RSS     Despek
ماڵه‌وه‌| هه‌واڵ| وتار| دیمانه‌| ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر| نووسه‌ران| له‌ مێدیاکانه‌وه‌‌| رۆژهه‌ڵات‌تایمز و خوێنه‌ران| په‌یوه‌ندی
18 April 2014
بگه‌رێوه‌| ناردن بۆ دۆستان‌| چاپ| 2686 جار بینراوه‌| 30 بۆچوون|

رێبەرانی یەکێتی دێموکراتی کوردستان کەوتنە بەر هێرشێکی تیرۆریستی

10 May 2011
avatar
رۆژهەڵات تایمز - ناوەندی هەواڵ: شەوی شەممە، ٧ی مەی ٢٠١١ لە کاتێک دا عوسمان جەعفەری و ئەندامانی دیکەی رێبەریی یەکێتیی دێموکرایی کوردستان لە کۆبوونەوە دا بوون، هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر کۆبوونەوەکە و لە ئەنجام دا پێشمەرگەیەکی ئەو رێکخراوە بە توندی بریندار بوو.
سکرتاریای یەکێتیی دێموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێک دا رادەگەیەنێ کە "دەمژمێر ٢٣:٤٠ لە کاتێک دا کە بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتیی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستیی مامۆستا عوسمان جەعفەری (سکرتێری گشتی) لە کۆبوونەوەدا دەبن، کەسێک بە ناوی فەرزاد کە ماوەی ٨ مانگە پەیوەست بە رێکخراوەکامان بووە، دەستی دایە کردەوەیەکی تیرۆریستی. ناوبراو بە چەکی کلاشینکۆف هێرش دەکاتە سەر جێگەی کۆبوونەوەکە بەڵام یەکێ لە پێشمەرگەکانی ئامادە لە بەردەرکی شوێنی کۆبوونەوەکە بە ناوی هەژار سەردەشتی دەسبەجێ پێش بە هێرشەکەی دەگرێ بەڵام بە داخ و ئەسەفێکی زۆرەوە دوو گوللەی بەر دەکەوێ و بریندار دەبێ و ئێستا لە نەخۆشخانەیە و لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
پاش ئەم پێکدادانە کەسی هێرشکار دەسبەجێ قۆڵبەست دەکرێ و رادەستی هێزە پێوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت و تا ئیستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.

یەکێتی دێموکراتی کوردستان رادەگەیەنێ کە بە پێی ئەو زانیاریانەی لە بەردەستدایە، تا رادەیەک لایەنی پێوەندیدار بۆمان روون و ئاشکرایە بەڵام لەبەر هەلومەرجی تایبەت و تا روونبوونەوەی تەواوەتیی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، زانیارییەکان لای خۆمان دەهێڵینەوە.
راگەیەندراوەکە لایەنی هێرشبەر بە "هەندێ لایەنی خنکاو لە گێژەنی بیری دوگمی خۆیان بۆ پێکانی ئامانجە گڵاوەکانیان و دوور لە هەر پرەنسیۆێکی مرۆیی و نەتەوەیی" پێناسە دەکا کە "هەوڵی ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستییان لە بارەگای ناوەندیی یەکێتیی دێموکراتی کوردستان دا کە ناکام مایەوە. "

ئەم هێرشە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێ کە رێکخراوەکە لە ساڵرۆژی دامەزرانی خۆی نیزیک دەبێتەوە و بە وتەی بەرپرسانی حیزبەکە، لە خۆ ئامادەکردن دان بۆ پێکهێنانی رێورەسمێک لەم پێوەندیەدا.
یدک لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی دا داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکا "ئەم کردارە قیزەونە ئیدانە بکەن و هەموو هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نێوانیان و نەهێشتنی ئاوەها کردارێک کە تەنیا و تەنیا خەسار لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد دەدات بخەنە گەڕ."

عوسمان جه‌عفه‌ری سکرتێری گشتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان تایبه‌ت به‌ رۆژهه‌ڵات تایمز رایگه‌یاند: ئه‌م کاره‌ کرده‌ویه‌کی تیرۆریستی بووه‌ و که‌سی ده‌ستگیرکراویش رێ و شوێنی ئه‌منی گرتبووه‌ به‌ر که‌ له‌ پاش ئه‌نجامدانی کاره‌که‌ی ڕابکات به‌ڵام به‌ خۆشییه‌وه‌ ئاشکرا بوو و ده‌ستگیر کرا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ کێ له‌ پشت ئه‌م کاره‌ تیرۆریستییه‌ بووه‌، جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ دوایی روون ده‌بێته‌وه‌ و هێشتا زووه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ راگه‌یاندن باس بکرێت.
ناوبراو وتیشی که‌سی ده‌ستگیرکراو تا کۆتایی لێکۆلینه‌وه‌کان و ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کان لای خۆمان ده‌مێنێته‌وه‌ و دوتر راده‌ستی هێزە پێوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

یەکێتیی دێموکراتی کوردستان پێشتر لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک.) و پژاک جیا بۆوە. بە دوای جیابوونەوەکەدا کە جیابوونەوەی ئەندامانی ئەو پارتە لە سەرجەم بەشەکانی کوردستانی لێ کەوتەوە، هەر یەک لە کەماڵ شاهین لە بەشی رۆژئاوای کوردستان، کانی یەڵماز لە باکووری کوردستان و سیپان رۆژهەڵات (شاپور بادوشیوە) لە رۆژهەڵاتی کوردستان یەک لە دوای یەک تیرۆر کران.
تیرۆری ئەو رێبەرانەی لایەنی جیابۆوە لە پ.ک.ک. ئەگەرچی لە باشووری کوردستان و یەک بە دوای یەک ئەنجام دران، بەڵام تا ئیستاش لایەنی پشت تیرۆرەکان ئاشکرا نەکراون.
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| google| Balatarin Balatarin
پیرداود|14 May 2011 - 02:10
برایان به‌ داخه‌ وه‌ ئیمه‌ هه‌ مۆ مان ده‌ مان هه‌ وێ له‌ ئاوی قۆراوی ماسی بگرین ئه‌ گه‌ ر ئه‌ و براده‌ره‌ پێشمه‌ رگه‌ به‌ کرێ گیراوی ئه‌ م و ئه‌ و با له‌ فرسه‌ته‌ کی باشتر و خه‌ ڵوه‌ت کاری تروریستی خۆی ده‌کرد و فرسه‌ تی را کرد نیشی ده‌ بۆ وپاشان بۆ جێگر ؟ به‌ لکۆ سکرتێر ده‌ بۆ ئامانج . لازمه‌ دۆ و دۆشاوی لێک نه‌ ده‌ین . ممکینه‌ ئه‌ه‌ ده‌ گه‌ل جێگری سکرتیر مۆشکله‌ ی هه‌ بیت چۆ بێت بۆ ئیعتراز که‌ قسه‌ ی خۆی و سکالای خۆی بکات بۆته‌ شه‌ ره‌ قسه‌ و ئه‌ و پێک دانان رۆی داوه‌ .به‌ سه‌ با دۆژمنان زیاتر به‌ خۆمان خۆش نه‌ که‌ ین .دۆژمنی داگیر که‌ر دیاره‌ که‌ کۆماری جورم و جه‌ نایه‌ تی ئیرانه‌. هه‌ مۆ پێشمه‌رگه کان‌ که‌ بۆ ئازادی وڵات و نه‌ ته‌ وه‌ ی کوردستان هاتونه‌ مه‌ یدان له‌ هه‌ ر حیزبێک بن هه‌ مویان پیرۆزن.
nasren|13 May 2011 - 12:52
بی رارایی و دودلی ئەم کارە کاری پەکەکە یە بە کوتەک بە دەستەکانی کردویەتی واتە پژاک لەم سالانەی ئەخیر دا کاسانیکی زۆر لە پەکەکە جیا بوونەوە خائین بوونی ئەوانیان بۆ دەرکەوت بەلام پەکەکە هەمویانیانی لە ناو برددوایی وتیان ئەوە بە لافاو و نازانم بە روخانی مال بە سەریانا تیدا چوون و ئەمەیش هەر کەری خۆیانە .
nzar kwestani|12 May 2011 - 12:35
هه‌موو له‌ ژێر تۆردان بۆ تیرۆر و کارێ باشیان نه‌کردوه‌ ته‌حویلیان داون چۆن خراپترین و خه‌ته‌رناکترینیان له‌ رانیه‌ 1992 به‌ دزیه‌وه‌ به‌ردرا و ناردرایه‌وه‌ ئه‌و دیو بۆ بۆکان ...
ارسلان|11 May 2011 - 10:07
ئه و کردویه کاری پ ک ک ته نیا له ئه و کرده وانه دا زۆر به هیزن بۆ وینه سیپان کانی ئیلماز هه مو ئه وان پ ک ک تیروری کردن و دیان کادری باشی حیزبی سوسیال دیموکراتی تورکیه و 13 پیشمرگی یه کیتی شورشگیران که ته حویلی ئیران درانه وه و پار یکی زوریان له ئیران ئه ستاند
diyako|11 May 2011 - 09:12
kaki bra wa bizanim ama duham jara shti wa rui dawa, jari yakam sali 2007 bu agar hala nakam, drust lam katana bu ka hershyan kirda sar kampi "ydk" u aw katish peshmargayakyan brindar bu. boya pem waya am 2 rudawa zor gringa u kat u satakashi zor la yak zezikin.
ba har hal shawgar drejaa dabe pshu drej bin.
ba brwai min range hande shit paiwandi pekawa habe.
badar lam rudawa min pem waya shtek la qawman daya u gorangari la iran deta arawa, balam gorankareiak ba be hizbakan.
lawnaya hamu hizbakan bo wilati seham bgwaznawa har chonek mojahidin wa le dakan.
خوێنه‌رێک|11 May 2011 - 08:02
سڵاو دۆستان !

ئه‌م کاره‌ هه‌ر که‌س کردبێتی به‌ ده‌ستاور و پلانی کاربه‌ده‌ستانی ئێران کراوه‌ و هیچ پێوه‌ندی به‌ په‌ژاک و مه‌ژاک و په‌که‌که‌ و مه‌که‌که‌وه‌ نیه‌.
گه‌مۆ|11 May 2011 - 07:15
پێموایه‌ خودی ڕووداوه‌كه‌ جێی ڕامانه‌ و به‌رامبه‌ر به‌ تیرۆر و خراپه‌كاری وریامان ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام گرنگ و جێی تێڕامان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ریده‌خات حزبه‌ كوردییه‌كان وه‌ك پێویست پێكه‌وه‌ نین و په‌یوه‌ندیی ناوبه‌ریان كه‌لێنی گه‌وره‌ی تێدایه‌ ئه‌گینا پێش له‌ ڕوودانی ڕووداوی له‌و شێوه‌ ده‌توانن پێشی بگرن. به‌ڕاستی ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر هه‌موو حزبه‌كان تا دۆخی خراپتر نه‌بووه‌ كینه‌ و شه‌ڕه‌ بێهۆكانیان كۆتا بێنن و دۆستایه‌تی و برایه‌تی دروست بكه‌ن.
کۆژان|11 May 2011 - 06:25
سلاو!
ئه‌م کاره‌ به‌ پیلان دارژاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیندیه‌ك که‌سی بی پرنسیب جنیو به‌ په‌که‌که‌و پژاک بده‌ن پژاک به‌ بلگه‌ له‌ بلاوکراوه‌یه‌كدا به‌ ناوی ئه‌لترناتیڤ تیشکی خستوته‌ سه‌ر پیلانه‌کانی مهتدی ئه‌وه‌ش یه‌ک یه‌که‌ له‌و پیلانانه‌ ئه‌گه‌ر نا پژاک چ کاری به‌و کاره‌یه‌ ئه‌مانه‌ که‌ به‌ ده‌ست کیسی مهتدی له‌ پژاک جیا بونه‌وه‌ هه‌لاوهه‌نگامه‌یکی زۆریان کرد گوتیان ئیمه‌ پژاکی رۆژهه‌لاتین به‌لام که‌ زانیان له‌و چه‌ند که‌سه‌ زیاتر نین وازیان هینا ئه‌م ریکخراوه‌یان پیکهینا به‌ناوی یه‌کیتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مانه‌ له‌ رۆژی دامه‌زرانیان تاکو ئیستا چه‌ند که‌س بون هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ن دیاره‌ مهتدی زۆری هه‌ولدا که‌ زۆر بن به‌لام نه‌ك نه‌ی توانی ئه‌مانه‌ زۆر کات بلکو بۆ خۆشیان به‌رو دواگه‌رانه‌وه‌ وه‌ له‌تو په‌ت بون ده‌نا پژاک چکاری به‌ ئه‌مانه‌ییه‌ پژاک هیزیکی کوردستانییه‌ وه‌ ك ئه‌و ناوچه‌گرایانه‌ به‌رچاوته‌نگ وه‌ پاوانخواز نییه‌ وه‌ دژی هیج هیزو لایانیکیش نییه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ دژی ده‌وه‌ستنه‌وه‌ دژ به‌ گه‌لی خۆیان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر پژاک به‌ ته‌نها نییه‌ ئه‌وه‌ جولانه‌وه‌یه‌که‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان خه‌باتو تیکوشان ده‌کات وه‌ ئه‌و جولانه‌وه‌یه‌ش رۆژ به‌ رۆژ له‌ گه‌شه‌دایه‌ جا بوی ئیرانی په‌رسته‌کان وه‌ ناوچه‌گراکان ده‌زانن که‌ گروله‌یان که‌وتوته‌ لیژی که‌وتونه‌ پیلان دانان به‌لام ئه‌م پیلانه‌ش وه‌ك پیلانه‌کانیتر ریسوا ده‌بیت.
آرشام|11 May 2011 - 06:08
جێ سه‌یره‌ که‌ زۆربه‌ی کامێنته‌کان بێ ئه‌وه‌ی که‌ هێشتا زانیاریه‌ک ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌"سیناریۆ"ه‌ هه‌بێت، لایه‌نگه‌لێک تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌کی باوی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه‌ به‌داخه‌وه‌ که‌ هۆکاره‌که‌ی دگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی ووشیاری تاک و گرێدراوی تاکه‌که‌ان به‌ بیر یان بیرۆکه‌گه‌لێکی داخراو. باشتر وایه‌ که‌ مرۆڤ به‌ ووشیاریه‌وه‌ بۆچوونه‌کانی ده‌ربڕێت به‌ڵکوو ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی دوور بێت له‌ ڕاستیه‌وه‌. به‌ داخه‌وه‌ وادیاره‌ به‌ڕێوه‌ به‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕی به‌ زانابوون ئه‌و کۆمێنتانه‌ بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌.
له‌و باوه‌ڕشدام که‌ ئه‌م کۆمێنته‌ بڵاو ناکه‌نه‌وه‌.
چنار|11 May 2011 - 05:02
بێ گاڵته‌ كورد تا كه‌نگێ فێری ده‌ربڕینی بۆچوون نابێ، هه‌ندێ كه‌س وا ده‌زانن ڕاپرسیكراوه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م پارته‌ كه‌ ئایا كێ ناوی بیستووه‌ و كێ ناوی نه‌بیستووه‌؟
له‌ بۆچووندا نووسیویانه‌ حزبی به‌م ناوه‌م نه‌بیستوه‌ یا به‌ بیلاهی یه‌كه‌مجاره‌ ناوی ئه‌بیستم و تا دوایی. چیتر نازانێ ئه‌م هه‌واڵه‌ باسی چی ده‌كات و چی ڕوویداوه‌.یا بۆچوونی تریش هه‌نه‌ ئه‌ڵێن سیناریۆیه‌ و كاری یه‌كێتی نیشتمانی و یه‌كیه‌تی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه‌!!! نازانم ئه‌م شك و گومانانه‌ له‌ چییه‌؟ ده‌كه‌ومه‌ بیری گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر "ئاو" له‌ گوندی قاشتی ده‌بڕا ده‌یانگوت سیناریۆی حكومه‌ته‌ و ئه‌گه‌ر ترۆریست له‌ سلیمانی ده‌كوژرا ده‌یانگوت سیناریۆیه‌!!!
ڕووداوێكی ناخۆش ڕوویداوه‌ و كۆمه‌ڵێك ئامار خراوه‌ته‌ ڕوو، جا ئێمه‌ش بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بین چ باسه‌ شه‌ڕه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین و هه‌ر كه‌س پارته‌كه‌ی خۆی له‌م كرداره‌ بێ به‌ری ده‌كات، جا هاوڕێیان كه‌ی باسكراوه‌ كاری كێها پارت یا لایه‌ن بووه‌! هه‌ر كێ ده‌ڵێ پ كا كا و پژاك بووه‌ دیاره‌ به‌پێی پێشینه‌ و مێژووی ئه‌م پارته‌ قسه‌ ده‌كات كه‌ چه‌ندین ڕۆڵه‌ی ئازایان ترۆر كرد و قسه‌كانیشیان به‌جێیه‌ وه‌ك چۆن له‌ كۆتایی خه‌به‌ره‌كه‌دا هاتووه‌.
له‌وانه‌شه‌ كاری ئێران بووبێ و به‌م جۆره‌ و له‌م مینبه‌ره‌وه‌ ئاوا شه‌ڕه‌ قسه‌مان پێ بكات و من بڵێم ئه‌وه‌ و تۆ بڵێ وا نییه‌.
نكار|11 May 2011 - 04:54
راستة ئةلين كافر همه را بة كيش خويش بندارد. ئيوه و دارو دةستةكةشتان جونكو هةموو كارو كاسبي سياسيتان درو و دةلةسة و سناريؤية و لة كاتيكدا دةستان لة كةل سباي باسداران لة كاسةيةكداية و بةيتا بةيتا سةرداني قةراركاكاني قةنديل ئةكةن و لةو لاي تريش لاوة بي كوناهةكاني روزهةلاتي كوردستان ئةدةن بة دةم كولةوة بة ناوي خةباتي نةتةوايةتي و شتي تر ، وا دةزانن عالميش وةك ئيوه كاسبي بة نةتةوة و كورد و جةوانة بي كوناهةكاني روزهةلاتي كوردستان ئةكةن . دة تو خوا شةرم بكةن، لة شيوازة ئوسلوبي دوزمنانةتان لة كةل حيزبةكاني تري روزهةلاتي كوردستان، ئيوه و ئةمسالي ئيوه خؤ بةزلزاني و تاكرةوي و خؤ ناوةندي بينيني ب ك ك خاليتاني كردوة لة هةر هةستيكي نةتةوايةتي و كوردايةتي و ويزادان و هةر ئةزشيك لة ناوي نةتةوةي لة سةر بيت. بو لة خؤتان شةرم ناكةن و بةردةوام بة شويني كلاوي با بردوون و دةست لةم هةلويستة دوزمنانةتان لة كةل ئةز و ئاسمان هةلناكرن.
nazanin|11 May 2011 - 04:39
لة ولامي مةنسوري عةزيزي و جةمال
ئةي خواية ئةم ماكسيميليانانه تا ئيستا لة كوي بوون.
ئةري كاكه ئيوه لة كام سةياره دا ئةزين؟ كة ئاكاتان لة بارودؤخي سياسي كوردستان نيه و بؤ بةدبةختي نةزيش ئةدةن . ئةري خؤ لة دورترين كويره كوندي كوردستانيشدا بن هةر لة ري ئينترنت و تةكنؤلؤزياوه بري شت هةر ئةكاتة دةستي مرؤف .
shino2|11 May 2011 - 04:20
ewesh sinaryoyeki nwe bo bednav kirdini pjak.
خوشناو|11 May 2011 - 02:10
هه واليكي زورناخوش بوو هيوادارم كوورد به خويدا بيته وه وله م شه رايه ته هه ستياره دا ري به شتي وا نه ده ن ىووباره بيته وه وهيواي باشي و سه لامه تيش بو به ريزاني يه كيتي ديموكراتي كوردستانده خوازم
هيوا بانه|11 May 2011 - 01:45
من ئيستا له يه كيك له به رپرسانی ئاسایشم بیست که خزمی نزیکمه که ده لیت: کاری په ژاک بوه و ته بعه ن په ژاکیش به بریاری پ ک ک کردویه تی و هوکاره که یشی ئه وه یه که عوسمان جه عفه ری بترسینن که ئیتر به دژی په ژاک = پ ک ک قسه نه کات.
کۆسار|11 May 2011 - 01:24
کاری تێرۆریستی له حیزبه کانی ڕۆژهه ڵات نا وه شێته وه ،ئه و کاره قێزه ونه کاری ئه و دوو حیزبه ی تورکیه یه ،،په ژه ک،، په که که،
omar bokani|11 May 2011 - 00:34
le gel rizo xoshewisti hiwa darm em bo chony mnish blaw bkenewe ,,, berizan brwatan bit eme snaruy xoyane wate ynk we daro destey mohtediye le pash ewy ke pjak be ashkra le altrnatiw 32 laperey blaw krdewe le rastyekan ew snaruyean drost krdowe ewish sminarik saet 23 40 deqey shew le cyati ewey btwann be nosrawe wlam denewe deyanewe bem shiweye chewashe kari bken http://www.alternative.sub.ir/ detwann lyre da bixwinewe
hawre|11 May 2011 - 00:21
به داخه وه بو ئوه کسانه که په که که و په کچیه کانی پی شورشگیره جیگای داخه به راستی . به ڵام ئه م کاره هه ڵویستانه تنیا له گوپاڵ به دسته کانى په که که دوه شیتوه .
جه‌مال|11 May 2011 - 00:14
حزبیکی به‌ ئه‌م ناوه‌م نه‌ بیستوه‌
فرشته|11 May 2011 - 00:01
سلام بو گشت ئازیزان و مدافعان ئازادی و ده ستی هه موتان خوش بی.
لازمه هه مو پارت و سازمانه کان رابته یزکیان له گه له یه کترا ببی تا بتوانن باشتر له خویان دفاع بکه ن و شتی وا روو نه دات.
زور ناراحه تم ئه بم هه ر کات شتی وا ئه بیسم. ئومیدوارم هه موو پیشمه رگه و تیکوشه رک سالم بی و دژی ناعدالتی و ترور بی و مدافع ئازادی و حقی خوراوی کورد بی.
شاباز فه‌تحی|10 May 2011 - 23:29
ئه‌مه‌ كاره‌ساته‌، من شه‌خصی عوسمان جه‌عفه‌ری له‌ ڕێگای قسه‌ و دیمانه‌كانی و باسكردنی خه‌ڵك له‌سه‌ری ده‌ناسم پیاوێكی زۆر له‌سه‌رخۆ و لێزان و تێگه‌یشتوه‌، شایه‌د ئامانجی ئه‌و كه‌سه‌ په‌لاماری داوه‌ ئه‌و بووبێ به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ كاره‌كه‌ی تا سه‌ر ببات. هیودارم هه‌موویان سلامه‌ت بن.
له‌ نه‌زه‌ره‌كانا باسكراوه‌ كه‌ شایه‌د پكك و پژاك بوون ئه‌مما یدك ئیشاره‌تی به‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌كردووه‌، بیستوومه‌ كاك عوسمان كه‌سێكی بوێر بووه‌ له‌ پارتی پێشوویدا و بێ چاوپۆشی ئینتقادی كردوه‌ و حه‌تا ده‌ڵێن جارێك له‌ شاخ ویستویانه‌ بیكوژن، به‌ڵام پێموانیه‌ ئه‌مه‌ ده‌لیلێ بێ بڵێین پكك بووه‌ من وابزانم دۆخی كوردستانی ئێراق توزێ تێكچووه‌ و ئێران له‌م كاتا ده‌یهه‌وێ ده‌ستێ بخات و ترۆر بكات. وه‌ك چۆن چی به‌سه‌ر موجاهیدنی خه‌لق هێنا ده‌یهه‌وێ حزبه‌ كوردیه‌كانیش جۆرێكیتر تووش بكا.
hama|10 May 2011 - 22:33
ere ew dro u deleseyatan la chiya mawe mawe bo erzi endam u ebrazi wjud shteki wa blaw dekanawa.
شه‌مال|10 May 2011 - 17:30
له‌ لایه‌ک ده‌فه‌رمی که‌ ده‌زانین کی له‌ پشت ئه‌م کاره‌یه‌ له‌ لایه‌کی تریش ده‌فه‌رمی لیکولینه‌وه‌ ده‌که‌ین، کاکی خوم ئه‌گر ده‌زانن لیکولینه‌وه‌ بهوچی ده‌که‌ن؟ بو ئیعلامی ناکه‌ن؟ له‌و باوه‌ره‌ دانیم که‌ بڵین کاری جمهوری ئیسلامییه‌ چونکه‌ باوه‌رناکه‌م هیندە زه‌ره‌رو بوبیت بوو کوماری ئیسلامی وه‌ له‌و باوه‌ره‌ش دانیم که‌ که‌سیش‌ وجودیان به‌ خه‌تەر بزانی بو مانه‌وه‌ی خوی تاکو بیانکوژێ
کاوه تاهیری|10 May 2011 - 15:34
وابزانم به و تحلیله ی ئیوه ده بی کاری پ ک ک بیت به لام له قسه کانی کاک عوسمانیدا هیچ باسی پ ک ک نه کراوه و دیاره که سه که ش گیراوه. تحقیقات روونی ده کاته وه من ده لیم خیرا شتیک نه لین و بریار نه ده ین.
به لام من هه ست ئه که م حزبه کانی خومان هه ندی له ژیر گوشار و خه تر دان.
هیوای چاکبوونه وه به و ئه و پیشمه رگه ئازایه ئه خوازم.
کاوه
كاروانة سوور|10 May 2011 - 15:31
نابێ‌ كورد ، لە كورد بكوژێ‌ و ئەمە لەم سەردەمەدا خەتتی سوورە. دیارە موشكڵی بەینی (پ.ك.ك) و (ی.د.ك) نابێ‌ ببێ بە هۆی ئەوە كە فكری خراپ بكەینەوە. خۆ سكرتێری پارتێكی دیكەی رۆژهەڵاتیش لەم ماوەدا هەڕەشەی كوشتنی لێكرابوو، كەچی ئەو كەسە هیچ دوژمنییەكی لەگەڵ هێزە كوردییەكان نییه.
كۆماری ئیسلامی ئەم ماوەیە بە هۆی باری نائارامی هەرێمەوە، نفووزی كردووەو خەریكە تەفرەقە لەناو كورددا دروست دەكات.كورد دەبێ‌ ئاقڵ بێت و یەكبگرێ‌.
ش|10 May 2011 - 15:23
هر بار از این باغ بری میرسد
soran|10 May 2011 - 15:16
mn pem vaya am kar kari pkk
مه‌نسوور عه‌زیزی|10 May 2011 - 15:13
به‌ بیلاهی ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ ناوی ئه‌م حزیبه‌ ئه‌بیستم
satyar|10 May 2011 - 15:04
ba rasti hzbakan iran la iraq zor la matrsi dan
dabe hamu layak wra be, dujmin la hamu shwenek det.
رزگارمه هابادی|10 May 2011 - 14:57
زور به داخه وه بو ده بی شتی وا رو بدات ئه م شتانه هه موو له نه یه ک ریزی ودوور بوونی حیزبه کان وه روده دات هیوادارم چیدی یه ک ریزو برا بن .
avatar
avatar
avatar

avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar


هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه|بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی رۆژهه‌ڵات‌تایمز به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه