بۆ کاک ئازاد و ماڵپه‌ری ڕۆژهه‌ڵات تایمز و خوێنه‌ران.
سه‌باره‌ت به‌ خاڵه‌ سه‌عید شینانی، قسه‌و باس و بیره‌وه‌ری یه‌کجار زۆرن، نازانم له‌ کام یه‌ک له‌ بیره‌وه‌ری‌یه‌کان و یا کارو ئاکاره‌ باشه‌کانی بدوێم، هه‌گبه‌ی دڵم پڕ له‌ وشه‌ی جوان و ڕازاوه‌یه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ردنی به‌رزی ئه‌و مرۆڤه‌ کۆڵنه‌ده‌ره‌ی گه‌له‌که‌مانی بکه‌م، هۆنینه‌وه‌ی وشه‌کان بۆ گه‌ردنی خاڵه‌ سه‌عید کاری پێنووس به‌ده‌ست و خامه‌ ڕه‌نگینه‌کانه‌، که‌ به‌داخه‌وه‌ من لێی کڵۆڵ و ده‌سته‌وه‌ستانم، هه‌ر بۆیه‌ له‌ جیاتی هۆنینه‌وه‌یان ده‌ست و چاوکانی ماچ ده‌که‌م.
خاڵه‌ سه‌عید شێنانی له‌ یه‌ک ڕه‌سته‌دا خاڵی هه‌موو پێشمه‌رگه‌کان و خۆشه‌ویستی هه‌موو لایه‌که‌و به‌ گشتی کوڕی ڕۆژی ته‌نگانه‌ و لێقه‌ومانه‌. پێشمه‌رگه‌ی ئازاو به‌جه‌رگی نێو سه‌نگه‌ری به‌رخودان و ڕێبواری شێلگیری ڕێی شه‌هیدانه‌. حه‌ق‌گر و ماف ئه‌ستێنی بێ مافانه‌و شۆرشگێری ڕاسته‌قینه‌ی ژیان و خه‌بات و تێکۆشانه‌.
له‌ کۆتایی پاییزی ساڵی ١٣٦٥ ی هه‌تاوی‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ خوێن شیرین و به‌ ئه‌مه‌گه‌ له‌ بنکه‌کانی کوڕاداوێ که‌ بنکه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی هێزی ئاربابای بانه‌ی لێبوون ئاشنا بووم. مرۆڤێکی خاکی و پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌ ده‌ست و تفه‌نگ و قسه‌ خۆشی نێو کۆڕی هاورێیانی بوو، هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵی ئاشنا بووم و دواتریش له‌ کاتی چونه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ و هه‌ر له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ پێشمه‌رگه‌ په‌روه‌ره‌، له‌گه‌ڵ ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دیکه‌ی وه‌ک کاک که‌ماڵ که‌ریمی، ڕه‌حیم په‌ڕشه‌یی، برایم تاهیری، جه‌لال کۆخانی، حه‌سه‌ن دۆڵه‌رزنی، ڕه‌حیم شازده‌، جه‌ماڵ ده‌روێشی، حوسێنه‌ سوور، محه‌ممه‌د زه‌بیحی، مامه‌قاله‌ی سووتوو، مامه‌ قاله‌ شۆڕش و کوڕه‌کانی‌، سه‌ید برایم، و هه‌روه‌ها شه‌هیدان ‌مه‌لا عوسمان، ڕه‌شید نه‌مشیری، سه‌لیم کاویان، مسته‌فا چوکه‌ڵ، ساڵح سه‌قزی، ڕه‌سووڵ، سه‌قزی، غه‌فوور هه‌مزه‌یی، عوسمان ڕه‌حیمی، ڕه‌حیم زه‌رواوی، عه‌بدوڵڵا شێنانی و حه‌سه‌ن سیووچی و ده‌یان تێکۆشه‌ری نه‌به‌ز له‌م هێزه‌ دوژمن به‌زێنه‌ ئاشنا بووم، هه‌ر هه‌موویان نموونه‌ی خۆراگری و ئازایه‌تی بوون و سه‌ربرده‌ی هه‌رکام له‌وانه‌ سه‌دان لاپه‌ره‌ له‌خۆ ده‌گرێ و که‌سێکی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م ده‌بێ لاپه‌ره‌کانی مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بڕه‌نگێنێ و مافی ته‌واویان له‌ نووسینو باس کردن دا پێ بدا.
کادرێکی تێکۆشه‌رو فه‌رمانده‌یه‌کی لێزانی وه‌ک خاڵه‌ سه‌عید، له‌ نێو شۆڕشێکی خوێناوی وه‌ک شۆرشی ڕزگاریخوازی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، جێگای فه‌خرو شانازیه‌. تێکۆشانیان سه‌رمه‌شقی لاوان و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مانن، ئه‌و مرۆڤانه‌ له‌ نێو دڵی گشت کادرو پێشمه‌رگه‌کان و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ دان که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ هه‌ڵس‌وکه‌وتی له‌گه‌ڵ کردوون. له‌ مه‌رگ نه‌ترسان و خزمه‌ت کردن بۆ گه‌لێکی وه‌ک گه‌لی کورد بێ‌شک وره‌ و ئیمانی تایبه‌ت به‌ خۆی ده‌وێ که‌ ئه‌و وره‌ و ئیمانه‌ له‌ لای کاک سه‌عید له‌ دیارترین ئاکاره‌کانی کاک سه‌عیدن. ئه‌و بۆ رزگاری گه‌له‌که‌ی ٥ جار جه‌سته‌ی ماندوونه‌ناسی زامدار بووه‌ و خۆی و له‌ پێناو ئازادی دا که‌م ئه‌ندام بووه‌، ئه‌و زامانه‌ و که‌م ئه‌ندامی له‌ لای کاک سه‌عید ئاسایی بوون و هه‌ر بۆیه‌ ئێستاش قورس و قائیم به‌ ئیمان له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگری دا ڕاوه‌ستاوه‌ و وه‌ک مامۆستایه‌ک وانه‌ی خۆراگری به‌ ئێمه‌ و به‌ گشت لایه‌ک ده‌ڵێته‌وه‌. داوای لێبوردن له‌ خاڵه‌ سه‌عید و هه‌موو کادرو پێشمه‌رگه‌کانی دیکه‌ ده‌که‌م که‌ بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌که‌م درێژ نه‌کردبێته‌وه‌ ناوم نه‌هێناون، هێزی شه‌هیدانی وردی و دواتریش هێزی ئاربابا یه‌کێک له‌و هێزه‌ پارتیزانه‌ به‌ ده‌ست‌و بردانه‌ی نێو شۆڕش و به‌رخودانی گه‌له‌که‌مان بوون و که‌ به‌ ڕه‌نج و زه‌حمه‌تی خۆیان به‌ گژ دڕنده‌ترین حکوومه‌تی سه‌رده‌م داچوونه‌وه‌ و له‌ داهاتووشدا نموونه‌یان هه‌روا ده‌بێ.
له‌ کۆتایی دا ڕێزو حورمه‌تم بۆ هاوسه‌ری کاک سه‌عید و کچه‌ خنجیلانه‌ و جوانه‌که‌یان هه‌یه‌ و به‌ ئاواتی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌رده‌م له‌ ژیاندا ساخ و سه‌ربه‌رز بن. ده‌ستی یه‌که‌ یه‌که‌ی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان ده‌گوشم و دڵنیایان ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ سه‌ربه‌رزی هه‌ر بۆ ئه‌وان و گه‌له‌که‌مان ده‌بێ.
جارێکی‌تر سوپاس و هه‌ر بژین
حه‌مه‌ره‌سووڵ که‌ریمی
بابوس|15 Feb 2011 - 10:26
سلاو بو كاك ئازادی‌ خوشه‌ویست ده‌ست خوشیت لی‌ ده‌كه‌م بو ئه‌و كاره‌ پیروزه‌ كه‌ پیشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ به‌ سه‌ر ده‌كه‌یه‌وه‌زریزو سلاوم بو خاله‌ سعیدی‌ به‌ریز نمونه‌ی‌ شورشگیری‌ به‌ ته‌واو مانایه‌ هیوای‌ له‌شساغی‌ بو ده‌خوازم. هیوادارم كاك ئازادیش به‌رده‌وام بیت.
فایه‌ق مه‌حموودی|15 Feb 2011 - 08:37
له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ ده‌ست خۆشی له‌ کاک " ئازاد عباسیان " و به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی " رۆژهه‌ڵات تایمز " ده‌که‌م بۆ سازدانی ئه‌م وتووێژه‌ له‌گه‌ڵ کاک " سه‌عید شێنانی " زۆرخۆشه‌ویست و تێکۆشه‌ر. کاک سه‌عید له‌و جۆره‌ ئینسانانه‌یه‌ که‌ تا باسی قاره‌مانه‌تی و ئازایه‌تی و ئیمان و بیروباوه‌ڕی پاک و سادقانه‌ی بکه‌ین ، هێشتا که‌م گوتراوه‌ و زۆری ماوه‌ . خۆزگه‌ گه‌لی کورد نموونه‌ی پاکی و ئینسانیه‌تی وه‌ک خاڵه‌ سه‌عیدی زۆر با.
یه‌ک تێبینیم هه‌یه‌ : ئه‌و رێکه‌وته‌ی خاڵه‌ سه‌عید زه‌ماوه‌ندی کردووه‌ ، ساڵی 1382 دروسته‌ نه‌ک 1386 .
سڵاو و رێز و حورمه‌تم بۆ برای گه‌وره‌مان کاک سه‌عید و تاڤگه‌ خانم و سۆزیار خانمی گوڵ
مه نسوور ئیراندوست|15 Feb 2011 - 06:37
ده س خۆشی له کاک ئازادده که م بۆ رێز گرتن له م تێکۆشه ره ی رێگای ئازادی گه ل و وڵات.رێز و حورمه تی تایبه تیشم هه یه بۆ خاله سه ‌عای ماندویی نه ناس،هیوای ته مه ن درێژی و سه ربه رزی زیاتری بۆ ده خوازم.خاڵه سه عا نمونه ی خه باتکارێکی به ته واو مانای ریگای سه ربه ستی و رزگاری گه ل ووڵاتێکی داگیر کراو وژێرده سته.من شانازی ئه وه م پێبرا سه رده مێک له نزیکه وه ها وسه نگه ری خاله سه عا بم وبه ته واوی بیناسم،بؤیه ده ڵێم خاڵه سه عا نمونه ی ده سپاکی،ئه خلاقی به رزی مرؤڤایه تی .پشو درێژ ی و له سه ره خؤیی،وره و به رخؤدان،خۆ نه ویستی وگه ل ویستی بو.له دوره وه سه ری رێز داده نه وێنم بۆ ئه و رابوردوه شانازی خولقێنه. مه نسوور
تةرغه|15 Feb 2011 - 01:30
سڵاو بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی‌ كوردستان. بژی‌ بۆ خاڵه‌ سعید و هاورێكانی‌. هیوای‌ ته‌مه‌ن درێژی‌ بۆ هه‌موان به‌ ئاوات ده‌خوازم.
hussain_parshi|14 Feb 2011 - 15:43
سلل و
من لیدا هه ر جند له سه ر کاکس عید بنوسم به للم که مه . بهللم من موردک باس دکم که عین واقعیته که له سال ٧٣ له نجنه سه روی له ناوجه بانه ئیمه تووش بووین . ئیمه تیمکی ٦ نه فر بووین که ئاخری هاوین ٧٣ جوو ینه ناوجه بانه که سه عید اندامی کو میته ی شارستان مسوولی تیمه که بوو . ئیمه بۆ جندین ماموریتی عه مه لیاتی جووینه . که هه موو کارکانمان . به سهر کهوتووی ئه نجام دابوون.ماویکی جند هه وتوو ئیمه له ناوجه بووین بهللم دژمن نه دزانین له کوین زۆر دگه را به دومانه دا . روژیک وابزنم ٢٧ یا ٢٦ خه رمانانه بوو جوو ینه شوینک روبه روی ما له کانی نه جنه سه رو ماینه و . جاری پیشتر ئیمه به هیزی له مابووینه . ئه گه ر جووینه راستی من مخالفی مانه وی جیگا ک بووم جون بۆ تیم نه دبوو به للم جونگه من مسوول نه بم قسه من به ری نه کرد ماینه وا. به یان من نه گابان بووم که ئافرتیک هات زۆر مندال دیار بوو من پرسیارم لی کرد که جه ئه و مالی گوتی بوو کیانم زۆر پی سیر بوو جون ئافرتیکی ١٧ ساله بۆ پیاویکی ٥٠ ساله . گوتم خۆشکی نا بی به رویاوا تا ئیواری ئیمه پیشمه رگی حیزبی دیموکراتی کوردستانین . گوتی با شه . به للم نیوروا که گه رمای کردبوو به دزی ئیمه جوو بوو خوار ئیمه ئه مه له گه ل جاشیک به ناوی عو مه ر به رد بووکی پیوندی ناشر عیان دبی دلی ئه و پیشمه رگی لین ئه ویش دگرئیه توو بۆ زربه تی کوخانی پیان دلی بهللم نازانم جوون دبی له کوخانی باوری پی ناکه ن دجیتوو بۆ فر ماندی عملیاتی سپاه له بانه تا اوی دکن ئیوار دادی کمیک شانسی ئیمه له بیرما ٢٠ دویست بۆ ٦ ئیوار که هه ر ئه و ئافرتا گۆتی ئه و جدارانه کین لیتان نزیک بوونه . وللئهمه خۆمان به ست دورا دوسه میتر روشتینه خواری ئه وان رائیجیاوازیان بوو که به جه مکی دابه رو نه جنه خوارو به روین بهللم منه گوتم نه تازوو ئه و که لکانه به گریان به روسه رو به رویان خومان گایاند که له که کان له هه موو للیه که و که وتین به بهر ئاگر ی جاش پاسدار ئه وا به ژماریک ژور به ور کهم به للم ئیمه ٦ نه فر ئه ول جار کاک سه عید قامکی بریندار بوو . شه ر گه رم بوو جاش پاسدار نه زیک بوو نه وا دوای ته سلیم بوو نیان دکرد . به للم براستی ئهو هاوریانه مقاومتی قارمانیانه کرد.بۆ جاری دوو هه می کاک سه عید بریندار بوو بانگی کرد که دستی بۆ به ستین که کاک رحیم ارمردی جوو دستی بۆ به ست که به داخه وا شه هید بوو . ماینه ٤ پیشمه رگه به للم به دوو جار برینداری کاک سه عید خوین ریزی دکرد به للم به دستیک ههر مقامتی دکرد دوای بانگی من شازدی کرد گوتی دبی هه جو میان بۆ به کن . جوو نگه ته نها ریگای جارمان به نارجک شه ری سنگر به سنگر له ماویکی توانیمان للیکیان پی جوولکین توانیمان موو حاسه رکی بشکین به ریندارکی درباز کین به داخه و نه مانتوان شه هید کمان درباز کین دست داگیر که رانی کوردستان که وت .دوای ئه مجا توپخانه دژمن زۆر به خه ستی شوینه پاشکشی ئیمه دکوتووا . ئیمه شوینکم به جی هه یشت بۆ درباز کردنی بریندار بۆ سنور که وتنه برنامه ریژی . توانیم پاش ٣ شه و کاک سه عید به گینه و شوینه مه بست ئیمه ماوی ٢٧ ساعت هیج خواردنکمان نه خوار به جز میوه نه بی بۆ ئه و بتوانین به سه لل متی بریندارکا درباز بکین . سه ره را ئه و برینداریش بۆ جاریک نه وری دابزی نه بۆ لل ندی . بۆ یه کاک سه عید کوری روژی تنگانه قارمانه روژی سه خت سادق خه لکی پاک هیوام ته مه ن دریژی . بۆ ئاگادری دوای جند سال ئه و خیانه به دستی رولیکی حیزبی دیموکراتی کوردستان به سه زای خاینتکی گه یشت. سلل و له گیانی پاکی رحیم ئاردمردی و عه لی ئیبرا همی که اویش دوای له کارساتیک له ناوجه ی بانه به دستی جاشکان شه هید بوو.که یه کیک له هاوریان ئه و تیمه
ئه‌سه‌د سه‌نعه‌تی|14 Feb 2011 - 13:03
ده‌ستت خۆش بێت کاک ئازاد،بێشک کاک سه‌عید شێنانی یه‌کێک له‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌یه‌ که‌ هه‌موو ته‌مه‌نی گه‌نجی له‌ پێناو ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌رخان کردووه‌،کاک سه‌عید جیگای رێزو شانازیه‌ بۆمان،،،داوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساغی و سه‌رکه‌وتنی بۆ به‌ ئاوات ده‌خوازم،،،
خالق خورشیدی|14 Feb 2011 - 12:57
سڵاو لە خاڵە سەعید،بەراستی لە پیناوی کوردو کوردستان،حیزب دیمکرات کوردستان بە پی توانای خوئ.زیاتریش لە توانای خۆی کردویتی.تەمەنی خۆی لەو پیناوەدا داناوە،فیداکاری، دڵسۆزی ،سەداقت،ئازایەتی لە ریبازی کوردایەتی وحیزب دا بە کردەوە نیشان داوە،خاڵە سەعید27لەخزمەت حیزب دایە،لەمەوە بەدوا ئەرکی حیزبە خزمەتی ئەو بکا. هەتا لە ژیان داماون ، باریزیان بگرین.هەر چەندە لە ناو کورد دا هەتا ماون قەدریان نازانین.ئاورییان لی نادینەوە.کە لە ناو مان نەمان بە شان وباڵیان هەڵدەدەین،شینیان بۆ دەکەین.
حسن ره حيمى|14 Feb 2011 - 10:47
ده‌ست خۆشیت لێده‌كه‌م ئازاد گیان بۆ ئه‌و یاد كردنه‌وه‌ت كه‌ بۆ خاڵه‌سه‌عیدت داناوه‌ . خاڵه‌ سه‌عید ته‌واوی‌ ژیاتی‌ له‌ پێناو گه‌له‌كه‌ی‌ داناوه‌. هه‌ربژی‌ رۆڵه‌كانی‌ كورد. سلاو له‌ گوندی‌ شێنان
kawe|14 Feb 2011 - 07:26
سلاو و رێزم هه‌یه‌ بۆ كاك سعیدی‌ خۆشه‌ویست. سلاو بۆ سه‌رجه‌م شۆڕشگێران.كاك سه‌عید نمونه‌ی‌ سه‌داقه‌ته‌. سپاس بۆ تۆش كاك ئازاد
HASAN|14 Feb 2011 - 06:36
slaw kak azad gyan dastakant xosh bn u mandunabi rez u slawi tayibatishm haya bo brayi barezm u xali gawraman hiwadarm ka hamisha sarkawtu bet u taman drej bet wa slaw rezman haya bo hawsarakai u kcha cwanakai kak azad gyan bo xala saeid har chi bnusi heshta kama ba rasti ba manayi wsha shorshgera sadq u paka baw hiwaya ka nmunai wak xalaman zor bn

تۆش ده‌توانی به‌شداریی له‌و باسه‌دا بکه‌ی به‌ مه‌رجێک:
- به‌شداریت پێوه‌ندیی به‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌وه‌ هه‌بێ نه‌ک ره‌خنه‌ له‌ که‌سایه‌تیی نووسه‌ران یان که‌سایه‌تیه‌کان
- زمانێکی وه‌هات به‌ کار نه‌هێنابێ که‌ رۆژهه‌ڵات‌تایمز به‌ بێ‌ڕێزی به‌ که‌س یان لایه‌نێکی تایبه‌تیی بزانێ






بگه‌ڕێوه‌


هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه|بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی رۆژهه‌ڵات‌تایمز به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه