RSS     Despek
ماڵه‌وه‌| هه‌واڵ| وتار| دیمانه‌| ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر| نووسه‌ران| له‌ مێدیاکانه‌وه‌‌| رۆژهه‌ڵات‌تایمز و خوێنه‌ران| په‌یوه‌ندی
24 April 2014
بگه‌رێوه‌| ناردن بۆ دۆستان‌| چاپ| 3572 جار بینراوه‌| 27 بۆچوون|

"پوورم له‌ سایه‌ی هه‌جوی منه‌وه‌ مه‌شهوور بوو بۆیە ده‌بێ مه‌منوونم بێ"

9 Feb 2011
avatar
رۆژهەڵات تایمز - جه‌مال نه‌جاری: ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی ئه‌ده‌بێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و شاعیرانی کورد به‌ رابردوو و ئێستاشه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ هه‌یه‌ تاقیکردۆته‌وه‌ و له‌و نێوه‌دا ئه‌ده‌بێکی به‌ پیت و به‌ره‌که‌ت له‌به‌رده‌سته‌ که‌ ده‌توانین شانازی پێوه‌ بکه‌ین. به‌ڵام له‌ نێو ئه‌و ئه‌ده‌به‌ دا هه‌جو له‌ چ ئاستێکدایه‌؟ ره‌نگه‌ شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی له‌ نێو هه‌موو شاعیرانی کورد دا پتر له‌م به‌شه‌ به‌تواناتر و به‌کارامه‌تر بووبێ که‌ ناوی وا که‌وتۆته‌ سه‌ر زاران‌، ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ی شیعری کلاسیکیان نووسیوه توانای نووسینی هه‌جویان هه‌بووه‌ و نموونه‌یان دیاره‌، به‌ڵام ره‌نگبێ له‌به‌ر هۆکاریگه‌لی جۆراوجۆر درێژه‌یان پێ نه‌دابێ و خه‌ڵکی گوته‌نی: وه‌ک ئه‌وه‌ی شێخ ره‌زا کردی، ئه‌وان نه‌یانکردبێ!!
ئه‌مێستا له‌ سه‌رده‌می مودێرنیته‌ و زانست و راگه‌یاندندا له‌ نێو ئاڵۆزی سیاسه‌ت و بازاری ئابووری و کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، جارێکیتر له‌ سه‌ر لاپه‌ره‌کانی فه‌یس بووک چاومان به‌ هه‌ندێ هه‌جوی کوردی ده‌که‌وێ که‌ به‌ زمانێکی ئه‌ده‌بی نووسراون و بزه‌ و خه‌نده‌ و خۆشی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر لێوان و له‌ هه‌مان کاتیشدا له‌به‌ر شه‌رم وعه‌یبه‌ی دونیایه‌، تاڵییه‌ک و ترسێک له‌لامان درووست ده‌بێ..
ره‌سووڵ سووڵتانی شاعیری لاو که‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ هه‌جوه‌ چاپ نه‌کراوه‌کانی لێره‌ و له‌وێ له‌سه‌ر زاری خه‌ڵکه‌ و هه‌جوه‌کانی رازێنه‌ره‌وه‌ی کوڕی هاوڕێیانێتی و ماوه‌ی سالێکه‌ وێبلاگێکی به‌ناوی "گون ته‌ماته‌" کردۆته‌وه‌ و هه‌جوه‌کانی تێدا بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و له‌هه‌مان کاتدا لاپه‌ڕه‌ی فه‌یس بووکه‌که‌ی ته‌رخانکردووه‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌جوانه.‌ ئەوەی خواره‌وه‌ دیمانەیه‌که‌ له‌گه‌ڵ ره‌سوول سوڵتانی کە تاهیر قاسمی لە گەڵی پێک هێناوە:

حەزدەکەم لە سەرەتا دا باسێک سەبارەت بە هەجو بکەی، هەجو چییە؟
هەجو لە راستیدا وشەیەكی عەرەبییە و بە واتای جوێندان و خراپەگوتنی كەسێك یان كەسانێكە. لە ناو عارەب و فارسدا پێشینەیەكی دوورودرێژی هەیە. شاعیرانی كلاسیكی فارس هەندێكیان نەبێ، بەشی هەرە زۆریان هەجوی جوان و شاعیرانەیان زۆر نووسیوە. بەو پێیە هەجو جنێوێكی شاعیرانەیە. هەروەها هەجو پەنجە لەسەر هەستیارترین لایەنەكانی ژیانی بەرامبەرەكەی دادەنێ و بە گشتی لە هیچ شتێ ناپرینگێتەوە.

هەجو زیاتر جنێوە یان شێعر؟
لە راستیدا ئەوەی لە ئەولەوییەت دایە لە هەجودا جنێوەكەیە. دواتر بە كەرەستەی شێعر دەڕازێنرێتەوە. خۆی ئەو كەرەستە شێعرییەیە وا لە هەجو دەكات ئەگەر خەڵك خوێندییانەوە كەیفیان بێتێ و پێبكەنن. چونكە خۆی لە شێعردا بڕێك لادان هەیە لە زمانی ئاسایی قسەكردنی رۆژانە. ئیغراق و موبالەغە و وردەكاریی زۆری تێدایە. بۆ وێنە "مامۆستا نوێنەرگێ" لە هەجوەكەی "مەلای یەكشەوە"دا كە دێ جوێن بە مەلاژن بدا، ئاماژە بە شتێكی زۆر هەستیار دەكا. ئەویش ئەوەیە كە مەلا ناهێڵن مەلاژن ئارایشت بكەن و سووراو و سپیاو بكەن و لێویان سوور بكەن. جا لێرەدا شاعیرە هەجو نوسەكەی ئێمە ئەوەی هێناوە كردوویەتە كەرەستەیەك بۆ هەجوەكەی و هۆكاری ئەوەی بۆچی "ناوەوەی كوزی مەلاژن سوورە" دەڵێ:
نایەڵی لێو و دەمی سوور كا مەلا
بۆیە كوزی ناوەتە سووراوەوە
كە خوێنەر ئەوە دەخوێنێتەوە بە دەستە خۆی نییە دەبێ لە قاقای پێكەنینێ بدات. لێرەدا ئیدی توخمە شێعرییەكان و سەنعەتە شیعرییەكان وەپێش جوێن دەكەون.
یان كاتێ خۆم لە هەجوی ئەو بەڕێزەدا بە ناوی شادمان حەیدەریان كە جنێوی پێ دەدەم بۆ ئەوەی هەموو كەس و كاریم وەبەر دابێ و له‌ هه‌مانکاتدا درێژدادڕیم نه‌کردبێ جوێن بە مێروولەی قەڵەشتی دیواری ماڵەكەیان و چۆلەكەی سەربانی ماڵی خاڵوانیشی دەدەم و دەڵێم:
لە مێروولەی قەڵەشت دیواری ماڵی
تەنانەت چۆلەكەی سەربانی خاڵی...
كەوابوو دیارە هەجو بە جنێو دەست پێدەكا بەڵام زمانی شاعیرانە وای لێدەكا لە جنێوێكی ئاسایی بچنە دەرەوە و ببنە شەوچەرەی مەجلیسان

هەجوی مەلای یەکشەوە هی تۆیە؟‬
ناوەڵا زۆر زۆر بەداخم ئەو هەجوە جوانە هی من نیە. برادەرێكی خۆم كە لە شێعردا مامۆستامە هی ئەوە و ناکرێ ناوی بێنم، من بەخێری خۆم و بۆ دەوڵەمەندكردنی وێبلاگەكەم بۆم بڵاو كردووەتەوە.

هەجو بوارێکە کە لە دێر زەمانەوە بە دەگمەن شاعیران توانیویانە و وێراویانە خۆی لێ بدەن. بەڵام چەند ساڵێکە هەجوەکانی تۆم بەرگوێ کەتووە و خوێندۆتەوە. یەکەم هەجوت بۆ نووسی و بە گشتی چۆن دەستت بە شێعری هەجو کرد؟
حەز دەكەم بزانی كە جنێو خۆی لە بنەمادا نیشانەی بێ دەسەڵاتییە. چەكی دەستەوەستانییە. خۆی شاعیریش لاشەڕە و لە شەڕیشدا لەهەموو كەس بێ دەسەڵاتترە. بۆیە دەستی داوەتە ئەو چەكە. ئەمنیش خۆی یەكەمجار لە رقێكەوە دەستم پێ كرد. كاك رەحمانی نامجو نوێنەری خەڵكی بۆكان بوو لە مەجلیسی شورای ئیسلامی. بڕوات بێ ئەوەندەی لە فكری تریاك كێشان و خانم بازی دا بوو ئەوەندەی خەمی خۆی بوو خەمی كەسی نەبوو. دیارە لەوەیاندا لەگەڵ بەشی هەرەزۆری بەناو نوێنەرە كوردەكانی ئەوێ هاوبەش بوو. جا ئەمن رۆژێكیان بە ناوێكی خوازراوەوە هەجویم كرد. (نوێنه‌ری جێ رێزی ئێسته‌ی شاری بۆکان نامجووه....)
دواتر لەگەڵ پوورم لێم بوو بە شەڕ. پێشم وایە جوانترین و ناسكترین هەجوەكانمم بۆ پوورم نووسیوە. حەقی خۆشییەتی وەڵاهی وەباڵ بەستۆم پوورم هەر خۆی ناسك و لەبارە. ئیدی فێر بووم و ئێستاش هەرچی دەكەم دەرەقەت زمانم نایەم و دەشزانم سەرم بەبادا دەدا. چونكە وەك دووپشكم لێ هاتووە. ئەگەر كەسم وەگیر نەكەوێ بەخۆمەوە دەدەم. هەر بەحاڵ بمبزێون هەجو و شتی وام هەڵدەستێ.

لە بابەت هەجوەکانی پوورت، باس لەوە دەکرێ کە دەرەنجامی پێک نەگەیشتنێکی دڵدارانەیە، هەڵبەت نەک لە گەڵ پوورت. واتە دەڵێن پوورت بە باعیسی ئەو پێک نەگەیشتنە دەزانی‬ بۆیە هەجوت کردووە‬. ئەوە تا چەند راستە؟‬
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، شەڕێكی خراپیشیان پێ فرۆشتم و دواتر لە دادگای میاندواو شتەكەیان لێ كردمە شتێكی سیاسی و لەگەڵ مێردەكەی گوتیان ویستوویەتی كچەكەمان بەرێ بۆ دیموكرات. نەشیاندەهێشت كچەكەیان بێتە دادگا. بەڵام من دەستخۆشانەی پێ دەڵێم كە ئەو نەبوایە نەدەبوومە هەججاو. بەڵام ئەویش دەبێ مەمنوونی من بێ مەشهوورم كردووە وای لێ هاتووە ئێستا ئه‌و له‌ گوندێکی چۆمی مه‌جیدخان دانیشتووه‌ به‌ڵام ئێوه‌ له‌ ئه‌وروپاش ده‌یناسن و ناوبانگیتان بیستووه‌. ئه‌وه‌ له‌ سایه‌ی هەجوی منه‌وه‌یه‌.
سه‌یر بوو خاڵم که‌ بیستبووی پێکه‌نیبوو. کامیل بۆی خوێندبۆوه‌. هه‌مووی له‌ وێبلاگه‌که‌مدا هه‌ن.

‫بە راستی مەمنوونی ئەوی یان ئیستا دۆخی ژیانت گۆڕانی بەسەردا هاتووە و ناچاری وا بڵێی؟
من باسی باری ژیانم ناكەم. من دەڵێم ئەو وای لێكردم متمانەم بە زمانی هەجونووسینم هەبێ. من دوای هەجوەكەی نوێنەری شاری بۆكان وازم هێنابوو. بەڵام كە بۆ پوورمم نووسی زانیم بەراستی توانام هەیە لەوبارەدا. ئەمن لە هیچ كام لەو هەجوانەی نووسیومن پەشیمان نیم. تەنانەت ئەوانەش كە بۆ نزیكترین خزم و برادەری خۆمم نووسیون. تەنیا لەوانەم پەشیمانم كە زۆر سادەن و نەمتوانیوە بە زمانێكی شاعیرانە بیانهۆنمەوە. دیسان دەڵێم ئەوە هەمووی لەسایەی سەری پوورمەوەیە. لەبیرمە لە سنەوە دەگەڕاینەوە بۆ بۆكان. من و جەمال نەجاری و جەوادی حەیدەری بووین. لە فیستیڤاڵێكی شیعرەوە دەگەڕاینەوە. لە رێگا هەروا بیرم لە پوورم دەكردەوە. كتوپڕ وەك ئاوی بیر كە هەڵدەقوڵێ ئەو شێعرە هات:"
کیرێكی دڕ و بێ ئەدەبم پێوەیە پوورێ...
هاوارم كرد كاك جەمال خێرا خودكارێكم بدەیە تا هەڵنەفڕیوە. یادی بەخێر

ئیشارەت بە هەجوی نوێنەری بۆکان کرد کە دەکرێ وەک هەجوی سیاسی یان هەجوی کەسێک کە لە سیاسەت دایە، چاوی لێ بکرێ. بە گشتی تا چەند هەجوت بۆ مەبەستی سیاسی بە کار بردووە؟
زۆر زۆر! بۆ وێنە هەجوی كابرایەكم كرد بە ناوی سەلاحی ئەحمەدی كە لە نامەیەكی فارسیدا گوتبووی (ئاژاوەگێڕییەكانی نێو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران خەتای پیر و پاتاڵەكانە و خەتی خوار لە بن سەری گای پیر دایە) هەجوی برادەرێك بەناوی رێبوار سەفەری (دیارە ئەو ناوانە هەموویان ناوی خوازراو بوون) كە دوای لەتبوونی حیزب شتێكی لەسەر ئێمە نووسیبوو. وەك لادەر ناوی هێنابووین. لەوێشدا دەڵێم:
"عەهدی وەها كردووە تا سەر بدا
تۆ بڵێی گانێکی بە لادەر بدا)
هەجوی كەسێك بە نازناوی فەرزادی مینبەری كە لەوێشدا پێی دەڵێم:
(تیشكی خۆری رێی خەباتن شێرە پیاوانی نیەر
دڵنیام تۆ خزمی ئەو شێرانە نیت، نەسلی كەری)
من رقم لە هەركەس هەستابێ هەجوم كردووە. نەیكەم دەمرم. هەر كەسیش چیی پێ خۆشە با بیڵێ. ترسم لەكەس نییە. لە شەڕی زماندا لەكەس ناترسم. باكم پێیان نییە.

قەت بووە لە سەر هەجوی کەسێک شەڕت بۆ ساز بووبێ؟‬‬
نا، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک:
یه‌که‌م: ئه‌وانه‌ی زۆر توند هه‌جوم کردوون زۆربه‌یان ئه‌و که‌سانه‌ بوون که‌ خۆیان به‌ ناوی خوازراو شتیان نووسیوه و رقیان هه‌ستاندووم و وایان لێکردوومه‌ هه‌جویان بکه‌م‌ و له‌راستیشدا هه‌جوه‌که‌ی منیش بۆ خۆده‌رخستن و خۆ ئاشکراکردنیان بووه‌ (وه‌ک کاک شادمان حه‌یده‌ریان و کاک رێبوار سه‌فه‌ری و فه‌رزادی مینبه‌ری و سه‌لاحی ئه‌حمه‌دی) ئه‌وانه‌ خۆیان ئاشکرا نه‌کردووه‌ به‌تایبه‌تی زۆرم حه‌ز لێ‌یه‌ کاک شادمان خۆی ئاشکرا بکات چونکه‌ ئه‌وکات کۆد و ره‌مزی باشترم وه‌ده‌ست ده‌که‌وێ بۆ هه‌جوێکی باشتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ئه‌گه‌ر پیاو بێ و ئه‌و پیاوه‌تییه‌ بکا خۆی ئاشکرا بکا قه‌ولی پێ ده‌ده‌م تا ئاخری عومرم هه‌موو هه‌جوه‌کانم بۆ ئه‌و ته‌رخان ده‌که‌م و کارم به‌که‌س نابێ. به‌ڵێن بێ دیوانه‌ هه‌جوێکی له‌سه‌ ده‌نووسم.
هۆیه‌کی دیکه‌ش که‌ تووشی کێشه‌ نه‌بووم ئه‌وه‌یه‌ به‌شێکیشیان دۆست و براده‌ری خۆمن و دڵیان نایه‌ هیچم پێ بڵێن. به‌شێکیشیان ده‌ستیان پێم راناگا ده‌نا تۆڵه‌م لێ ده‌که‌نه‌وه‌. به‌س ئه‌وان بشمکوژن گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌جوه‌که‌ دوای منیش هه‌ر ده‌مێنێ.
بۆ وێنه‌ له‌ دۆسته‌کانی خۆم هه‌جوی کاک سمایل زارعیم کردوه‌ و رووی لێ گرژ نه‌کردووم. هه‌جوی مادح ئه‌حمه‌دیم کردووه‌ هه‌روه‌تر... ئه‌وانه‌ به‌ گه‌وره‌یی خۆیان به‌خشیویانم. به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و هه‌جوانه‌ له‌ وێبلاگه‌که‌ی (http://guntemate.blogfa.com) دا هه‌ن. با خوێنه‌ران بچن له‌وێدا بیانخوێننه‌وه‌. گه‌ردنیشیان ئازاد بێ چ ده‌ڵێن با بیڵێن.

‫‫ ئەی بووە بە هەجو وڵامت بدەنەوە؟ ‬‬
به‌ڵێ کاک کامیل نه‌جاڕێ هه‌جوێکی زۆر زۆر به‌هێزی له‌ وه‌ڵامئ هه‌جوێکی مندا نووسیوه‌ته‌وه‌ به‌راستی ئه‌وه‌نده‌م پێ جوان بوو به‌س پێکه‌نیم. به‌و زووانه‌ له‌سه‌ر وێبلاگه‌که‌می داده‌نێم. هه‌م هه‌جوه‌که‌ی خۆم و هه‌میش هه‌جوه‌که‌ی ئه‌و. به‌س به‌راستی هه‌جوه‌که‌ی ئه‌و زۆر جوانه‌. ئه‌وه‌ی حه‌سه‌نی دانیشفه‌ریش که‌ خۆی تایبه‌ت جوانه‌. به‌ڵام هه‌جوه‌که‌ی کامیل که‌یفم پێی کرد.

تۆ بە هەجو رەنگە زۆرت خەڵک توڕە کردبێ، بووە هەجوت بکەن و توڕە بی؟
شه‌وێکیان له‌ کۆیه‌ تا به‌یانی ئه‌و کات من له‌وێ بووم و کامیل (خۆرهه‌ڵات نیوزی) به‌ڕێوه‌ ده‌برد، هه‌تا به‌یانی شه‌ڕه‌ هه‌جومان کرد. ئاخرییه‌که‌ی کامیل که‌ فشاری بۆ هات جنێوی به‌ هاوڕێیه‌کی زۆر خۆشه‌ویستم دا (زۆر ئازیزمه‌) ده‌یزانی به‌و زۆر تووڕه‌ ده‌بم (ناوی ناهێنم) چونکه‌ کەسێکی زۆر بەڕێزە، ئیدی ناچار بووم بێده‌نگ بم. چونکه‌ ئه‌و هاوڕێیه‌مم زۆر خۆش ده‌وێ، بۆیه‌ش ناوی ناهێنم چونکه‌ ئه‌ویش کامیلی خۆش ده‌وێ با دڵی له‌ کامیل نه‌یه‌شێ.

‫بەر لەوەی هەجو بنووسی، تا چەند ئاشنایەتیت لە گەڵ ئەو شاعیرانەی کورد هەبوو کە شێعری هەجویان نووسیوە؟‬
تەنیا شێخ رەزام خوێندبۆوە. بەس فارسیم زۆر دەخوێندەوە. فارس هەجونووسی باشیان هەیە.

جگە لە شێخ رەزا، کام شاعیری دیکە لە ناو ئەدەبیاتی کوردیدا هەیە کە هەجوی هەبووبێ؟
هەبوون. بۆ وێنە شوكری فەزڵی لە وەڵامی شێخ رەزادا شێعرەكانی زۆر دەوڵەمەندترن لە هی شێخ رەزا. لەموكریان بەداخەوە زۆر نەناسراوە و شتەكانی هەر بەسەر زار و زمانانەوە ماون، دەنا ئەو سەید رەشیدەی خانەقا كە شتەكانی دەبیستی شتێكی زۆر سەیر بووە. مامۆستا هێمن هەجوی هەیە و بلاو نەبۆتەوە. هیوادارم مامۆستا ع.ح لەبیری نەچووبنەوە چونكە وەك بزانم هەجوێكی جوانی هێمنی لەبەر بوو. مامۆستا هێدی هەجوی جوانی هەیە و بڵاوی نەكردوونەتەوە. بە داخەوە رەنگە كەسانی دیكەش بووبێتن و من نەیانناسم. بەڵام لەو شاعیرە نوێیانەدا هەجو نووسی باش و بەتوانامان هەیە. ناكرێ ناویان بێنم. نەكا حەزیان لێ نەبێ. ئەوانەی هەن لە رۆژهەڵاتی كوردستانن. لە باشووریش حەسەنی دانشفەر جوان دەنوسێ. كامیل نەجاڕی خۆی لێ نادا ئەو كافرە، دەنا شتێكی سەیرە. ئەوەی هەیە منم خۆم ئاشكرا كردووە. پێم وایە ئەجەلم هاتووە.

لە بواری شێعری تەنزیش دا کارت کردووە؟‬
زۆر بە كەمی. حەزم لێ بووە تەنزەكانم بە نەسر (پەخشان) بنووسم. وەك هێلكەمریشكەكانی بن قازی ئێمە كە لەسەر كێشی (هێڵە گشتییەكانی رێبازی ئێمە) نووسیم. دواتر تەنزی (بوختان)ـم نووسی تەنزی (قەلی نێو جۆگە) و (دادپەروەر) و شتی دیكەش. ئەوانەم بۆ ئەو كەسانە نووسی كە پێم خۆش نەبوو جنێویان پێ بدەم. پێم باش بوو وەبەر پلاریان بدەم. هەجو نەقیزەیە، تەنز پلارە.

لە سەردەمێک دا کە باوی غەزەل نەماوە و شێعرە هەر رۆژە و لە شێوازێکی تازەدا خۆی دەنوێنێ، غەزەل لە تۆ دەبیسین. روانگەت بە گشتی لە سەر جۆرەکانی شێعر چۆنە؟‬
با شاعیرە نوێخوازەكان تەكفیرم بكەن. فۆرمی نوێ بۆ شێعری كوردی غەزەلە نەك ئەوەی سوارە و گۆران دایانهێنا. كورد لە شاعیرانی فارسەوە فێری عەروز و قافیە بوو. كەوابوو شێعری ئەو قاڵبە نوێیە. فۆرمی ئەوەی گۆران و سوارە لە حەیران و بەیتەكاندا هەر لە كۆنەوە هەبووە. ئەوان سەرلەنوێ دایانهێنایەوە. زیندوویان كردەوە. ئەوجار كێ دەڵێ باوی غەزەل نەماوە؟ ئەوە پەیوەندیی بە دەسەڵاتی شاعیرەوە هەیە. ئێستا جەلالی نەجاڕی غەزەلێكی نووسیوە لە ئەدەبیاتی كوردیدا نموونەی نەبووە. كۆن و نوێ بە عەروزی و ناعەرووزی ناپێورێ. بەڵكو ئەوە داهێنانە دیاریی دەكا.
من پێم وایە غەزەلی كوردی هیچی نەگوتووە هەتا بڵێین شتی پێ نەماوە بۆ گوتن. هێشتا غەزەلمان ساوایە. زۆریش ساوایە.
بەڵام ئەوەی هەیە دەبێ توخمەكانی غەزەلی ئەمڕۆ لە سەردەمی هێمن و ئەحمەد هەردی جیاواز بن. راستە ئەمڕۆ باسی پیاڵەی شەراب و شەمع و گوڵ و پەروانە شتێكی كۆنن. خۆی ئەوە بنەماییترین هەوێنی شێعرە. داهێنان و خوڵقاندن.
هەر سەردەمەی زمانی خۆی هەیە بۆ نووسین. لەوانەیە ئەوەی ئەمڕۆ وەك "خوازەیەكی داهێنەرانە سەیری بكرێ و خوێنەر و بیسەر راچڵەكێنێ دووای دەیەیەكی دیكە بسوێ و كۆن بێ. هەر شاعیرەو دەبێ لە ناخی خۆی و لە رۆچنەی روانینی خۆیەوە بنووسێ. ئێمە نابێ ئێستاش كەڵًك لەس ئیستیعارە و وێكچواندنەكانی شاعیرانی پێشوو وەرگرین.
بەلای منەوە غەزەلی كوردی هێشتا ساوایە. ئەو برادەرانەی پێیان وایە غەزەل باوی نەماوە، با بێن كۆڕێكی شیعر خوێندنەوەیان لەگەڵ غەزەلنووسێكی داهێنەری وەك ئەمین گەردیگلانی بۆ پێك دێنین و با نەشڵێن رەشۆك حەزیان لە عەرووز و قافیەیە، بەشداربوانیش با هەر هەموویان دەرچووی بەشی ئەدەبیاتی كوردی بن. بزانین خەڵك چێژ لە كامیان وەردەگرن. بەرای من كۆن و نوێبوونی شێعر ئەو چێژە دیاریی دەكا كە خوێنەر و بیسەر لێی وەردەگرن. ئەوە پێوانەی منە بۆ شێعر.

بە پێی وتەکانی تۆ دەکرێ بڵێین بە پێچەوانەی ئەو هەوڵانەی کە بە تایبەت لە دەیەی حەفتای هەتاوی، دەیەی نەوەدی زایینی زۆریان پەرە گرت، ئیستا شاعیرانی کورد بە جۆرێک گەراونەتەوە سەر ئەو رێبازە شێعرییەی کە شاعیرانێکی وەک نالی، مەحوی، حەریق، هێمن و هەژار بە کاریان دێنا و دەکرێ بڵێین دوا سەنگەری ئەو رێبازەش لە لایەن مامۆستا هێدی‌یەوە پارێزراوە. تا چەند لە گەڵ ئەو بۆچوونە هاوڕای؟‬
نا شاعیران نەگەڕاونەتەوە سەر ئەو رێبازە. خۆی شاعیران بە راستی وازیان لەو رێبازە نەهێنا. بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی كوردستان. لە باشوور دوای ئەحمەد هەردی ئەو شێوازە لە نووسین بڕایەوە. بەڵام لە رۆژهەڵات مامۆستا هێدی هەر ماوە و دواتریش لە نەوەی نوێ مامۆستا ئاسۆ و ئەمین گەردیگلانی و لوقمانی پیربادینی و جەلالی نەجاڕی و هادیی حەبیبی بەردەوامن و ئەمنیش هەر وا بە شوێنیاندا دەڕۆم نازانم چم پێ كراوە یان نا. ئەوەی راستی بێ، شاعیرانی نوێخوازی كوردی هەر لەسەر رێچكەی نوێخوازیی خۆیان و شاعیرانی پاش نوێخوازیشمان بەو دوایانە هەركامەیان رێچكەی سەیر و سەمەرەی دیكەشیان تاقی كردەوە و پێیان وایە ئیدی باوی ئەوە نەماوە شیعر بۆ خەڵكی نەخوێندەوار بڵێی و پێیان وایە ئەگەر خەڵكی ئاسایی لە شێعرێك تێ گەیشتن ئەوە ئیدی شێعر نییە و شێعر باشترینه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌س لێی تێنه‌گا، دواتریش که‌ خه‌ڵک کتێبه‌که‌یان ناکڕن یان نایخوێننه‌وه‌ گله‌یی ده‌که‌ن و خه‌ڵک به‌ گه‌مژه‌ ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێة قه‌یناکا ئێمه‌ بۆ نه‌وه‌ی 2000ساڵی داهاتوومان نووسیون. ئەوەش بۆچوونێكی تایبەتە. نازانم لە كوێی دیكەش شتی وا هەیە. لە نێو ئەدیبی چ میللەتێكی دیكەشدا شتی وا هەیە. من هەر فارسی دەزانم. ئەوەندەی ئاگادار بم باشترین و گەورەترین شاعیرانی فارس بە كۆن و نوێیانەوە ئەوانەن كە ئەگەر نەڵێم هەموو كەس لانیكەم زۆرینەی خەڵكەكەیان چێژ بە شێعرەكانیان وەردەگرن. تەنانەت ئەو شاملووەی كە پێیان وایە تەنیا شیعری بۆ "خواص" نووسیوە، زۆرینەی خەڵكی چیژی لێ وەردەگرن.
ئەمن دەڵێم غەزەل هێشتا قسەی بۆ گوتن پێیە. ئەمن ناڵێم ئەو هەوڵەی دراوە خراپ بووە یان نەزۆك بووە. نەخێر بەرهەمی زۆر گەورە و نەمری وەك دەربەندی پەپوولەی شێركۆ و كۆبەرهەمە نەمرەكەی عەبدوڵا پەشێو و قوبادی جەلیزادە و جەمال غەمباری لێ كەوتووەتەوە. ئەوەی راستی بێ بەرهەمی باشی داوەتەوە. بەڵام ئەوەی لێی چاوەڕوانكراوە نەبووە. دیوانە شێعرەكانی شاعیرانی نوێخواز زۆر دەگمەنیان لەوانەن كە خوێنەر پێی خۆش بێ دووجار و سێ جار سەردانیان بكاتەوە.

‫وەک دوا پرسیار تۆ لە زۆر بواری شێعریی دا کار دەکەیت و هیندەی من بزانم هەجو، غەزەل، شێعری بەرگری و تەنانەت شێعر لە سەر وەزنی خۆماڵی و رەنگە بوارگەلی تریش شان بە شانی یەکتر لە کارەکانی تۆ دا رەنگیان هەیە و دەچنە پێش. پێت وا نییە ئەگەر لە ناو هەموان دا یەک بواری تایبەتت گرتبا بەر، سەرکەوتووتر دەبووی؟‬‬
نا، ئێستاش پێم وانییه‌ هیچ کامیان وزه‌ی بواره‌که‌ی دیکه‌ی لێ وه‌رگرتبێمه‌وه‌. ئه‌وانه‌ هه‌رکام له‌ لایه‌که‌وه‌ که‌لێنێک پڕ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌ویتر پێی پڕ ناکرێته‌وه‌. بۆ وێنه‌ شتی حه‌ماسی به‌ فۆرمی غه‌زه‌ل خۆش نییه‌ به‌ کێشی خۆماڵی خۆشتره‌ وه‌ک شێعره‌که‌ی مزگێنی که‌ تێیدا باسی ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه‌کانم کردووه‌ غه‌زه‌ل به‌س خودا دایناوه‌ بۆ باس و مه‌زموونی ئه‌ڤینداری.‬ غه‌زه‌ل پیر نابێ.
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| google| Balatarin Balatarin
جه‌مال نه‌جاری|10 Feb 2011 - 13:41
هه‌جو و قسه‌ی خۆش و نوکته‌ و ته‌نز و گاڵته‌ و گه‌پ که‌ ده‌که‌ونه‌ خانه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ و ناوگه‌لێکن بۆ گاڵته‌ کردن و گوتنی ته‌نز وهه‌جویش وه‌ک بابه‌تێک له‌ قاڵبی ته‌نز ده‌ربڕین و به‌ مه‌به‌ستی پێکه‌نین و خۆشی به‌خشین ده‌نووسرێت.
له‌ راستیدا ئێمه‌ی کورد قه‌ت ته‌حه‌موولی بیستنی ته‌نزیشمان نه‌بووه‌ چ بگا به‌وه‌ی که‌سێک بێت و هه‌جومان بکات..
بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و ته‌نزنووس و هه‌جونووسانه‌ی کورد که‌ تا ئه‌مڕۆ بابه‌تیان نووسیوه‌ که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر تانه‌ و ته‌شه‌ری خه‌ڵک و له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان دووره‌ په‌رێز خراون به‌ڵام له‌ نێو کۆڕی ئه‌دیبان دا رۆژ به‌ رۆژ باڵایان کردووه‌ و بوونه‌ته‌ هه‌وێنی خۆشی دڵه‌کان.
سه‌باره‌ت به‌ نووسینی هه‌جو هه‌میشه‌ هه‌جو نووسان هێرشیان کراوه‌ته‌ سه‌ر و تووشی کێشه‌ و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی هاتوون، هه‌ر بۆیه‌شه‌ شاعیرانی رابردوو پاش مه‌رگیان هه‌جوه‌کانیان بڵاو ده‌کرده‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی ئێستاش به‌ نهێنی و به‌ ناوی خوازراو هه‌جوه‌کانیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌.
ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی هه‌جو ناناسن و ئاشنایه‌تیان به‌ لایه‌نه‌کانی هه‌جو و توخمه‌ پێکهێنه‌ره‌کانی هه‌جو نییه‌ پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ی ده‌نووسرێت جنێوه‌ و بێرێزی کردنه‌ به‌ که‌سێک و شکاندنی مرۆڤه‌کانه‌، که‌چی به‌داخه‌وه‌ نازانن ئه‌مه‌ له‌ قاڵبی زمانێکی شێعریدا و به‌کارهێنانی سه‌نعه‌تگه‌لی شیعری و لایه‌نی جوانیناسی ده‌قێکی شیعری به‌رهه‌م دێت که‌ ناوی هه‌جوه‌.
بڕوانه‌ ئه‌م هه‌جوانه‌ی شیخ ره‌زا تاڵه‌بانی:

ئه‌و به‌ تڕ گوێز ئه‌شکێنێت و ئه‌میش قنگ ئه‌دڕێ
هه‌ر دو عاسین له‌ خودا کێری من و ئه‌م کوێره‌
......
ماری ره‌شه ‌ خنکاوه‌ له‌ گێژاوی خه‌لادا
کێرمه‌ له‌ قنگی کاکه‌ ‌حه‌مه‌ی حاجی مه‌لا دا
.......
کێر که‌ هه‌ستا نه‌ له‌ بێگانه‌ ده‌پرسێ نه‌ له‌ خوێش
گورزی خۆی هه‌ر ده‌وه‌شێنێ ، چ له‌ پاش و چ له‌ پێش
.......
کێر ئه‌گه‌ر مه‌یلی کونی کرد سه‌ره‌که‌ی بگره‌ له‌ مشت
همه‌ جا خانه‌ عشق است چه‌ مسجد چه‌ کنشت
......
هێنده‌ به‌ ته‌عریف و کینایه‌ت له‌ بنی سینگت به‌م
به‌گ ئه‌فه‌ندی به‌ سه‌راحه‌ت له‌ کونی قنگت به‌م

بڕوانه‌ ئه‌م هه‌جوانه‌ی ره‌سووڵ سوڵتانی:
ده‌بێ بیگێم و ده‌ربێنم دوو چاوی
به‌ منداڵی ئه‌وی خۆی پێوه‌ ناوی
....
پیر و پاتاڵ نین ئه‌وانه‌ی تۆ وه‌هایان نا‌و ده‌به‌ی
قوونی تۆ بۆ كیری ئه‌و پیرانه‌ وه‌ك دێوجامه‌یه‌
خۆ به‌ قه‌ت پیت و وشه‌ی رۆمانه‌كه‌ی یاشار كه‌ماڵ
تۆی به‌ شه‌و گا، ئه‌و مه‌لای خاوه‌ن كتێب و خامه‌یه
.....
ئه‌گه‌ر ویستت كه‌رێتیت تیا نه‌مێنێ‌
له‌ تاڤگه‌ی‌ ئاوی‌ كیرم بگره‌ ده‌سنوێژ
ئه‌گه‌ر ئێستاكه‌ گانێكم بده‌یتێ‌
وه‌كوو ماری‌ به‌هاری‌ به‌رده‌ده‌ی‌ توێژ
.....
هێنانه‌وه‌ی ئه‌م نموونه‌ گه‌له‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌ هه‌جودا جنێودان توخمی سه‌ره‌کی ده‌قه‌که‌ پێک دێنێت و جاری وایه‌ لایه‌نی پێکه‌ناوییه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی تووڕه‌بوونی لایه‌نی به‌رانبه‌ر و ره‌نگه‌ کابرای هه‌جو نووسیش له‌ نێوه‌دا زه‌ره‌ری گیانی به‌ر بکه‌وێت.
سه‌ید ئیبراهیم نه‌به‌وی ته‌نزنووسی به‌ناوبانگی ئێرانی ده‌ڵێت: " من مطمئــنم که شـما دارید به این فــکر می کنــید که تعریف " هجو" چیست و این توضیح که من بگویم نمی دانم هجو چیست ،شما را عصبی می کند. بنابراین علیرغم تمایلم به اینکه چیزی را که می دانم به کس دیگــری یاد بدهم ،مجبورم بگویم که " هجو" نوعی بیان خنده آور نقاط ضعف یا مشخــصه های ظاهری و شخــصی است . درهجو ما شخص یا وضعیتی راتمســخرمی کنیم و البته معـمولاً دراین کارخیلی هم قصد آگاه کردن دیگران را نداریم . معمولاً کسانی که هجو می کنند یا ازدست هجو شونده خیلی ناراحتند ، یا معتقدند که با آن هجو شوندۀ مادرقحبه هیچ کاردیگری نمی شود کرد، یا خیلی آدم های بد ذات و بی ادبی هستند که فقط عیب و بدی دیگران رامی بینند و آنرامســخره می کنند . شاید یکی ازمـهمترین تفاوت های هجو و طنزهمــین است که هجو دیدن اشــکالات ظاهری و شخـصی یک فرد است و جهت آن هم مســخره کردن اوست ، امّا طــنزبیان نقایــص و اشکالات انســانی است که به معــایب ظاهری و شخــصی نمی پردازد ".

که‌ وابوو با سینگمان ئاوه‌ڵا بێت و پێشوازی له‌و قه‌ڵه‌مه‌ به‌ جۆرئه‌ته‌ بکه‌ین که‌ راسته‌وخۆ به‌ ناوی خۆی هاتۆته‌ گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی ده‌زانم خۆی تووشی سه‌رێشه‌ش ده‌کات به‌ڵام پێی ده‌لێم: قه‌ڵه‌مت هه‌ر وا به‌ بڕشت بێت و به‌رده‌وام بی له‌ هه‌جوه‌کانت.
هه‌وڵ ده‌ده‌م دواتر وتارێک له‌سه‌ر هه‌جوه‌کانی کاک ره‌سوڵ سوڵتانی بنووسم.
له‌ه‌گڵ ریزمدا
جه‌مال نه‌جاری
سالم|10 Feb 2011 - 12:01
بۆ کاک ئه‌یوب سوری ، کاک کامیل نه‌جاری و عه‌لی

کاک ئه‌یوب شێخ ره‌زام چاک خوێندۆته‌وه ، ناشترسم و ده‌ڵێم که له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌جوی جوانی هه‌یه ، به‌ڵآم جنێو و قسه‌ی قۆریش زۆره و ئه‌سله‌ن پێم کاری ئه‌ده‌بی نین ، کاک کامیل ، قانع و ئه‌وانی دی به گشتی ره‌خنه و یان دژایه‌تی له گه‌ڵ چین و توێژه‌کانی وه‌ک شێخه‌کان ده‌که‌ن به‌ڵآم قامک له سه‌ر نێوی که‌س دانانێن وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش وایان کردبێ ده‌لیل ناکا ئه‌و کاره دروست بێ و بیکه‌ین به مودێک بۆ خۆمان کاری ناحه‌ز هه‌ر که‌س بیکا هه‌ر ناحه‌زه و هه‌موو کاره‌ ئه‌دبیه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ش کاری به‌رز و سه‌رکه‌وتو نین ، ئه‌و شته‌ی تۆ باسی ده‌که‌ی ده‌بێته رێباز ، که له کاری ئه‌ده‌بی هه‌ر مه‌عنای نیه ، چونکه خه‌لاقیه‌ت ده‌خاته ژێر پرسیار ،کاک عه‌لی باس له پوری نیه ، پوریم بۆ نمونه هێناوه ، من باس له نێو زڕندان و کێشه‌ی شه‌خسی ده‌که‌م که هێنانی بۆ نێو دونیای جوانی ئه‌ده‌بیات کارێکی ناحه‌زه ، کاک ره‌سوڵ ده‌ڵێ که رقی هه‌ڵده‌ستێ هه‌جویان ده‌کا ، جا بۆ ئه‌وه‌ی رقی کاک ره‌سول هه‌ڵنه‌ستێ و هه‌جومان نه‌کا ده‌بێ پێیدا هه‌ڵبڵێین و باجیشی ویست بیده‌ینێ ده‌نا توشی کێشه ده‌بین ، من پێم وا نیه قسه‌ی قۆڕ و جنێو ئه‌گه‌ر وه‌زن و قافیه‌ت بۆ دانا ببێته شێعر و جوان بێ ،
کامیل نه‌جاڕی|10 Feb 2011 - 05:24
به‌هار خانم خۆت باش ده‌زانی که‌ من ته‌حسیلاتی ئه‌ده‌بیم نییه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانی که‌ شاره‌زاییم له‌ شیعر و ئه‌ده‌بییات دا هه‌یه‌. تۆ باسی سه‌نایعی نوێی ئه‌ده‌بیت کردووه‌. با له‌ پێشدا ئه‌وه‌ت پێ بڵێم که‌ شتێک به‌ ناوی سه‌نایعی نوێی ئه‌ده‌بی له‌ ئه‌ده‌بیاتی کلاسیک دا بوونی نییه‌. ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ سه‌نایعی ئه‌ده‌بییه‌ و ژماره‌ی سه‌نایعی ئه‌ده‌بیش تۆزێک له‌ په‌نجه‌کانی هه‌ر دوو ده‌ست زیاتره‌ و سه‌نایعی نوێشمان نییه‌. ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ستت تازه‌گه‌ری و داهێنانی ئه‌ده‌بییه‌ ئه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی رای جه‌نابت که‌ پێت وایه‌ به‌رهه‌مه‌کانی کاک ره‌سووڵ به‌ هیچ پێوه‌رێک ناچنه‌ خانه‌ی ئه‌ده‌بیات و هه‌جو، به‌ رای من ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ نموونه‌ی جوان و سه‌رکه‌وتوو و داهێنه‌رانه‌ی هه‌جوی کوردین.
به‌ر له‌وه‌ی بێم باسی چه‌ند نموونه‌یه‌کت بۆ بکه‌م له‌ ئه‌ده‌بی فارس و کورد دا با ئه‌و خاڵه‌شت بۆ روون که‌مه‌وه‌ که‌ من باسم له‌وه‌ کردووه‌ ئه‌گه‌ر به‌ پێوه‌ری ئه‌خلاق و به‌ پێی یاسا و رێسا ئه‌خلاقییه‌کانی کۆمه‌ڵگا سه‌یری هونه‌ر بکه‌ین له‌ سه‌ر له‌ به‌ری شیعر و گۆرانی و به‌یت و حه‌یرانی کوردی دا که‌متر به‌رهه‌مێکمان ده‌ست ده‌که‌وێ که‌ له‌گه‌ڵ بایه‌خه‌ ئه‌خلاقییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ یه‌ک بگرێته‌وه‌ و به‌و پێوانه‌یه‌ش ده‌بێ هه‌موویان له‌ خانه‌ی هونه‌ری کوردی ده‌باوێژین. لێره‌ دا که‌ باس له‌ ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگا ده‌کرێ مه‌به‌ست ته‌نیا ده‌کار کردنی وشه‌ی کیر و کوس نییه‌ به‌ڵکوو من باس له‌ هه‌نجاره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌م. بۆ وێنه‌ تۆ سه‌یری ئه‌و به‌شه‌ له‌ به‌ندی نیوه‌شه‌وه‌ بکه‌ که‌ به‌ ده‌نگی خله‌ ده‌رزی بڵآو بۆته‌وه‌:
ره‌بی خودایه‌ هه‌ڵیکه‌یه‌ بایه‌کی له‌ باده‌وه‌
تاکوو گولێکی له‌ گوله‌ مێردانم
سه‌ره‌نده‌رێ له‌ ماڵ و مزڵی خۆ نه‌کاته‌وه‌
چونکه‌ هه‌تیوه‌ لاوه‌که‌ی
له‌ سه‌ر سنگ و مه‌مکی قه‌له‌نده‌ر و بابان وێرانێم راده‌کاته‌وه‌.
ئه‌و ده‌قه‌ که‌ هاوشێوه‌ی له‌ فۆلکلۆری ئێمه‌ دا گه‌لێک زۆره‌، دروسته‌ باسی ئه‌ندامانی نێرینه‌ و مێیینه‌ی پیاو و ژن ناکا، به‌لام ره‌وایی به‌ شتێک ده‌دا که‌ به‌ یاسا و رێسا ئه‌خلاقییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌، بێ ئه‌خلاقانه‌ترین کاره‌، واتا خه‌یانه‌تی ژن به‌ مێرده‌که‌ی. له‌م رووه‌وه‌ ناکرێ ئێمه‌ به‌و پێوه‌ره‌ ئه‌خلاقییانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ بدوێین. نموونه‌ی وه‌ها له‌ ئه‌ده‌بی زاره‌کی ئێمه‌ دا گه‌لێک زۆرن.

ئه‌و نموونانه‌ی خواره‌وه‌شم له‌ وێبلاگی کاک جه‌عفه‌ری حوسێنپوور (هێدی) وه‌رگرتووه‌:


گۆڕانیی فۆلكلۆر:

ناوێرم بیمژم، بیكوشم، لیمۆكه‌ی كاڵه
ده‌ستیان لێ مه‌ده‌ن سه‌ریان به خاڵه

گۆڕانیی فۆلكلۆر:

جووتێک شه‌مامه‌ی نیمڕه‌سم ده‌یه
ده‌وری په‌رژینه، ڕێی ده‌سم نییه

گۆڕانیی فۆلكلۆر:

هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م دڵ پیر نابێ
ده‌ستم له مه‌مكی گیر نابێ
یار منداڵه بۆم ژیر نابێ

----------------------------------------
--------------------

فۆلكلۆری ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان:

هه‌ر له ‌سه‌ر سه‌رین تا پاژنه‌ی عه‌ین
عه‌یبۆ تێیا نییه‌ به‌ گه‌رده‌نم ده‌ین
یاران بێنه‌ دیار ئه‌م ته‌خت و «توێڵ»ه‌
ئه‌یژی نشینگای شای ئه‌رده‌بێڵه‌
له‌ «توێڵ»ه‌و خوارتر برۆی په‌یوه‌سه‌
له‌ برۆوه‌ خوارتر دوو دیده‌ی مه‌سه‌
له‌ دیده‌و خوارتر لووتی قه‌ڵه‌مه‌
له‌ لووته‌و خوارتر نه‌واته‌ ده‌مه‌
له‌ ده‌مه‌و خوارتر شمشێر چه‌نه‌ی زه‌ڕ
له‌ چه‌نه‌و خوارتر گه‌رده‌ن مینای ته‌ڕ
له‌ گه‌رده‌ن خوارتر سینه‌ی سوڵتانی
لێیه‌و به‌ن بووگه‌ به‌ی ئه‌سفه‌هانی
له‌ سینه‌و خوارتر نافه‌ به‌ وێنه‌
له‌ نافه‌و خوارتر گه‌نجه‌ و خه‌زێنه‌
جفته‌ ڕانه‌كه‌ی وه‌ک لۆكه‌ نه‌رمه‌
ساتێ بۆ یه‌كێ مه‌جازی گه‌رمه
هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌یری 8 به‌رگه‌که‌ی رشته‌ی مرواری بکه‌ی، له‌ سه‌ر له‌ به‌ری ئه‌و کتێبه‌ دا حه‌کایه‌تگه‌لێک ده‌خوێنیه‌ته‌وه‌ که‌ باسی ئه‌ندامه‌ بڤه‌کانی له‌شی ژن و پیاو و سێکس کردنی مرۆڤ و حه‌یوانیشی تێدایه‌. و ناکرێ چونکه‌ باسی ئه‌م شتانه‌ کراوه‌ عه‌لائه‌دینی سه‌جادی ته‌کفیر بکه‌ین و کتێبه‌که‌شی له‌ خانه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی ده‌رهاوێژین.
به‌ڵام وا دیاره‌ جه‌نابت له‌ روانگه‌ی ئه‌خلاقییه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی کاک ره‌سوول ناکه‌ی و ئیدیعا ده‌که‌ی به‌ پێی پێوه‌ره‌ ئه‌ده‌بییه‌کان وه‌ها قه‌زاوه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ده‌که‌ی.
من چه‌ند نموونه‌یه‌کت له‌ هه‌جوه‌کانی شێخ ره‌زا و وه‌حشیی بافقی و مامۆستا هێمن بۆ ده‌نووسم و ئاماژه‌ به‌ چه‌ند نموونه‌یه‌کیش له‌ هه‌جوه‌کانی کاک ره‌سوول ده‌که‌م. جه‌نابت پێم بڵێ به‌ کام پێوه‌ر هی شێخ ره‌زا و وه‌حشیی بافقیت پی هه‌جوه‌‌ و هی ره‌سووڵ سوڵتانی به‌ جنێوی رووت ده‌زانی.
شێخ ره‌زا له‌ هه‌جوی خزمه‌کانی خۆی دا ده‌ڵێ:
1: ماماه‌که‌م قه‌حبه‌ ژنه‌ ده‌وڵه‌تی شه‌ددادی هه‌یه‌
تالعی ره‌هبه‌ر و به‌ختێکی خودادادی هه‌یه‌
گه‌ر سه‌ر و ریشی پیاوانه‌یه‌ باوه‌ڕ مه‌که‌ پێی
باتینی جوله‌که‌ و زاهیری زوههادی هه‌یه‌
خۆی به‌ هه‌ر سووره‌ت ئومێدی که‌ره‌مم لێی هه‌یه‌ لیک
رقی زۆرم له‌ ره‌سیدی کوڕی گه‌ووادی هه‌یه‌
ره‌نگی که‌ر ده‌نگی به‌قه‌ڕ هه‌یئه‌تی سه‌گ خوویی چه‌قه‌ڵ
چاوی کوێر مه‌خزه‌نی کێر مه‌قعه‌دی پێ بادی هه‌یه‌
زیکر و ئه‌ورادی له‌سه‌ر کێر و زه‌که‌ر مونحه‌سیره‌
سه‌یری ئه‌و حیزه‌ قورمساغه‌ چ ئه‌ورادی هه‌یه‌
تف له‌ کوز دایکی له‌ لای خۆی کوڕی هێناوه‌ته‌ ده‌ر
گوو به‌ ریش بابی له‌ کن خۆی ئه‌میش ئه‌ولادی هه‌یه‌
له‌ گرووهی حه‌ره‌ما کاره‌که‌ر و دایک و خوشک
فاتم و عاسم و حامان و په‌ریزادی هه‌یه‌
شه‌و و رۆژ چه‌پڵه‌ به‌ کوز لێده‌ده‌ن و هه‌لده‌په‌ڕن
فه‌ره‌جیان تاب و ته‌بی کووره‌یی حه‌ددادی هه‌یه‌
بێ حه‌یان جومله‌ خوسووسه‌ن ژنه‌ سۆزانییه‌که‌ی
ره‌وشی دێڵه‌سه‌گ و قه‌حبه‌یی به‌غدادی هه‌یه‌

2: شێخ عه‌لی خۆ تۆ منت ئاواره‌ کرد و ده‌ربه‌ده‌ر
چاکه‌ هه‌جوێکت بکه‌م ئه‌مما موفید و موخته‌سه‌ر
بۆ حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح ئێمه‌ت هه‌موو ئاواره‌ کرد
ئه‌ی حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح دایکت به‌ کیری نێره‌که‌ر
(ده‌روێشه‌کانی شێخ عه‌لی به‌ ژنی شێخ عه‌لییان ده‌کوت دایه‌. که‌ ده‌ڵێ حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح دایکت به‌ کیری نێره‌که‌ر مه‌به‌ستی له‌ دایک، ژنی شێخ عه‌لی مامێتی.)

له‌ هه‌جوی خه‌ڵکی تر دا ده‌ڵێ:
1: ماری ره‌شه‌ خنکاوه‌ له‌ گێژاوی خه‌لا دا
کیرم له‌ قنگی کاکه‌ حه‌مه‌ی حاجی مه‌لا دا

2: ئه‌حمه‌قم نه‌مکرد هه‌تا ریشم نه‌بوو گانی بده‌م
مسته‌فا به‌گ چاکی کرد تا ریشی هات هه‌ر گانی دا

3: پووره‌ شوکری به‌سسه‌ با نه‌تگێم و سمتت له‌ق نه‌که‌م
دایکه‌ کیر خۆرت حه‌واڵه‌ی سووری سه‌ر ئه‌بله‌ق نه‌که‌م
کۆنه‌ حیزی شاری به‌غدا لێم حه‌رام بێ شاعیری
گه‌ر کوزی خوشکت وه‌کوو ئه‌یوانی که‌سرا شه‌ق نه‌که‌م

4: مه‌عرووفی بێ ده‌رایه‌ت گووت کرده‌ نێو بدایه‌ت
چت پێ بڵێم قوڕمساغ هه‌ردوو گونم به‌ دایه‌ت
گونمی به‌ تڕ شه‌هید کرد کیرم ده‌کا ره‌عایه‌ت

5: شوکری له‌ داخی تۆ ئه‌وه‌ ساڵێکه‌ یا دووه‌
کیرم نه‌خۆشه‌ حاڵی په‌رێشانه‌ خه‌وتووه‌

6: من به‌ ئاشووبم به‌ جارێ خان و بانووتان ئه‌گێم
ئیبنی مه‌شهوورتان ده‌یوس و پیاوی به‌دخووتان ئه‌گێم
هه‌ر له‌ کوڕ تا کچ له‌ ساڵێ سه‌د هه‌تا دووتان ئه‌گێم
یه‌ک به‌ یه‌ک هه‌مسایه‌کانی ده‌وری خانووتان ئه‌گێم
حه‌وشه‌ و کۆڵان و بیری دار و په‌ردووتان ئه‌گێم
شه‌رته‌ هیچی ده‌رنه‌که‌م تاکوو گه‌نوگوتان ئه‌گێم

وه‌حشیی بافقی له‌ هه‌جوی که‌سێک به‌ ناوی مه‌لا که‌یدی دا ده‌ڵێ:

ای کیدی مستراح بردار
دم در کش و شاعری مکن بار
بر حدت طبعم آفرین کن
گر هجو کسی کنی چنین کن
همدوش به کیر موش مرده
همرنگ به مرده فسرده
مسمار سم خرت توان گفت
قفل کس استرت توان گفت
پر گنده دماغ و گه نهادی
از کون کدام سگ فتادی
ای قامت تو برابر کیر
شکل تو یکی به پیکر کیر
این هجو که هست شهرهٔ دهر
آوازه او فتاده در شهر
هجویست که همچو طوق لعنت
در گردن تست تا قیامت
زنبیل گه است آن دهان نیست
یک پاره گه است آن زبان نیست
دندان سیاه او که پیداست
در کون سگ استخوان حرباست
در چرت زدن سرش مه و سال
همچون سر کیر بعد از انزال
انگشت ز کون به در نیاری
معلوم شود که حکه داری
ای آمده پشت پشت بر پشت
کی حکهٔ تو رود به انگشت
کیری به طلب که از بلندی
بر دوش فلک کند کمندی
کیری که چو بر سرش نشینی
اندر ته پا سپهر بینی
کیری که اگر سری فشاند
بر سقف فلک خلل رساند
کیری که کند بروت بر باد
سد رخنه کند به سد فولاد
کیری که چو بر فلک بر آید
با صورت کهکشان سر آید
سر سخت چنان که جمله عالم
در گردن او نیاورد خم
زین کیر که می‌دهم نشانت
از حکه مگر دهم امانت
مامۆستا هێمن له‌ شیعری ژوانی ئاغا دا ده‌ڵێ:

لاده‌ شاعیر تۆ له‌ باسی فه‌لسه‌فه‌
بۆ له‌ بیرت چۆته‌وه‌ كاتی گه‌فه‌
ڕایده‌كێشی ئاقیبه‌ت بۆ ئاغه‌ڵێ
ده‌ست ده‌گێڕی تۆ له‌ مه‌مک و باغه‌ڵێ
ده‌یگری كاكه‌ له‌ ئامێزی گه‌رم
لاده‌چێ په‌رده‌ی حه‌یا و حوجب و شه‌رم
ده‌ ست ده‌گێڕی تۆ له‌ سمت و به‌رگه‌ده‌ی
جا كه‌ ڕه‌قت كرد په‌لامپیتكه‌ی ده‌ده‌ی
ده‌یخه‌یه‌ سه‌ر گازی پشتێ ئه‌و گزه‌
ده‌یده‌یه‌ به‌ر هه‌ڵمه‌تی ئه‌و تۆپزه‌
لاقی هه‌ڵدێنی و داده‌گری زگی
ده‌رپه‌ڕی ده‌عباكه‌ وه‌ك ناوكی جگی
مه‌تره‌قه‌ی سه‌ر ئه‌بڵه‌قه‌ی لێ ڕاده‌ده‌ی
ده‌یتڕێنی خۆی وه‌ها پێداده‌ده‌ی
نێوگه‌ڵانی ئه‌و فه‌قیره‌ شه‌ق ده‌كه‌ی
گوپی هه‌ڵده‌مسێنی، چاوی زه‌ق ده‌كه‌ی
ده‌یبه‌یه‌ ژوورێ به‌ زۆری و چیڕه‌ چیڕ
با به‌ كه‌یفی خۆی بكا ئه‌و زیڕه‌ زیڕ
تۆ ئه‌وه‌نده‌ی ڕاده‌ده‌ی بۆ پێشه‌وه‌
ئه‌و ده‌ڵێ: كوێر بووم كوڕه‌ بیكێشه‌وه‌
تۆ ده‌ڵێی: خۆت ڕاگره‌ ئه‌ی به‌د مه‌زه‌ب
ئه‌و ده‌ڵێ: "ئێی وای جڕڵدم بی ئه‌ده‌ب"
قه‌ت به‌ری تۆ ناگرێ ئه‌و قون خڕه‌
هیچ شكم تێدا نییه‌ كوتک و تڕه‌
لێیده‌به‌ی ئاغا هه‌تا پرتی گونان
"مینمایی امتحان" هه‌ردوو كونان
خۆی زه‌وت ناكا فه‌قیری بێ نه‌وا
ڕه‌نگه‌ ئاغا بۆت فڕێ دا ساقی وا
نێوزگ و ڕیخۆڵه‌كانی هه‌ڵته‌كا
جا چلـۆن بێچاره‌ خۆشی پیس نه‌كا
پاش ته‌واوبوون چاوی هه‌ڵدێنێته‌وه‌
جا به‌ ناز ئه‌و شێعره‌ ده‌خوێنێته‌وه‌:
" گر جماع این است كو كردن خران
بر كس ما می‌برند این شوهران"

میسباح الدیوانی ئه‌ده‌ب ده‌ڵێ:
چ ده‌بوو جارێ ئه‌گه‌ر کیری ئه‌ده‌ب چه‌شنی مه‌کۆک
بێت و رابوورێ به‌ نێو رایه‌ڵی چفتی به‌ده‌نی

ده‌کرێ به‌ ده‌یان نموونه‌ی تر له‌ هه‌جوی شاعیرانی کورد، وه‌ک ئه‌حمه‌دی ناڵبه‌ند و شێخ ره‌شیدی خانه‌قا و مه‌لا مارفی کۆکه‌یی و حاجی قادری کۆیی بێنمه‌وه‌ که‌ راسته‌وخۆ جنێویان داوه‌. به‌ڵام بۆ درێژ نه‌بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ خۆی لی ده‌بوێرم.
لێره‌ دا له‌ به‌هار خانم ده‌پرسم هه‌جوی ئه‌و شاعیرانه‌ چ سه‌نایعێکی (به‌ قه‌ولی خۆت) تێدایه‌ که‌ له‌ هه‌جوه‌کانی ره‌سووڵ سوڵتانی دا نییه‌. به‌ واتایه‌کی تر پێوه‌ری جه‌نابت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ت پی هه‌جو بێ و ئه‌وانه‌ی ره‌سووڵت پی هه‌جو نه‌بێ چییه‌؟
به‌ رای من ئه‌و "آرایه‌" ئه‌ده‌بییانه‌ یا به‌ قه‌ولی جه‌نابت ئه‌و "سه‌نایعی" شیعرییه‌ی به‌ گشتی له‌ شیعری کلاسیک دا بوونیان هه‌یه‌ وه‌ک ، تشبیه، خوازه‌ (استعاره‌)، تضاد، طباق، مراعات نظیر، له‌ف و نه‌شری موشه‌ووه‌ش و موڕه‌تته‌ب و ..... هیچیان له‌ هه‌جو دا توخمی زاڵ نین ئه‌گه‌رچی ره‌نگه‌ زۆربه‌یان له‌ هه‌جو دا هه‌بن.
به‌ بۆچوونی من ئه‌وه‌ی له‌ هه‌جو دا به‌ توخمی زاڵ یا سه‌نایعی زاڵ دێته‌ ئه‌ژمار "اغراق" و "کنایه‌"یه‌.
ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌جوی هه‌موو شاعیرانی هه‌جو نووس دا به‌ زه‌قی دیاره‌ به‌ کینایه‌ و ته‌وس قسه‌ کردن و اغراق کردن له‌ نیشاندانی ضعف و که‌مایه‌سییه‌کانی "لایه‌نی به‌رامبه‌ر" و هه‌روه‌ها اغراق کردنه‌ له‌ ئه‌و شته‌ی هه‌جو نووس به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ری دێنێ. ئه‌م شته‌ له‌ هه‌موو نموونه‌کانی سه‌ره‌وه‌ دا و له‌ هه‌موو هه‌جوێک دا به‌ زه‌قی دیاره‌. ئاشکرایه‌ به‌ ورد بوونه‌وه‌یه‌کی خێرا له‌ هه‌جوه‌کانی کاک ره‌سوول بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ "اغراقن و کنایه‌" توخمی زاڵی هه‌جوه‌کانی ئه‌ویشن‌.
بۆ وێنه‌ ئه‌و نموونانه‌ی خواره‌وه‌ که‌ بۆ پووری نووسیوه‌ هه‌م کنایه‌یان تێدایه‌ و هه‌م اغراق:
1:سه‌د چڕژت له‌ ده‌وری قوزی په‌یدا ده‌بێ بتگێم
وه‌ک دارێ به‌ قه‌ڵسییه‌وه‌ درابێ له‌ بلوورێ.

2: به‌ تینی ئاوری میتکه‌ت به‌ زستان
ده‌برژێنن برێشکه‌ و گه‌نمه‌شامی
ده‌سم پێت رابگا خۆ شه‌رته‌ بتگێم
به‌ قه‌د ئه‌بیاتی پێنج گه‌نجی نیزامی (29536 به‌یت)

ئه‌م دوو سه‌نغه‌ته‌ شیعرییه‌ له‌ نووسینی هه‌جو دا له‌ هه‌جوه‌کانی کاک ره‌سوول دا زۆر به‌ روونی دیارن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کامێنته‌ له‌وه‌ دریژتر نه‌بێته‌وه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی زیاتر خۆ ده‌بوێرم و خوێنه‌ران ده‌توانن نموونه‌ی زیاتر له‌ وێبلاگه‌که‌ی کاک ره‌سوول دا ببینن.
جیا له‌و دوو سه‌نعه‌تی شیعرییه‌ که‌ من پێم وایه‌ توخمی زاڵی هه‌جون، هه‌جوه‌کانی کاک ره‌سوول هه‌ڵگری سه‌نایعی تریشن که‌ دۆزینه‌وه‌یان بۆ خوێنه‌ری شاره‌زای شیعر زۆر ئاسانه‌.
با ئه‌وه‌شت وه‌بیر بێنمه‌وه‌ له‌و جێگایه‌ی که‌ ئاماژه‌م به‌ قسه‌ی مامۆستا هێمن کردبوو مه‌به‌ستم جه‌خت کردن له‌سه‌ر ناوی شێخ ره‌زا بوو نه‌ک نالی به‌لام جه‌نابت خۆت له‌ ناوی شێخ ره‌زا گێل کردووه‌ و ئیدیعا ده‌که‌ی من هه‌جوه‌کانی کاک ره‌سووڵ له‌گه‌ل قه‌سیده‌که‌ی نالی بۆ مه‌ستووره‌ به‌راورد ده‌که‌م و به‌ قه‌ولی خۆت پێت وایه‌ قیاسی مه‌عه‌لفارغه‌. به‌ڵام به‌ پیجه‌وانه‌ی بۆچوون و تێگه‌یشتنی جه‌نابت به‌راورد کردنی هه‌جوه‌کانی ره‌سووڵ سوڵتانی له‌گه‌ل شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی نه‌ مه‌عه‌لفارغه‌ و نه‌ کوجا مه‌رحه‌با.
کانی که‌وتم|10 Feb 2011 - 03:40
کوره‌ حه‌مه‌ تاڵی بانه‌ سه‌ر رێگات گرت شه‌ره‌که‌ت خۆش کرد . ده‌ وه‌ڵاهی په‌لاره‌که‌ت داوه‌ته‌ ده‌ست خاڵه‌ ره‌سۆڵی نادری ههههههههههه، ببوه‌ر کاک ره‌سووڵی سوڵتانی ، جا بزانه‌ چۆن وه‌ک ره‌سووڵی نادری وه‌ک نینگونک که‌لک به‌ خه‌جه‌ دۆم هه‌ڵده‌بڕێ، جا نه‌ک له‌ به‌ر دڵی تۆ که‌ داوات کرده‌وه‌ هه‌جوی ده‌کا ، هه‌ر هه‌لاجی ده‌کا وای شی ده‌کاته‌وه‌..وایی لێده کا نه‌ک هه‌ر خۆیی ئاشکرا کا ، ته‌نانت شماری ته‌ماته‌کشه‌ی ده‌نۆسی بۆ ئه‌وی له‌ کۆڵی بێته‌وه‌ . ههههههههههه
حه‌مه‌ تاڵه‌ی بانه‌|10 Feb 2011 - 01:49
کاکه‌ ره‌سووڵ گیان

خه‌مت نه‌بێ و لۆمه‌ی خوشکه‌ هه‌وار مه‌که‌ بێ و نه‌بێ خوشکه‌ هه‌وار یان ژنی رێبوار سه‌فه‌رییه‌ یان خێزانی سه‌لاح ئه‌حمه‌دییه‌. به‌ گشتی له‌ حیزبه‌که‌ی ئه‌وبه‌رتانن بۆیه‌ که‌یفیان به‌و شتانه‌ی تۆ و به‌و زمانه‌ی تۆ نایه‌ کاکه‌.

به‌ڵام قسه‌ی خۆمان بێ ها

له‌وانه‌شه‌ هه‌ر ئه‌و خوشکه‌ به‌هاره‌مان، کوڕه‌ وه‌ڵڵاهی ده‌ترسم براژنی کاک شادمانه‌که‌ی خۆتان بێ. چووزانم بابه‌ بۆ خۆت بیناسه‌وه‌. به‌ قسه‌ی من ده‌که‌ی هه‌جوێکی بکه‌. جا یان خۆی مات ده‌کا یان خۆی ئاشکرا ده‌کا

وه‌ڵلا نامه‌وێ ته‌حریک و مه‌حریکت بکه‌م به‌س خۆزگه‌ من بایه‌م به‌خوا هه‌جوم ده‌کرد. کاکه‌ که‌یفی خۆته‌ به‌ من چی...................
وشتر ثاشا|9 Feb 2011 - 23:57
فحشی است موزون، فحشی مقفا
اصولاً هجو نوعی فحش است که موزون و مقــفاست و ظاهراً به نطرمی رسد خیلی زیباست ، امّا درجریان آن ، هجو گو موفق می شود خشتک هجوشوندۀ بدبخت را روی سرش بکشد. درطول تاریخ ایران شاعران بسیاربزرگی مانند سوزنی سمرقندی ، انوری ، سعدی ، عبیدزاکانی ،وحشی بافقی ، فوق الدین احمدیزدی ، مکرم اصفهانی ، خاکشیراصفهانی ، ایرج میرزا وبسیاری از بزرگان مؤدب و باحال دیگروجودداشته اندکه ازطریق هجو، خواهر و مادردشمن شان را جلوی چشم کشیده و به وصال او رسیده اند . امّا ، لابد می خواهید بدانید چگونه می توان هجو گفت و مطمئنم با اطلاعاتی که درمورد هجو پیدا کرده اید وسوسه شده اید که استعدادهای ادبی خودتان را درمورد افرادی که مورد توجه خاص شما هستند ، به کاربیندازید . من دراینجا تلاش می کنم روش هایی که می توانید از آن طریق افراد مورد نظرتان را هجو کنید بیان کنم :

1) برقراری رابطۀ نزدیک باهجو شونده : شما باید برای هجو دیگران ، به آنان نزدیک شوید و ازاین طریق معایب آنان را بفهمید . مسائلی مانند کچلی یا لوچ بودن افراد یا لنگیدن پا یا تنبلی و کون گشادی یا لکنت زبان و این جور چیزها اهمیت ویژه ای دارد. دراین کارحتماً باید یادتان باشد که مسائل انسانی را نباید درنظربگیرید. باید فرض کنید با او دشمن هستید و چون جرأت و شهامت به قتل رساندن او را ندارید ، مجبورید او را به لجن بکشید و او را بدنام کنید. می توانید ازمعایب ساده ای مانند کچلی شروع کنید. چون معمولاً مردان درمورد کچل بودن خودشان خیلی حساس هستند و از اینکه این واقعیت مشهود بیان شود خیلی ناراحت می شوند ،ولی شما نباید به ناراحتی آنها توجه کنید ، چون اصولاً شما قصد ناراحت کردن آنها را دارید. اگرکسی که هجواورا می کنید خدای ناکرده کچل نبود وموهای پرپشتی هم داشت ،سعی کنید عیب دیگری برای او پیدا کنید . اگرچاق است بگوئید که مثل بشکه کثافت است واگرلاغراست ،بگوئید مثل لندوک است واو رابه مرده ها تشبیه کنید ، اگرچشمان زیبایی دارد، بگویید که دماغش بزرگ است واگردماغش متناسب است بگویید که گوش هایش مثل گوش الاغ بزرگ است . اگرصورتش زیباست ، به گردن درازش که مثل زراقه است پیله کنید واگراندام بسیارمتناسبی داشت ، به حرکاتش و شیوه راه رفتن و شیوه حرکت گردنش گیر بدهید.درهر حال شما وظیفه دارید برای مدتی طولانی به او خیره شوید و معایب او را پیدا کنید.

درصورتی که مدت آشنایی تان با اوطولانی نیست، می توانید ازطریق دیگران اطلاعات کافی راازاو پیدا کنید. کافی است دریک میهمانی ازیک چیز او تعریف کنید تا دوستانش تمام معایب اورا بگویند، کافی است جلوی یک زن، ازچشم های یک زن دیگرتعریف کنید تا او تمام بیماری های پوستی، انواع جوش ها، نوع کچلی، میزان اضافه وزن و همه معایب او را برای شما بگوید. ازاین طریق شما می توانید مشخصات ظاهری شخص را ازطریق نزدیک شدن به او بفهمید. این مشخصات را روی یک کاغذ یادداشت کنید و به تدریج سعی کنید تا یک دفترچه کوچک ازمعایب و اشکالات دوست سابق تان تهیه کنید و ازروی همان دفترچه به هجو او بپردازید.

2) درک معایب وخصوصیات اخلاقی: اصولاً مردم ما آدمهای بی شعوری هستند و ازشنیدن عیب های ظاهری یک فرد ناراحت می شوند، خیلی ازمردم ما خودشان معایبی دارند و به همین دلیل وقتی عیب کسی دیگر را می گوئید یادشان می آید که خودشان هم معایبی دارند ، بنابراین هجویه شما را مورد بی اعتنایی قرارمی دهند . به همین دلیل بهتر است شما علاوه برمشخصات ظاهری و معایب جسمی فرد هجو شونده، به اشکالات اخلاقی او توجه کنید. البته این را به خاطر بسپارید که برای کسی که هجو می کند ، هرخصوصیتی مهم است . فقط شما باید توانایی این را داشته باشید که هرچیزی را به عنوان ضعف و عیب ببینید ؛ مثلاً اگرکسی پرتحرک است و دائماً به کارهایش می رسد او را حریص بدانید و اگر آدم راحتی است او را بی غیرت و تنبل بنامید . اگر مودب است ،او را سرد و یخ قلمداد کنید و اگر بی ادب است او را پفیوز و بد جنس و بد ذات بدانید. برای پیدا کردن این معایب می توانید از غیبت کردن ( گاسیپ ) استفاده کنید . چیزی که می تواند همیشه شما را مطمئن کند این است که مردم دائما دارند پشت سر هم حرف می زنند و معایب همدیگر را می گویند . در این بحث ها شرکت کنید و تمام آنها به ذهن بسپارید . اگر حافظه قوی ندارید می توانید از دفترچه یاداشت کوچکی که همیشه در جیب تان می گذارید استفاده کنید.

3) سوابق خانوادگی و سیاسی و اجتماعی : یکی از مشکلات هجو گویان در طول تاریخ آدمهایی است که معایب ظاهری و اخلاقی کمی دارند . این جور آدمها خیلی خطرناکند ، چون اعصاب آدم را خرد می کنند و وقت آدم را تلف می کنند . مثلاً شما ممکن است چند روز را معطل بشوید تا بتوانید چند عیب در آدمها پیدا کنید . بنابر این بهتر به سوابق خانوادگی و سیاسی و اجتماعی آدمها هم دقت کنید . در این حالت شما امکانات بیشتری خواهید داشت ، چون قطعاً در اقوام و خویشان کسی که هجوش را خواهید کرد ، آدمهایی هستند که معایب زیادی دارند . حتماًدر میان برادران و خواهران او آدمهایی وجود دارند که می توانید معایب آنها را بگوئید . از معایب سیاسی و اجتماعی افراد نیز می توانید استفاده کنید.
http://mag.enabavi.com/index.php?option=com_content&view=ar
ticle&id=65:design-focus&catid=3
8:frontpage-articles
سه‌رۆ|9 Feb 2011 - 23:24
ده‌ست‌خۆشی به‌ کاک تاهیر ده‌لێم بۆ ئه‌و دیمانه‌، به‌راستی پێکه‌نیم کاتی سه‌ردانی وێبلاگه‌که‌م کرد، ئه‌و شێوه‌ نووسینانه‌ عام په‌سه‌ند نین هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی زۆر باش هه‌جو ده‌نووسن حه‌ز ناکه‌ن ئاشکرا بن چۆن ده‌بینی که‌سێکی وه‌ک داڵانپه‌ڕیان لێ په‌یدا ده‌بێ، دیاره‌ کاک ره‌سوڵ زۆر بێباکه له‌ قسه‌وقسه‌ڵۆک هه‌ر بۆیه‌ ده‌ست‌خۆشی پێ‌ده‌ڵێم و ئاواته‌خوازم سه‌رکه‌وتوو بێ.
سه‌رۆ‌
عوسمان بێورانی|9 Feb 2011 - 23:01
شێخ رەسوڵی سوڵتانی دەستت خۆش بێت و گون تەماتەت پڕ بەرهەم و رازاوە بێت. دەزانم بەو وتووێژەت سوژەی چەند هەجوی دیکەشت بۆ پەیدا بووە هیوادارم وەک شێخ رەزا ئەوەی بت رەنجێنێ روحمی پێنەکەیت و بەدەردی پورتی بەری.
زەوقی ئەشعارم هەیەو تیغی زوبانم موو دەکا
......................................................
شێخ رەزا تاڵەبانی
پیرۆت|9 Feb 2011 - 22:40
کاکە رەسووی زانا، کاکە جەماڵی دانا چاوەکانتان ماچ دەکەم.
ئەو دیمانەم زۆر بە کەیف بوو دەستان خۆش. لەو ئەدبیات و مەدەبیاتە زۆر سەردەرناکەم.
ئەوەندە دەزانم هەجۆم زۆر پێخۆسە . بە دڵ سپاستان دەکەم.
تکایە وا هەڵمەکوتنە سەر داڵانپەر. ئەویش هەجۆی پێخۆشە و نازان دەکا.
بە هەجۆی فلۆکلۆر دەشی خوورە و دەشی ئێشێ.
بیار|9 Feb 2011 - 22:22
کاک رەسول کۆڵێک خۆشحال بووم بە خوێندنەوەی ئەم دیمانەیەت، هەمیشە هەجوەکانت ئەخوێنمەوە کۆڵێک چێژیان لێ ئەبینم، دەست خۆشی بۆ جەنابتان و قەڵەمەکەت ماچ ئەکەم.
به‌هار|9 Feb 2011 - 21:22
دیاره‌ کاک کامیل نه‌جاری ته‌حسیلاتی ئه‌دبیاتی هه‌یه‌ و ده‌زانێ که‌ به‌رهه‌می ئه‌و شاعیرانه‌ی ناویانی به‌ نموونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ پرن له‌ سه‌نایه‌عی نوێی ئه‌ده‌بی و له‌ بواری ئه‌دبیاته‌وه‌ هه‌جو و هه‌زلیان هه‌ڵده‌سه‌نگیندرێ و له‌ هیج کات و به‌ هیج پێوه‌رێک ئه‌و کارانەی کاک ره‌سوول ناچنه‌ خانه‌ی به‌راوردکردنیانه‌وه له‌ گه‌ڵ ئه‌و که‌ڵه‌ شاعیرانه‌ که‌ پێش هه‌موو شتێک و ناوێک ، شاعیرن و به‌رهه‌مه‌کانیان مۆڵکی زمانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیانن . هه‌م له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌م له‌ باری ئه‌ده‌بی و زمانناسییه‌وه‌ بوونه‌ته‌ جێی متمانه‌ و زه‌مینه‌ خۆسکه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ و مانه‌وه‌سیان له‌ ئه‌ده‌بیاتی گه‌لاندا . با کاک کامیل یه‌ک نموونه‌ له‌ شیعری فۆلکلۆری کوردی و فارسی بێنێته‌وه‌ که‌ هه‌مو جوانیناسییه‌کانی زمان و خه‌یاڵیان 2 وشه‌ی ک..و ک.. بن .
که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و 2 وشه‌ له‌ نووسراوه‌کانی کاک ره‌سوڵ ده‌ربێنی هیچی تری تێدا نامێنێتەوه‌ که‌ کاک کامیل به‌وانه‌وه‌ به‌ هه‌جویان له‌ قه‌ڵه‌م بداتن .
قسه‌که‌کانی کاک کامیل به‌ قه‌وڵی فه‌یله‌سوفه‌کان قیاسی مه‌عه‌لفارقن و به‌ قه‌وڵی کورد وته‌نی کوجا مه‌رحه‌با !
دیاره‌ کاک کامیل عیرقی دۆستایه‌تی ده‌خاته‌ پێش راستبێژی ئه‌ده‌بی و له‌ هه‌موومان باشتر ده‌زانێ که‌ قه‌سیده‌که‌ی نالی و قسه‌که‌ی هێمن هیچ فڕیان به‌و کارانه‌ی کاک ره‌سۆڵه‌وه‌ نییه‌ که‌ بوێژانی سه‌د ساڵ له‌وه‌ پێشی گوندێکی بناری قه‌ندیل له‌وه‌ باشتر و پاراوتریان وتووه‌ . کاک کامیل باش ده‌زانێ که‌ کاک ره‌سوڵی هاورێی له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک دا ده‌ژیت و ده‌بێت لانیکه‌م لانیکه‌م سه‌ره‌ده‌رزییه‌ک له‌و شاعیرانه‌ی باشتر و ئه‌مرۆژیانه‌تری وتبێ.
با کاک کامیل یه‌ک نموونه‌ له‌و بۆچوونه‌ ئه‌خلاقیانه‌ بێنێته‌وه‌ که‌ ئیمه‌ نوسیوومانه‌ . کوا ئێمه‌ باسی ئه‌خلاق ده‌که‌ین . باسی هه‌جو ده‌که‌ین له‌ ئه‌دبیاتدا که‌ یه‌که‌م مه‌رجی هه‌ر به‌رهه‌مێکی له‌و چه‌شنه‌ ده‌بێت لانیکه‌م هه‌ڵگری هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ده‌بی زه‌مانی خۆی بێت .
وا باشتره‌ کاتێک دیفاع له‌ کاریک ده‌که‌ین به‌ نموونه‌ هه‌ره‌ به‌رزه‌کان داینه‌پۆشین .
ئه‌ییوب سووری|9 Feb 2011 - 21:06
به‌رێز سالم!
من له‌ ئه‌ده‌ب زۆر تێناگه‌م و له‌ سه‌ر زمانه‌ ئه‌ده‌بیه‌که‌ی کاک ره‌سوڵ رێگا به‌خۆم ناده‌م که‌ قه‌زاوه‌ت بکه‌م ، به‌لام سه‌باره‌ت به‌ پووری و ئه‌وه‌ی که‌ تۆ به‌ شکاندنی که‌سایه‌تیی پووری ناو ده‌به‌ی ئه‌من پێموایه‌ شتێکی زۆر ئاساییه‌. پێویسته‌ بۆ شاعیر سوژه‌یه‌ک هه‌بێت که‌ پێوه‌ی بگرێت تاکوو گه‌رم دابێت و ده‌ست بکات به‌ هه‌جو کردن، هیوادارم که‌ بچی شیعره‌کانی شاعیری گه‌وره‌ی کورد شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی بخوێنیه‌وه‌ که‌ به‌ هه‌جوو چی به‌ مام و ئامۆژن و ئامۆزاکانی و تا ده‌گاته‌ خوارزاکه‌ی کردوه‌و که‌سیش پێی ناڵێت که‌سایه‌تیانی شکاندوه‌و هه‌مووشمان به‌ شاعیرێکی گه‌وره‌و سه‌رکه‌وتووی ده‌ورانی خۆی ده‌زانین. دڵنیام تۆش که‌ ئه‌و جنێوانه‌ی شێخ ره‌زا بخوێنیته‌وه‌ که‌یفیان پێ ده‌که‌یت به‌لام بۆ وا‌ به‌ هه‌جوه‌کانی کاک ره‌سوڵ گه‌رم داهاتووی ئه‌وه‌یان نازانم.
کاک ره‌سوڵی به‌رێز ده‌ست و ده‌م و قه‌ڵه‌مت خۆش و هیوادارم هه‌ر به‌رده‌وام و سه‌رکه‌وتوو بی له‌ هه‌جو کردنی پورت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌و دڵت بریندار ده‌که‌ن.
کامیل نه‌جاڕی|9 Feb 2011 - 20:27
ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی که‌ هه‌جوه‌کانی کاک ره‌سووڵ ته‌نیا به‌ جنێو ده‌بینن و پێیان وایه‌ ناچێته‌ خانه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ یا شاره‌زای ته‌عریفی هه‌جو و جیاوازیی هه‌جو له‌گه‌ڵ "هه‌زه‌ل" نین یا له‌ روانگه‌یه‌کی ته‌واو ئه‌خلاقییه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌که‌ن و خه‌ریکن ئه‌ده‌بیات به‌ پێوه‌ره‌کانی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. که‌ ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه‌ سه‌یری هونه‌ر بکه‌ین له‌ سه‌ر له‌ به‌ری شیعر و گۆرانی و به‌یت و حه‌یرانی کوردی دا که‌متر به‌رهه‌مێکمان ده‌ست ده‌که‌وێ که‌ له‌گه‌ڵ بایه‌خه‌ ئه‌خلاقییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ یه‌ک بگرێته‌وه‌ و به‌و پێوانه‌یه‌ش ده‌بێ هه‌موویان له‌ خانه‌ی هونه‌ری کوردی ده‌باوێژین. به‌ تایبه‌ت له‌ به‌شێکی زۆر له‌ به‌یت و حه‌یرانه‌کان دا، به‌ چه‌شنێک باس له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان ژن و مێرد و کوڕ و کچ ده‌کرێ که‌ له‌گه‌ل یاسا و رێسا باوه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ یه‌ک ناگرێته‌وه‌ به‌ڵام ئایا ده‌کرێ ئه‌و به‌شه‌ له‌ هونه‌ر و فۆلکلۆری کوردی به‌ بێ ئه‌خلاقی بزانین و نه‌یخه‌نه‌ ناو خانه‌ی هونه‌ری کوردییه‌وه‌؟
مامۆستا هێمن له‌ پێشه‌کییه‌ک دا که‌ بۆ دیوانی "نالی"ی نووسیوه‌ دوای باس کردنێک له‌ شیعره‌که‌ی نالی بۆ مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان، ده‌ڵێ خۆزگه‌ نالی دوو شیعری تری به‌م شیوه‌یه‌ی هه‌بوایه‌ و دوو شاعیری دیکه‌ی وه‌ک شێخ ره‌زاشمان هه‌بوایه‌. ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌یه‌ که‌ شاعیرێکی وه‌ک هێمن له‌ روانگه‌یه‌کی ئه‌ده‌بییه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م جۆره‌ به‌رهه‌مانه‌ ده‌کا نه‌ک له‌ روانگه‌یه‌کی ئه‌خلاقییه‌وه‌.
له‌ ئه‌ده‌بی فارسی دا نموونه‌ی گه‌لێک به‌رجاومان له‌ هه‌جو و هه‌زه‌ل هه‌یه‌. وه‌حشی بافقی که‌ ده‌مێک ساڵه‌ به‌ ته‌رجیع به‌ند و ته‌رکیب به‌نده‌ به‌ ناوبانگه‌کانی (ای گل تازه‌ که‌ بوویی ز وفا نیست تو را) یا (دوستان شرح پریشانی من گوش کنید) یا غه‌زه‌له‌ با ناوبانگه‌که‌ی (غمت در نهانخانه‌ی دل نشیند - به‌ نازی که‌ لیلی به‌ محمل نشیند) بۆ هه‌موومان ناسراوه‌، هه‌جویاتی وه‌های هه‌یه‌ که‌ شیعره‌کانی شیخ ره‌زا و ره‌سووڵی سوڵتانی له‌ به‌رامبه‌ری دا تاریف و مه‌دحن. به‌ڵان له‌ هیچ شوێنێک نابینین هه‌جوه‌کانی وه‌حشییان له‌ خانه‌ی ئه‌ده‌بیات ده‌رهاویشتبێ و ته‌نانه‌ت کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش که‌ ده‌ستێکی باڵی له‌ سانسۆڕ دا هه‌یه‌، هه‌جوه‌کانی ئه‌و شاعیره‌ مه‌زنه‌ی فارسی له‌ دیوانه‌که‌ی سانسۆر نه‌کردووه‌. سه‌عدی و ایرج میزا و چه‌ندین شاعیری تریش له‌و جۆره‌ شیعرانه‌یان هه‌یه‌.
ئه‌گه‌رچی شاعیرانی کورد و فارس که‌متر روویان له‌ هه‌جو کردووه‌ به‌ڵام من خۆم شاعیرم پێ شیک نایه‌ له‌ ئه‌ده‌بی کلاسیکی کورد یا فارس دا به‌ شێوه‌یه‌ک شیعری هه‌زه‌لی نه‌نووسیبێ. واتا ئه‌و شاعیرانه‌ به‌ زمانێکی کینایی و له‌ توێی خوازه‌ و ته‌شبیه و .... هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر که‌س یا که‌سانێک یا توێژێکی تایبه‌ت له‌ کۆمه‌ڵگا و نممونه‌ی ئه‌و جۆره‌ شیعرانه‌ش ده‌توانین له‌ شیعره‌کانی نالی و مه‌حوی و سالم و قانع و هه‌ژار و هێمن و هه‌موو شاعیرانی تر دا ببینین.
جیاوازیی نێوان شاعیرانی هه‌جو نووس و هه‌زه‌ل نووسیش ته‌نیا له‌وه‌ دایه‌ هه‌جو نووسه‌کان به‌ زمانێکی رووتتر نووسیویانه‌ و له‌ هه‌جو دا جنێو توخمی زاڵی شیعره‌که‌یه‌ به‌ڵام له‌ هه‌زه‌ل دا ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ست شکاندنی که‌سایه‌تیی لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌ به‌ڵام جنێوی رووت نادرێ و مه‌به‌سته‌که‌ له‌ په‌رده‌دا ده‌درکێ.
ئه‌و که‌سانه‌ی ره‌خنه‌ له‌ ره‌سووڵی سوڵتانی ده‌گرن که‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر که‌سایه‌تیی خه‌ڵک، بۆ شیعره‌کانی قانع که‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر سۆفی و مه‌لا و ئاغا و شێخ چ ده‌ڵێن؟ جیوازیی نێوان شیعره‌کانی قانع و شێخ ره‌زا ته‌نیا له‌وه‌ دایه‌ که‌ قانع جنێوه‌کانی رووت نین ئه‌گینا ئه‌ویش هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر چه‌ندین چین و توێژی کۆمه‌ڵگا و ئه‌و کاره‌شی زۆر جار و له‌ لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه‌ به‌ کارێکی شۆڕشگێڕانه‌ و نوێخوازانه‌ ناودێر کراوه‌. یا خود مامۆستا هێمن که‌ ده‌ڵێ " ئه‌وه‌ی ئاغایه‌ بێکاره‌ - جه‌بوون و قه‌ڵس و لاساره‌ - دزی و رێگرتنی کاره‌ - ئه‌من ده‌یڵێم و بێ باکم" رێک هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر توێژێک له‌ کۆمه‌ڵگا و به‌ دز و رێگریان ناو ده‌با، چۆنه‌ هێرش کردنی هێمن بۆ سه‌ر به‌شێک له‌ کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌چێته‌ خانه‌ی ره‌خنه‌وه‌ به‌ڵام شێخ ره‌زا و ره‌سووڵی سوڵتانی "موزه‌خره‌ف" ده‌نووسن؟ حه‌ز ناکه‌م کامێنته‌که‌م له‌وه‌ زیاتر درێژ بێته‌وه‌ ئه‌گینا ده‌توانم ده‌یان نموونه‌ له‌ شاعیرانی کورد هه‌ر له‌ مه‌حوی و سالم و کوردییه‌وه‌ هه‌تا هاجی قادر و هه‌ژار و هێمن و میسباح الدیوانی ئه‌ده‌ب و .... بێنمه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر به‌ روانگه‌یه‌کی ئه‌خلاقی سه‌یریان بکه‌ین یا پێمان وابێ هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر که‌سایه‌تییه‌ک که‌ توانا و قه‌ڵه‌می وڵامدانه‌وه‌ی نه‌بووه‌، ده‌توانین قه‌ڵه‌مێکی راست و چه‌پیان به‌سه‌ر دا بێنین و له‌ خانه‌ی ئه‌ده‌بیات ده‌ریان بکه‌ین و به‌ موزه‌خره‌فات و شه‌ڕه‌ جنێوی نێو چایخانه‌ و به‌ر گاراژیان بزانین.
به‌ڵام له‌ راستیدا ئێمه‌ ده‌بێ ئه‌ده‌بیات به‌ پێوه‌ره‌کانی ئه‌ده‌بیات هه‌ڵسه‌نگێنین و وه‌ک ئه‌ده‌بیات سه‌یری ئه‌ده‌بیات بکه‌ین و یاسا و رێسا ئه‌خلاقییه‌کانی کۆمه‌ڵگا نه‌که‌ینه‌ پێوه‌ر بۆ لێدوان له‌سه‌ر بابه‌تێکی ئه‌ده‌بی.
ده‌ست خۆشی له‌ کاک ره‌سووڵیش ده‌که‌م که‌ خه‌ریکه‌ بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ له‌ ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی دا پڕ ده‌کاته‌وه‌. ده‌ستی کاک تاهیریش خۆش بێ بۆ ئه‌و دیمانه‌ به‌ پێزه‌.
حامید|9 Feb 2011 - 19:31
بۆته‌ کاریته‌ وه‌ها ڕه‌پ بووه‌ بۆم داماڵه‌
ڕه‌گی سه‌ر شان وملم تۆ به‌ ده‌سی ودم و شه‌فات
شه‌رمی پێناوێ گوڵم داوه‌ره‌وه‌ لێتداگرم
ئه‌و جه‌ڕڕه‌ی وا به‌ زنه‌ی ته‌ڕ بووه‌ پێ شانی که‌وات
زه‌نده‌قت نه‌چێی له‌وه‌یکه‌ گوڵه‌که‌م دامهێشتووه‌
ڕیشی بۆزم به‌ ته‌مای تۆبه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی وه‌فات
لاس|9 Feb 2011 - 18:26
کاکی دالنپه‌ر ئه‌گه‌ر پێت وایه‌ شه‌رمه‌ و نابێ بخویندرێته‌وه‌ چاوت بچوقێنه‌ ، کاکه‌ گیان "بالۆره‌ی" کوردیت ئه‌گه‌ر بیست بێ ، زۆر له‌و شته‌ی که‌ کاک ره‌سول باسی کردوه‌ به‌ شیوه‌ی دوو قولی له‌ نێوان کچان و کوران له‌ کاتی چونه‌ کوێستان باس کراوه‌ و پێکیان هه‌ل گوتوه‌، باشه‌ بیتی ره‌سولی نادری هه‌موو که‌س بێستویه‌تی و نه‌واره‌کانی له‌ هه‌موو ماڵه‌کانی ناوچه‌ی موکریان هه‌یه‌ و ره‌سول نادری به‌و بیت و قسانه‌ ناسراوه‌.
ژیان سه‌رده‌شتی|9 Feb 2011 - 17:50
بۆ دالانپه‌ڕ
ئه‌رێ کاکه‌ باس کردن له‌ هه‌جو مزخره‌فاته‌ یان کۆمێنته‌که‌ی تۆ که‌ بێریزی به‌ مه‌نگوورایه‌تی ده‌کات؟ به‌داخه‌وه‌م بۆ جه‌نابت که‌ هیچ له‌ ئه‌ده‌بیات تێناگه‌ی و هاتووی قسه‌ ده‌که‌ی... ره‌سووڵ سوڵتانی هاتووه‌ به‌ جورئه‌ته‌وه‌ باسی هه‌جو ده‌کا و تۆ خۆتی لێ توره‌ ده‌که‌ی؟
که‌ واته‌ هه‌جوه‌کانی شیخ ره‌زاش موزه‌خرافاتن به‌ قه‌ولی جه‌نابت... له‌ نێو کورد دا نوکته‌ و قسه‌ی خۆش و به‌یت و باو و هه‌جویش هه‌یه‌... ده‌بێ قبووڵی بکه‌ین... ئه‌گه‌ر بناکه‌ین قسه‌ نه‌کین له‌باره‌یه‌وه‌ باشتره‌
kwrde|9 Feb 2011 - 17:29
داڵانپه‌ر تووڕه‌ بووه کوڕینه‌ ئاگاتان له‌ خۆتان بێ!
عه‌لی|9 Feb 2011 - 16:59
کاک سالم! ره‌سوڵ زۆری رێز بۆ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌. من یه‌کێک له‌ ره‌فیقه‌کانی ره‌سووڵم. ئه‌و پووره‌ی ره‌سووڵ و مێرده‌ جاشه‌که‌شی که‌م تا کورتێک ده‌ناسم. خۆ قسه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ئه‌و پووره‌ی ره‌سووڵ توانای وڵامدانه‌وه‌ی به‌ نووسینی به‌ ره‌سووڵ نیه‌، قسه‌ له‌وه‌ دایه‌ که ئه‌‌و باش ده‌زانێ که‌ خۆی و مێردەکەی چ تاوانێکیان له‌ حه‌قی ره‌سووڵ و بنه‌ماڵه‌که‌یدا کردوه‌. کاکه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ ره‌سووڵ بۆ خۆی ده‌ڵی که‌ کاتێک خاڵم ئه‌و شێعرانه‌ی دیبوو به‌س پێکه‌نیبوو. خۆ ئه‌گه‌ر بشزانی که‌ خاڵی ره‌سووڵ کێیه‌ و چ که‌سایه‌تییه‌که‌، دڵنیابه‌ تۆش وه‌ک من له‌و باره‌یه‌وه‌ ویژدانت ره‌حه‌ت ده‌بوو که‌ ره‌سووڵ زه‌عیف کوشی نه‌کردوه‌ و حه‌قی خۆی به‌ پووری داوه‌
به‌هار|9 Feb 2011 - 16:13
کاک ره‌سول من سه‌ردانی وێبلاگه‌که‌تم کرد . جگه‌ ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی حه‌سه‌نی دانشفه‌ڕ نه‌بێ ، ئه‌وه‌ی تێیدا نه‌مدیت هه‌جو بوو . دیاره‌ جنێوان باش ده‌زانی به‌ڵام ئیستعدادی هه‌جوت نییه‌ .
تۆ خه‌ڵک ته‌هدید ده‌که‌ی که‌ ره‌خنه‌ت لێ نه‌گرن ئه‌گینا هه‌جویان ده‌که‌ی ( جنێویان پێ ده‌ده‌ی وناویان ده‌زڕێنی ) . ئه‌مه‌ش جگه‌ شه‌ڕه‌ جنێوی نێو چایخانه‌ و به‌رگاراژ هیچی دیکه‌ نییه‌ و ناچێته‌ خانه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌
کانی که‌وتم|9 Feb 2011 - 13:53
سلاو
به‌ خودایی بابم ناوێرم ناویی خۆم بنوسم ئه‌مه‌ یکم جار به‌ دزێوه‌ دێمه‌ ئێره‌. ده‌نا له‌ پشتوێن و به‌رو خواروه‌مان حه‌واڵه‌ی ته‌ماته‌که‌ت ده‌کی. به‌ڵام یارىی ده‌ستت خوش بێ و بازاری ته‌ماته‌ت له‌و په‌ری رونق داىی
کابراێک له‌ بۆکان بوو ژێر پاتۆڵی ده‌فروشت به‌ ناوی خه‌ت دار و بێ خت. جارێکی له‌ ‌ ره‌حمه‌تی باپیرمی پرسی. ئه‌و چیه‌ ؟ دوو گز گل و پاپایه‌ پاپا ده‌چوو له‌ کونه‌وه‌ گز گل ده‌هاتنه‌ سه‌مایه‌... باپیرم گوتی ،کاکه‌ بانگی محمد ره‌سوللا به‌ ئاشکرا خۆشه‌ بۆ ناڵێی ته‌ماته‌ ده‌هاتنه‌ سه‌مایه‌ ...... جا مادام کاک ره‌سوڵ گیان تۆ ئاوا به‌ راشکاوی باسی بڤه‌ کانی کومه‌ڵگای خۆمان ده‌کی ،
هه‌ر بژی .
غمه‌می کجه‌ پۆره‌که‌شت نه‌بی، چونکه‌ منیش وه‌ک تۆ
ژیان و ئه‌رکی ناخۆشی په‌پولی ئارزوی کوشتم
شه‌رابی چاکی دڵداری شه‌پێکم تێهڵدا و رشتم
سالم|9 Feb 2011 - 13:40
کاک ره‌سوڵ من هه‌جوی زۆر جوانم خوێندۆته‌وه و کێشه‌م له گه‌ڵ هه‌جو نیه ، هێندێک شتیش به نێوی هه‌جو بڵآو کراونه‌ته‌وه که ته‌نیا جنێوی روتین و هه‌ر زمان شڕێک ده‌توانی بیلێته‌وه ، به‌ڵآم کاکی خۆم نێو زراندن و کێشه‌ی شه‌خسی باس کردن کارێکی ناحه‌زه و پێوه‌ندی به کاری ئه‌ده‌بێوه‌ نیه ، تۆ یه‌ک لایه‌نه باسی پورت ده‌که‌ی ، بێ ئه‌وه‌ی ئێمه گوێمان له قسه‌ی پوریشت بێ ، تاوانی پورت چیه که قه‌ڵه‌م به ده‌ست نیه و ناتوانێ لانی که‌م وه‌ک جه‌نابت به جنێوێک له قالبی شێعردا قسه‌ی خۆی بکا ، تۆ ده‌ڵێی پورت له سایه‌ی سه‌ری تۆ به ناو بانگ بوه ، به‌ڵام کاکه ناو بانگ گرینگ نیه سه‌دام حوسینیش به ناو بانگه ، گرینگ ئه‌وه‌یه تۆ به عنوانی چ ئینسانێک کارێکت کردوه ناو بانگی بروا و چۆن به ئێمه‌ی ده‌ناسێنی ،به راستی زۆر زۆر به‌داخم که قه‌ڵمت بۆ شکاندنی که‌رامه‌تی ئینسانی به کار هێناوه ، تۆ ته‌نیا پێکه‌نینی خه‌ڵک ده‌بینی و ره‌نگه ئه‌وه که‌یف خۆشت کا ، به‌ڵآم ئه‌وه‌ی که که‌سێکی وه‌ک پورت یان بنه‌ماڵه‌‌که‌ی چۆن له کۆمه‌ڵگادا ده‌شکێنه‌وه گه‌وره‌ترین تاوانه ، وه‌ هونه‌ر هیج کات ئینسانێکی دی وێران ناکا تا دڵی به‌عزه‌ که‌سێکی دی خۆش کا . له کاری هونه‌ری ده‌ست ئاوه‌ڵه‌یه و هونه‌رمه‌ند ده‌توانێ بێ ئه‌وه ناوی که‌سێک ببا ، مه‌به‌ستی خۆی بگه‌یه‌نێ ، ئه‌و کاره‌ی که تۆ به داخه‌وه لێی بێ به‌ری ته‌واو مه‌حدودی ،
لاس|9 Feb 2011 - 13:06
وادیاره‌ پۆرت گه‌لێک جوانه‌
سه‌ر تۆپی جوانی چه‌می مه‌جیدخانه‌
من نێره‌که‌وی ده‌شتی موکریانم
وێلی ماکه‌وی چه‌می مه‌جیدخانم
به‌ چاو ناتوانم هه‌لێسه‌نگینم جوانی
به‌ڵام گه‌ر لێوم بخمه‌ سه‌ر لیوی ئالی
وه‌ک به‌ردی "محک" پێت ده‌لیم عه‌یاری پوری
کاکه‌ ترساوم له‌ زمانی شرت
من که‌چه‌لم .ره‌فیقی خۆت
شوکری خوا لێک دوورین
حه‌ساوه‌ن سه‌ری من و .. جه‌نابت

کاک ره‌سول گیان هیوادارم به‌ گه‌وره‌ی خۆت لێم به‌بۆری کاکه‌ من دوایه‌ خۆمت پێ ده‌ناسێنم به‌ڵام هیوادارم هه‌جوم نکه‌ی
shler|9 Feb 2011 - 12:32
mandu nabe jamal gyn bo aw demane ka zor ba w hajwe kortane pekanem wak hamesha..
dast xosh rasol gyan zgt nasote u be mrad nabe..
kure malte bashe to hay u zor sht daley,
malte aw xalke labar przheneki ba gol u hashahazre shtekanyan tek dawe..hhh
are smayl aw kak taherat la kwe henawe?
ya chawt jamale ba kak taher dewa????
دالانپه‌ر|9 Feb 2011 - 12:14
بابا ئه‌و مزخره‌فاته‌ چییه‌ بلاوی ده‌که‌نه‌وه‌؟؟؟؟؟؟
؟
پیاو شه‌رمی ده‌کا
ناوچه‌ی مه‌نگورایه‌تیم وه‌بیر هاتوه‌
عه‌لی بداغی|9 Feb 2011 - 08:51
ئه‌رێ جه‌ماڵ و ره‌سووڵ ئه‌وه‌ بواتان کردوه‌. ئیشتیای پیاو هه‌ڵ ده‌ستێنن و دوایه‌ش کابرا حه‌واڵه‌ی ماڵی گون ته‌ماته‌ ده‌که‌ن. نه‌ده‌کرا هه‌ر له‌و وتووێژه‌دا چه‌ند هه‌جوێکیشتان دانابا؟
که‌ریم ئه‌ڵلاوه‌یسی|9 Feb 2011 - 05:12
سڵاو و ده‌ست و پنجه‌ت نه‌رزێ کاک ره‌سولی به‌رێز ، نووسراوێکی به‌پیز و خۆش بوو. برای خۆت عه‌رزت بکا له مه‌هاباد شاعیریکی به توانا هه‌بوو به ناو مه‌ڵاغفورده‌باغی براگه‌وره‌ێ شەهید کاک کەمال دباغی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوندی حیزب. ناوبرا ویرای شێعرکانی دێکه‌ی هه‌جوشی هه‌ێه به ناوی ناحه‌رز و چوان که زۆر به ناوبانگه. تکایه ئه‌م شێعرش په‌‌یدا بکه و له وه‌بلاگه‌که‌ت که‌لکی لێ‌وه‌رگره.
سمایل زارعی|9 Feb 2011 - 04:24
سوڵتانی‌ له‌ منه‌وه‌ گه‌ردنت ئازاد بێ‌‌ هه‌رچیت له‌ سه‌ر نووسیوم یان ده‌ینووسی‌. هه‌رچه‌نده‌ زۆر تووند بوون ئه‌وانه‌ی‌ پێشووت. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م خۆش ده‌وێی‌ دڵم نایه‌ هیچت پێ‌ بڵێم. ده‌ستت خۆش، زۆر خۆش بوو. ده‌ستی‌ كاك تاهیری‌ براشم هه‌ر خۆش. ماندوو نه‌بن.

تۆش ده‌توانی به‌شداریی له‌و باسه‌دا بکه‌ی به‌ مه‌رجێک:
- به‌شداریت پێوه‌ندیی به‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌وه‌ هه‌بێ نه‌ک ره‌خنه‌ له‌ که‌سایه‌تیی نووسه‌ران یان که‌سایه‌تیه‌کان
- زمانێکی وه‌هات به‌ کار نه‌هێنابێ که‌ رۆژهه‌ڵات‌تایمز به‌ بێ‌ڕێزی به‌ که‌س یان لایه‌نێکی تایبه‌تیی بزانێ





avatar
avatar
avatar

avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar


هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه|بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی رۆژهه‌ڵات‌تایمز به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه