رۆژهەڵات تایمز - دیمانە: ماوەیەک لەوەپێش هەردوو رێکخراوی کۆمەڵەی
شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان (رەوتی یەکگرتنەوە) و پارتی سوسیالدێموکراتی
کوردستان (رۆژهەڵات) کە هەردوو لا دەرەنجامی لێکترازانی ریزەکانی کۆمەڵە بوون،
یەکیان گرت و لە بەیاننامەیەک دا رایانگەیاند کە لەوە بە دوا دوو رێکخراو لە ژێر ناوی
رێکخراوێکی یەکگرتوو دا بە ناوی "کۆمەڵە - پارتی سوسیالدێموکراتی کوردستان" خەبات و
تێکۆشانی خۆیان درێژە پێدەدەن.
بە مەبەستی تاوتوێ کردنی کۆمەڵێک پرسی پێوەندیدار
بەو رێکخراوە نوێیە، دیمانەیەکمان لە گەڵ هێرش عەلیزادە، وتەبێژی کۆمەڵە - پارتی
سوسیالدێموکراتی کوردستان پێکهێناوە. ئامادەکردنی دیمانە: کاروان
رەحیمیبەدوای یەکگرتنی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان
(رەوتی یەکگرتنەوە) و پارتی سوسیالدێموکراتی کوردستان، کار و بەرپرسایەتیەکانی
رێبەرییتان چۆن دابەش کردوون؟ بەو پێیە دابەشمان کردوون کە پێمان وایە بۆ
پارتەکەمان بە سوودە. پارتی ئێمه خۆی له‌سه‌ر وشه‌ی به‌رپرسی یه‌که‌م یان
سکرێتری گشتیی یان ڕابه‌ریی دانه‌مه‌رزاندووه، به‌ڵکو به شێوه‌ی
رێکخراوه‌یه‌کی مۆدێڕن، ئه‌رکه‌کانی له‌سه‌ر بناغه‌ی پێویست و کاری خۆبه‌خش
رێک خستووه،
به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیی کۆمه‌ڵه ــ پارتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستان له كۆی هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه پێك دێت كه ئه‌ندامی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی و ئه‌ندامی ناوه‌ندی ڕاپه‌ڕاندنن، که له یازده که‌س
پێک هاتووه و تا کاتی کۆنگره کار و ئه‌رکه‌کانی پارتییان به ئه‌ستووه
گرتووه، که وته‌بێژ، پێوه‌ندیه‌کان، به‌شی ماڵی، رێکخستن، راگه‌یاندن و
هێزه‌ی پێشمه‌رگه له خۆی گرتووه.
ئەی باڵی سەربازیی
رێکخراوەکە، چۆن کار دەکا و کێ بەرپرسێتی؟ باڵی سه‌بازی کۆمەڵە - پارتی
سۆسیالدیموكراتی كوردستان له ساختاردا سه‌ربه‌خۆیه و خاوه‌نی ناو، ئاڵا و
ئائیننامه‌ی خۆیه‌تی، که له‌ژێر ناوی هێز‌ی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا خۆی رێک
خستووه، به‌و مه‌به‌ستەی که به‌شێک بێت له ئه‌رتش یان هێز‌ی پێشمه‌رگه‌ی
کوردستان کە بەو هیوایەی لە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان پێکی بهێنین. دەمانەوێت
هه‌ر له ئێستاوه و له دوارۆژی سه‌رکه‌وتنی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی
کورد له کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا بەشدار بین. به‌رپرسی سه‌ربازی ئه‌م هێزه‌یه
هاورێ عـبدوڵا کۆنه‌پۆشی ناسراوه به (عـبـه دلێر) که هاوکات ئه‌ندامی
ناوه‌ندی راپه‌راندنی پارتیمان.
ئەو بەرپرسایەتیانە چۆن دیاری
کراون؟ لە کۆنگرەیەک دا هەڵبژێردراون یان بە پێی ساخ بوونەوەی سەرکردایەتی دوو لایەن
بووە؟"وتەبێژی کۆمەڵە - پارتی سوسیالدێموکراتی کوردستان: پارتی ئێمە لە
کاروباری خۆیدا بڕوای بە کاری تەوافقیی نییە، یه‌کگرتنی ئێمه له پرۆسه‌یه‌کی
یه‌کساڵه و له‌سه‌ر ئه‌ساسی دیالۆگ و بیروڕا گۆڕینەوە دوولایه‌ن به پێی
چه‌ندین پرۆتۆکۆل له‌سه‌ر ئه‌ساسی تێڕووانینی سیاسی و فێکریمان له چوارچێوی
پیێڕه‌وپرۆگرامێکی سیاسیی‌دا توانیویه‌تی به‌م سەرئەنجامە بگات، "
پارتی
ئێمە لە کاروباری خۆیدا بڕوای بە کاری تەوافقیی نییە، یه‌کگرتنی ئێمه له
پرۆسه‌یه‌کی یه‌کساڵه و له‌سه‌ر ئه‌ساسی دیالۆگ و بیروڕا گۆڕینەوە دوولایه‌ن
به پێی چه‌ندین پرۆتۆکۆل له‌سه‌ر ئه‌ساسی تێڕووانینی سیاسی و فێکریمان له
چوارچێوی پیێڕه‌وپرۆگرامێکی سیاسیی‌دا توانیویه‌تی به‌م سەرئەنجامە بگات،
قه‌واره و ساختاری حیزبی و هێز‌ی پێشمه‌رگه‌یش وه‌کو میکانیزمگەلێکی خزمه‌ت
به‌م خه‌ته سیاسیه دامه‌رزاوه، هه‌ر بۆیه که پاش یه‌کگرتن، ئیتر دوولایەن
له ئارادا نه‌ما، و له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێویست و کات و توانا به‌رێوه‌بەرایه‌تی
ئه‌رکه‌کانی کــۆمه‌ڵه ــ پارتی سۆسیالدێموکراتی کــوردستان دیاری کرا.
دوای یەکگرتن ناوی "کۆمەڵە – پارتی سوسیالدێموکراتی کوردستان"تان بۆ حیزبە
یەکگرتووەکە هەڵبژاردووە. ئەو ناوەش بۆ پارتیەک هێندێک نەشاز دێتە بەر گوێ. بۆچی لە
سەر یەک ناو ساخ نەبوونەوە؟ بە تەمان لە کۆنگرەی داهاتوودا کار بۆ ناوێکی واحید
بکەن؟وەڵام: ئێمە بە ناشاز نایبینین. وشەی ”کۆمەڵە” ئاماژەیە بە هەبوونێکی
ڕێکخراوەیی. ئێمه پارتێکی سیاسی جێددین، که پێمانوایه هەموو شتێک دەتوانێت لە
کۆنگرەیەکدا بابەتی بەرباس و گۆران بێت، بە ناوی پارتەکەشمانەوە.
هیندەی لە بەیان و راگەیەندراوەکانی رەوتی یەکگرتنەوەی کۆمەڵەدا دیار بوو،
ئەو لایەنە پتر خەریکی خۆ سازدان بۆ وەرێخستنی خەباتی چەکداری بوو. ئەوە لە حاڵێکدایە
کە سوسیالدێموکراتەکان پتر بڕوایان بە کاری مەدەنی و بە دوور لە شەڕ هەیە. ئەو دوو
بۆچوونە جیاوازە چۆن لە یەکگرتنتان دا رەنگی دایەوە؟ ئێمە وای نابینین کە
کۆمەڵە زیاتر خەریکی کاری سەربازیی بووبێت. ڕەنگە هەندێک جار لایەنێکی خەبات زیاتر
خۆی بەیان بکات. ئێمە هەر لەوەبەر و ئێستایش بڕووامان بە خەباتی مەدەنیی و ئاشتییانە
و چارەسەری سیاسیە، تۆپەکە لە لاقی داگیرکەردایە، نەک لای ئێمە. ئەگەر داگیرکا‌ر
ولاتی ئێمە بەجێبهێڵێت، یان لە ڕیفەراندۆمی ئازاد‌دا خه‌ڵکی کوردستان بۆی هەبێت
بریار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، ئێمە قبولمانە و کاریش بۆ ئەوە دەکەین. سەبارەت بە
ناوخۆی کوردستان ئێمە ئەو پرینسیپە بە هەر نرخێک رادەگرین، واتە گرینگ‌ترین شت بۆ
ئێمە ئاشتیی و تەبایی و هاوڕیزییە. (تکایە له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئێمه به‌رامبه‌ر به
شه‌ری چه‌کداری سه‌رنج بده‌نه پڕره‌وی ناوخۆی پارتی له بڕگه‌ی بیست‌ودوو و
هەروەها پێڕەوی هیزی پێشمەرگەی کوردستان)
تا چەند بە تەمان پەرە بە
خەباتی چەکداری بدەن و تا ئێستا چیتان بۆ کردووە؟هێندەی پێمان بکرێت پەرەی پێ
دەدەین. خەباتی چەکداریی مانای تایبەتی بۆ ئێمە هەیە و ئێمە هەموو شێوەکانی خەباتی
چەکداریی سوننەتیی ڕەت دەکەینەوە. خەباتێ چەکداریی بۆ ئێمە شاخەیەکی خەباتی سیاسییە
و سەربەخۆ نییە. له پڕنسیپی خه‌باتی سیاسی و سه‌بازی ئێمه‌دا، هه‌میشه
هه‌ڵسنگاندنی زه‌رر و قازانجی خه‌ڵکی کوردستان له پێش هه‌مۆ
به‌رژه‌وه‌ندیه‌که‌وه‌یه.
بنکەتان لە باشووری کوردستان یان لە
شوێنێکی نیزیک لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە؟بنکەمان لە گەلێک شوێن
هەیە، بەڵام لەو مانایەدا نا کە هەتا ئێستا هەندێک لایەن کردوویانە و دەیکەن.
پێدەچێ سەرکردایەتیی سیاسی حیزبەکە پتر لە دەرەوەی وڵات بن. ئایا بە تەمان
بگەڕێنەوە؟وەڵام: ئەوە بۆچوونێکی سوبجێکتیڤە و وا نییە. چوون هه‌ر ئێستا
به‌شیک له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پارتیمان له کوردستانه، لە کوردستان‌بوون
هەندێک مانای هەیە کە بۆ ئێمە زۆر پیرۆزە، هاوکاتیش لای ئێمە کوردستان و دەرەوەی
کوردستان مانای جیددی سیاسی‌یان بەو شێوەیە نەماوە. خەڵک دەتوانێت لە کوردستان بێت،
لەسەر ئارەقی ناوچاوانی ئەندامان و خەڵکی کورد ژیان بکات، له کوردستان‌بوون بەو
مانایە نایەت کە کەسێک ئۆتۆماتیک خه‌باتکار و نیشتیمانپەروەرە. کوردستانیبوون و
نیشتیمانپەروەریی لە مێشکدایە.
لە ئوروپا بە هەزاران و دەیان هەزاران کورد هەن کە
کوردستان وێردی سەر زمانیانە، کە لەو پەری دیسپلیندا خزمەت بە کوردستان دەکەن
هێزه‌کی ڕۆشنبیریی به ئه‌زمۆن و ڕەخنەگرن، کە نموونەی رەووشت‌بەرزیی و خزمەتن.
ئەوانە لە خۆپیشاندان و مانگرتن و رێپیوان و سیمینار و کۆڕدا بەشدارن، بە سەدان
پێوەندیی لەگەڵ لایەنانی جیاوازدا دەگرن. بەو شێوەیە هەروەکو بەڕیزتان ده‌زانن و
ئاگادارن.
ئێمە هاوکات کە دەمانەوێت نرخی لە کوردستان‌بوون بەرز ڕابگرین، ئەو
خەبات و سەربەرزیی و شانازییەش کە لە دڵی کوردستان‌یانی ئوروپانشیندا هەیە دەخەینە
بەرچاو. ئەوە گرینگە کەس بازرگانی بە لە کوردستان‌بوونی خۆیەوە نەکات. چۆنیەتی خەبات
و ئەخلاقی سیاسی و دەستکەوت دەبێت سەنگی مەحەک بن. ئێمە بەو شێوەیە کوردستانیان
هەڵدەسەنگێنین، جا لە هەر کوێیەک بن.
زۆر سپاس کە کاتی خۆتان بۆ وڵامی
پرسیارەکانی ئێمە تەرخان کردسپاس و رێزی من‌یشتان پێشکه‌ش. زۆر سپاس بۆ
پرسیاره‌کانتان.