RSS     Despek
ماڵه‌وه‌| هه‌واڵ| وتار| دیمانه‌| ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر| نووسه‌ران| له‌ مێدیاکانه‌وه‌‌| رۆژهه‌ڵات‌تایمز و خوێنه‌ران| په‌یوه‌ندی
30 July 2014
بگه‌رێوه‌| ناردن بۆ دۆستان‌| چاپ| 1552 جار بینراوه‌| 12 بۆچوون|

4گۆشەی خڕ: فلفل نبین چه‌ ریزه‌ وانگهی دریا شود

18 Mar 2011
avatar
کاردانه‌وه‌کان به‌ دامه‌زرانی "پادک" له‌ ئاستی جیهان و کوردستان
پاش ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا هێزێکی نوێ خۆی هاویشته‌ نێو گۆڕه‌پانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە کە لەبەر قەرەباڵغی زیاتر لە شیخەڵڵای هەولێر و مەیدانی ئاردی سابڵاغ و چوارڕای خەجە بەندەریی بۆکان و تاریکە بازارەکانی سنە و کرماشان دەچێ و بە قەولی شێخی نەمر "هیندە حیزب زۆر بووە لەم عەسرە دا...."، هەستم کرد دەوری منیش هاتۆتەوە و دەبێ سەلامونعەلێکێکی دیکە لە خوێنەران بکەم کە هیچیان دڵیان بۆم تەنگ نەبووە.

بەڵێ بە دوای بەیاننامەی دامەزرانی پادەک بە ئەرکی رۆژنامەنووسی خۆم هەستام و بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو هێزە نوێیە پێوەندیم بە کۆمەڵێک رێبەری زۆر رێبەر لە جیهاندا گرت کە لە خوارەوە کاردانه‌وه‌ جیاوازەکان دەخوێننەوە‌؛
به‌ر له‌ هه‌ر که‌سێک مه‌عمه‌ر قه‌زافی له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌ڵوێستی گرت. ناوبراو پیرۆزباییه‌کی تایبه‌تی له‌ گه‌لی کورد کرد و رایگه‌یاند ئه‌م هه‌نگاوه‌ گوڵی هیوای له‌ دڵی گه‌لی کورد و لیبی دا رواند. قه‌زافی له‌ په‌یامێکی تایبه‌تدا له‌ ته‌له‌ویزیۆنی ده‌وڵه‌تی لیبی رایگه‌یاند: من به‌ هۆی لێکچوونه‌کان له‌ نێوان هه‌ر دوو گه‌لی کورد و لیبی پێشنیار به‌ سه‌رۆکی پادەک ده‌که‌م، خۆی وه‌ک سه‌رۆک نه‌ناسێنێ و زیاتر له‌ ده‌سته‌واژه‌ی برای سه‌رکرده‌ که‌ڵک به‌ربگرێ.

سه‌رۆکی لیبی له‌ درێژه‌دا وتیشی؛ ئه‌م ئێواره‌یه‌ زۆر که‌یف خۆش بووم که‌ بیستم تانکه‌کانی پادک له‌ 30 کیلۆمیتری تاران بڕیاره‌ سه‌نگه‌ر بگرن، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین که‌موکووڕی مێژووی جوڵانه‌وه‌کانی کورد قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه‌. قه‌زافی هه‌روه‌ها داوای له‌ سه‌رۆکی پادک کرد که‌ متمانه‌ به‌ خۆی و گه‌له‌که‌ی بکا، چونکه‌ هه‌موو بزووتنه‌وه‌ مه‌زنه‌کان سه‌ره‌تا له‌ یه‌ک که‌سه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ و دواتر به‌ جیهانی بوون. منیش هه‌روام ده‌ست پێکرد و خه‌ڵکێک هه‌بوون که‌ له‌لایه‌ن ئیمپریالیزمه‌وه‌ هان ده‌دران، گاڵته‌یان پێم ده‌کرد. به‌ڵام ئێستا ده‌بینین که‌ به‌ پێی دوایین راپرسییه‌کان هه‌ر له‌ یه‌ک میلیۆن که‌س، که‌سێک دژی منه‌ که‌ به‌ دڵنییایه‌وه‌ ئێستا له‌ کوردستان دۆخه‌که‌ باشتره‌.

قه‌زافی له‌ کۆتاییدا وتی تا له‌ بیرم نه‌چووه‌ با ئه‌وه‌ش بڵێم من له‌ ماڵی دنیا ته‌نیا دوو خێوه‌ت و ده‌ وشترم هه‌یه‌ و ئاماده‌م خێوه‌تێک و وشترێکی بۆ به‌ دیاری بنێرم.

له‌ کاردانه‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا بنی ئامین ناتانیاهوو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل پێشوازی له‌ دامه‌زرانی پادک کرد و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌ کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی رێبه‌رانی جووله‌که‌ له‌ بناری چیای زایۆن له‌ کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی 19دا شوبهاند که‌ هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی جووله‌که‌ به‌رهه‌می هه‌وڵه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ بوون. ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی پادک کرد که‌ ئاماده‌یی کوردی بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ربڕیوه‌ و وتی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل 60 ساڵه‌ چاوه‌ڕوانی وه‌ها چرا سه‌وزێکه‌ له‌لایه‌ن کورده‌وه‌، به‌لام ئه‌وان قه‌ت رووی خۆشیان به‌ ئێمه‌ نیشان نه‌داوه‌ و ئێستاش ئێمه‌ ئاماده‌ین به‌ که‌لله‌وه‌ پێوه‌ندی به‌ پادکه‌وه‌ بگرین.

له‌ فه‌رانسه‌ش تا ئێستا جیا له‌ "بیرەی نارد کۆش‌نێر" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ که‌س هه‌ڵوێستی ره‌سمی نه‌گرتووه‌. به‌ڵام کۆشنێر به‌ توندی ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی گرت ووتی؛ ئاخ ئه‌ستۆم شکێ چۆن ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ نه‌ماوم! ده‌نا من چۆن ده‌رفه‌تی ئاوا له‌ قیس ده‌ده‌م. ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی پادک به‌ر له‌ کوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌نی رۆژئاوایه‌.

پێنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش رۆژی رابردوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ په‌له‌یان له‌ پێوه‌ندییه‌دا ساز کرد، به‌ڵام به‌ پێی راپۆرتی ئاسمان نیوز چین چه‌تی خسته‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ و کۆبوونه‌وه‌که‌ بێ هیچ ده‌رنجامێک کۆتایی هات. چاوه‌دێرێکی سیاسی به‌ ئاسمان نیوزی راگه‌یاند که‌ هۆکاری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی چین بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ چین پادک به‌ شێره‌ خه‌وتووه‌که‌ ده‌زانێ و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر خه‌به‌ری بێته‌وه‌ کوردستان به‌ زوویی له‌ هاوکێشه‌ جیهانییه‌کان جێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بگرێته‌وه‌. شایانی باسه‌ میدیاکانی روسیه‌ش باس لە هه‌ڵوێستی هاوشێوه‌ی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن و دڵ پیسی له‌ دامه‌زرانی پادک ده‌که‌ن، به‌ڵام رووسیه‌ چونکه‌ زۆر ترسی لێ نیشتووه‌ و له‌ داهاتووی خۆی ده‌ترسێ بۆیه‌ به‌ راشکاوی هه‌ڵوێستی خۆی وه‌ک چین ده‌رنابڕێ.

له‌ ئاستی ناوچه‌ییشدا ئه‌ردوگان ده‌یه‌وێ هه‌له‌که‌ بقۆزێته‌وه‌ و چونکه‌ له‌ ئاپۆ و په‌که‌که‌ که‌وتوون به‌ قین دا، ده‌یانه‌وێ له‌ گه‌ڵ پادک کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن. بە تایبەت کە ناوەکەی لە یەکێک لە ١٢٤ هەزار ناوی پەکەکە واتە کادەک نیزیکە. چاوه‌دێرانیش پێیانوایه‌ که‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ردوگان بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌نگی کوردی بۆ جارێکی دیکه‌ پێ کۆبکاته‌وه‌. به‌شار ئه‌سه‌دیش دوێنێ له‌ کاتێکدا ترسی لێ نیشتبوو و به‌ قه‌ولی هاووڵاتییه‌کی کورد" وه‌ک مژمژۆکه‌ ده‌له‌رزی"، وتی داوای لێبوردن له‌ هاووڵاتیانی کورد ده‌که‌م. پێویست به‌ شه‌ڕ ناکا و به‌ قسه‌ی خۆش مار له‌ کونێ دێته‌ ده‌ر و هه‌موو شتێک به‌ ئاشتی خۆشه‌ و به‌ڵێن ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر پادک له‌ ئسرائیل نزیک نه‌بێته‌وه‌ و هه‌ڵوێستیان له‌مه‌ڕ سووریا بگۆڕن ئه‌وا به‌شه‌ خاکه‌که‌ی خۆیان به‌ زیادیشه‌وه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌.

‌له‌ کوردستانیش گروپێک له‌ حیزب و رێکخراوه‌ کوردییه‌کان که‌ خۆیان به‌ گرووپی 44 ناساندووه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاندووه‌ به‌ 44 ماڵه‌ی دۆمه‌وه‌ له‌گه‌ڵتداین ئه‌ی پادک. به‌شێک له‌و حیزبانه‌ بریتین له‌؛ پارتی کۆماری گه‌ل" پکگ"، پارتی لیبرال و دێموکراسی، پارتی دیموکراسی و ئازادی"پداک"، پارتی چه‌پ و دێموکراسی، پارتی په‌رته‌کانی کوردستان"پپک"، پارتی شوته‌کانی کوردستان"پشک"،پارتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان"پچک، کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵه‌کان "کک" و...
له‌ نێو هاووڵاتیانی کوردیش دامه‌زرانی پادک هه‌ڵلا و به‌زمێکی زۆر و بۆری ناوه‌ته‌وه‌. به‌ پێی راپرسییه‌ک که‌ سه‌نته‌ری راپرسی کردوویه‌تی، گه‌لی کورد به‌ پانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌ نوێیه‌ دایه‌. به‌ڵام هاوکات گله‌یی ئه‌وه‌شیان هه‌یه‌ که‌ ماڵیان نەشێوێ بۆ دره‌نگ ده‌سبه‌کار بوون. کچێکی کورد به‌ ناوی میدیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێی خۆشه‌ ئه‌م پارتییه‌ خۆی توڕهه‌ڵداوه‌ته‌ نێو گۆڕه‌پانه‌که‌، نه‌یشارده‌وه‌ و وتی باشه‌ بۆ وا دره‌نگ هاتن ئاخه‌ دوای باران که‌په‌نک. کوردێکی ئیلامیش له‌ پێوه‌ندییه‌کدا که‌ به‌ داخه‌وه‌ پێوه‌ندییه‌کەی به‌ هۆی کێشه‌ی تکنیکی که‌ جمبوری ئیسلامی دروستی کردوه‌ پچرا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ حاڵی بووین که‌ وتی: فلفل نبین چه‌ ریزه‌ وانگهی دریا شود. خوێنه‌ران با خۆیان ئه‌م وته‌یه‌ شرۆڤه‌ بکه‌ن.

شایانی باسه‌ له‌ نێو حیزبه‌ کوردییه‌کان تا ئێستا پاک و پارتی لیبرال دیموکرات و چه‌ند له‌ت و کوتێکی خه‌بات دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ پادک کردووه‌ و ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌م دژایه‌تیانه‌ شه‌ڕی براکوژی لێ بکه‌وێته‌وه‌. ده‌وترێ ئه‌م چه‌ند حیزبه‌ پادک به‌ ده‌سکردی بێگانه‌ ده‌زانن که‌ ته‌نیا مه‌به‌ستیان دژایه‌تی کردنی هێزه‌کانی ئه‌وانه‌. لە هەمووشی نیگەرانتر پاکە کە پێی وایە پادک لاقی دەناو کەوشی ئەو ناوە. دیاره‌ پادکیش له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌و حیزبانه‌ به‌ کۆنسێروات و کلاسیک وه‌سف ده‌کا و پارتی لیبرال دیموکرات و دوو له‌تی خه‌بات و باڵێکی پاک له‌ دنیای ده‌ره‌وه‌ به‌ هه‌وڵدان بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ چه‌کی ناوکی و کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵ تۆمه‌تبار ده‌کا، بۆیه‌ دوور نیه‌ یه‌که‌م ده‌سکه‌وتی پادک ته‌حریمی ئه‌و حیزبانه‌ بێ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کورد و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه. هەربۆیەش شورای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لە سەر خواستی پادک و مەعمەر قەزافی گرێ دا.
سه‌رچاوه‌؛ ئاژانسی vivitv‌
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| google| Balatarin Balatarin
محەمەد قادر|20 Nov 2011 - 07:31
سڵاو بەڕێز دەست خۆش بۆ بابەتەكانت تەنزئامێزن
من لە گۆڤاری گەپ كە لە هەولێر دەردەچێت پێم باشە گۆشەیەكت لە گۆڤارەكەمان هەبێ مانگانە بە قەبارەی 300 وشە.
ئەگەر پێتان باش بوو، دەتوانن بەم ئیمێلە بۆمان ڕەوان بكەن
gepgovar@yahoo.com
‌هەژار|20 Mar 2011 - 22:48
تایبەت بۆ رۆژهەلاتتایمز...
بەلام تکایە بلاوی بکەنەوە بی سانسۆر..
باشە، من چەند جارێک بابەتم بۆ ئێوە و چەند سایتێکی تر ناردووە کە ناوی خۆشم لە سەر نووسیوە؛ کەچی هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە!!

ئەگەر ئەم بابەتە هی خۆتان نییە بۆ چی بڵاوتان کردۆتەوە بە بێ ناونیشان؟؟

جا ئەگەر بە ڕاستی ئێوە تایبەتمەندیەکانی ڕۆژانامەنووسیتان تێدا هەبێ پێویستە وەڵامتان هەبێت؟

سوپاس
قازی کامران|18 Mar 2011 - 17:33
هەر فشەی پێ بکەن، جا دوو رۆژی دیکە دەتانبینمەوە چۆن بە تەقلەکووت وەدوی دەکەون بێت بەیان نامەتان دەگەل ئیمزا بکات...
ڕۆژ|18 Mar 2011 - 17:10
به‌ڕاستی ده‌ست خوش، زۆر پێکه‌نیم. ته‌نیا پرسیارێکم هه‌یه که ئه‌م تانکانه‌ی قه‌راره به‌ره‌و تاران بڕۆن، له ئوسلۆوه به‌ڕێده‌که‌ون؟ ئه‌گه‌ر وابێت، به پێ ئه‌و خێراییه‌ی تانک هه‌یه‌تی، ده‌بێ ئێنشائه‌ڵا بو سالێ 2045 بگه‌نه نێزیک تاران.
له گاڵته به‌ده‌ر، به‌ڕاستی خه‌ریکه حێزبه کوردیه‌کانی نوروێژ له‌وانه‌ی کوردستان زیاتر ده‌بن. ماڵتان نه‌شێوێ هه‌ر وه‌ک کارگی به‌هار هه‌ڵده‌توقێن.
Nehro|18 Mar 2011 - 15:34
زور پێكه‌نیم‏ دست خوش
ئاکار و به‌چکه‌ پشیل ...|18 Mar 2011 - 14:51
ده‌ستت خۆش بێ زۆر پێکه‌نین و زۆرمان پێخۆش بوو
کاک ktk تۆ ڕخنه‌ت‌ له‌و گرتوه‌ کچی بۆ خؤشت ناوی پشیله‌ت له‌ خۆت ناوه‌ .
تکایه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌تێکتان به‌ دڵ نه‌‌بوو خێرا تۆمه‌تی سه‌ر به‌ کۆماری ئیسلامی بوونی وه‌پاڵ مه‌ده‌ن .
هیوادارین وێنه‌ی زۆر بێ ئێمه‌ پێویستیمان زۆر به‌ ته‌نز نووس هه‌یه‌ .
دیاکۆ|18 Mar 2011 - 13:23
بە راستی دەست خۆش . زۆر پێکەنیم . جەنابتان لە نوسینی تەنز زۆر باشن . هەر بەر دەوام بن
کوردستانی|18 Mar 2011 - 12:56
سڵاو کاکی بێ ناوی نوسه‌ر !!!!
ورده‌ ورده‌ لێت وه‌شک ده‌که‌وم، تا ئێستا بۆ جارێکیش بێ شتێکت له‌ سه‌ر جه‌مهوری ئیسلامی نه‌نوسیوه‌!!!!
بیرێکی لێ بکه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌راستی کوردی
awesta|18 Mar 2011 - 12:25
slaw mando naben berasti dest xosh nek bo awe rexnet le padk grtwe bellko le ber awe komallgai eyma pyewisti be nosini tenz we babeti waye wek hamo komallgi tri donya setekanet xosh byet hiwadarm berdwam bit le ser hamo hoizbekan we dawi serkotent bo dakam
soran|18 Mar 2011 - 11:47
basha awa babeta . na nawi lasare u na wena. aewa yani chi kak rojhelattimesi barez
ktk|18 Mar 2011 - 10:43
بەڕیزتان وادیارە ناوی خۆت نانوسی لەوە دەترسی هەستە چەکداریەکانی پادک تیرۆرت بکەن و ئاوەو ئاو بچی.
به‌هار|18 Mar 2011 - 06:17
تو خودای ئه‌و مه‌جبورتیان کردوه‌ شتی وا بنوووووسی ؟ کاتێ لێی نازنی و ناتوانی بۆ زۆر له‌ خۆت ده‌که‌ی

تۆش ده‌توانی به‌شداریی له‌و باسه‌دا بکه‌ی به‌ مه‌رجێک:
- به‌شداریت پێوه‌ندیی به‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌وه‌ هه‌بێ نه‌ک ره‌خنه‌ له‌ که‌سایه‌تیی نووسه‌ران یان که‌سایه‌تیه‌کان
- زمانێکی وه‌هات به‌ کار نه‌هێنابێ که‌ رۆژهه‌ڵات‌تایمز به‌ بێ‌ڕێزی به‌ که‌س یان لایه‌نێکی تایبه‌تیی بزانێ





avatar
avatar
avatar

avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar


هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه|بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی رۆژهه‌ڵات‌تایمز به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه