RSS     Despek
ماڵه‌وه‌| هه‌واڵ| وتار| دیمانه‌| ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر| نووسه‌ران| له‌ مێدیاکانه‌وه‌‌| رۆژهه‌ڵات‌تایمز و خوێنه‌ران| په‌یوه‌ندی
24 October 2014
بگه‌رێوه‌| ناردن بۆ دۆستان‌| چاپ| 599 جار بینراوه‌| 7 بۆچوون|

سەید فەرهاد حەیدەری: ئامانجمان دروستکردنی ویلایەتی یارسانە

28 Apr 2013
avatar
خوشک و برایان، دۆستانی بەرێز!
وێدەچێ تاقم و دەستە و رەوتی وا هەبن، گوێی بیستنی مافەکانی نەتەوەی کورد تا ئاستی خوێندن بە زمانی کوردی و هێندێک مافی دیکەی لەو ئاستەیان‌دا هەبێ. لە لایەکی دیکەشەوە تەواویەت‌خوازیی خۆیان بشارنەوەو بزە لەسەر لێو بۆ وەدەستهێنانی پشکی زیاتر لە دانووستانە سیاسییەکاندا، خەریکی یارگیریی و دۆست پەیدا کردن لە نێو کوردو یارسانییەکاندا بن.
لە کاتێکدا مافی دیاریکردنی چارەنووس لە رێگەی دەنگدانی خەڵکی کوردستانەوە، وەک ژەهرە بۆ گەرووی رژێمی ئیسلامیی ئێران و تاسان و لەرزینە بۆ لەشی ئیسلاح تەلەب و رووخان خوازان.
سەیرە، چلۆن دەتوانن باسی ئازادی، مافی مرۆڤ، دێموکراسی و مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی بکەن و لە هەمانکاتیشدا دژی راپرسی بن؟
بەمبۆنەوە ئەمن بەڕیوەچوونی راپرسیی ئازاد، روون و بێ غەش لە هەموو ناوچە کوردستانییەکان (سنوورەکانی ئێستای ئێران) بۆ پێکهێنانی هەرێمی یارسان لە چوارچێوەی دەوڵەتی فێدڕاڵی کورد دا بە یەکێک لە ئاکامدارترین و بێ کێشەترین رێگای شارستانییانە دەزانم و لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئەو گەڵاڵەیە رەوتی سەربەخۆیی کوردستانی ئازادو فیدڕاڵ، پێشکەوتوو و بەهێز خێراتر دەکا.
بە پێی ئەو هەڵسەنگاندنە، نەتەوەی کورد وێڕای خاوەنداریەتیی لە بوونی فەرهەنگی جۆراوجۆر ، لەمێژە بەو رادەیە لە توانایی و باوەڕ بەخۆبوونی نەتەوەیی گەیوە کە خوازیاری گونجاوترین پێکهاتەی سیاسی، حقوقی و ئابووری بێ.
ئاشکرایە کە سەلماندن یا رەتکردنەوەی ئەم هەڵسەنگاندن و بۆچوونە پێویستی بە دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو ڕاپرسییە و لە پەنا ئەو بنەمایەشدا (راپرسی) درێژەی خەبات و تێکۆشان شان بە شانی نەتەوەو رەوتە پێشکەوتووکانی باوەڕمەند بە مافەکانی نەتەوەی کورد دایە.
لە کۆتاییدا من یارسانێکی کورد تا کاتێک لەشساغی و تەمەن رێگەم دەدەن، بۆ وەدەستهێنانی ئەم مافانە هەوڵ دەدەم.
سەید فەرهاد حەیدەری
پاریس 26_04_2013
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| google| Balatarin Balatarin
یوسف|5 May 2013 - 04:56
ئه‌و به‌ڕێزه‌ به‌ڕاستی هه‌ڵه‌ ده‌کات ئه‌و نه‌وعه‌ پێشنیارانه‌ دێنێته‌ گۆڕێ.به‌هۆ کاری جۆراو جۆر،یه‌ک له‌ وان مه‌زهه‌بی له‌ مێژه‌ هه‌وڵی په‌راوێز خستنی خوش و برا ئیزه‌دیه‌کانمان له‌ ئارادا بوه‌ و هه‌یه‌.زۆر به‌ی خه‌ڵک و شۆڕشگێران بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه‌ و یه‌ک ڕیزییه‌کی به‌ کرده‌وه‌ له‌ نێوان هه‌موو پێکهاته‌ کانی گه‌له‌که‌مان هه‌وڵیان داوه‌ و به‌ر ده‌وامیش له‌ هه‌وڵدان،که‌چی پێشنیارێکی به‌ڕاستی نامۆ و به‌ دوور له‌ ژیربێژی دێته‌ ئاراوه‌.ژیر بێژی ده‌خوازێ ئه‌و ڕێزداره‌ به‌ خۆیدا بچێته‌وه‌.
krnd|4 May 2013 - 02:16
بۆ بەرێز ئارام
سەید فەرھاد ئاڵای کوردستانی نەھێنا خوارەوە ئەوە سەلتەنەتخوازان بوون ئاڵای کورستانیان ھێنا خوار شەرم بکەن. بچن پەنا ببەن بۆ ئاڵاحەزرەتان چاک شەقی تێھەڵدان کوردایەتی وەبیر خستنەوە. کەس ناتوانێ حاشا لەوە بکات کە 90 لە سەدی یارسانەکان لەگەڵ بنەماڵەی سەید فەرھادن. سەید فەرھاد خوشەویستی بنەماڵەی حەیدەریە.
aram|3 May 2013 - 22:34
selaw barezan
wak men bistoma la ewalin kongrei bezotnawai deimokratiki yarsan em sei farhada alai kurdustani henawata xware u tora bwa lewi ke alai kurdestan hal derawa, eista seira alaeki kurdstan la bar damidaia?? ew kaka kawaich wa dale xalki yarsan 90 la sad la gal benamalai ewandan, ranga ras bet balam xo em sei farhada har xoyati u tananat zor la benamalei xoian rabitaian la gal da nia
kawaM|1 May 2013 - 09:00
با هەموو خوینەران بزانن سەید فەرهاد به هیوای داهاتوو ئەو قەسانه دەکا، بویه دەزانی له ئالۆگۆری داهاتوو دا پتر له 90 دەرسەد پیرەوانی ئیینی یارسان لەگەل بنەمالەکەی ئەواندان، بەلام حیزبه کوردییەکان به هۆی نەبوونی شارەزایی له کۆمەلگای کوردی یارسانی و جوغرافیەکەیان بی خەبەرن، و له ناوچەی کرماشان کەمتر له یەک میلیون نابن،و هەره زوری کەلهورەکانیش لەگەلیاندان...بۆیه حیزبەکان دەبی هەر له ئیستادا لەگەل سەید فەرهاد هاوکاری بکەن،و یارسانیەکانیش وەکو ئەقەلیەتی ئایینی بەرەسمیەت بناسن...
aram|30 Apr 2013 - 06:37
وتویانه‌ ڕیوی نایتوانیوه‌ بڕواته‌ ڕێگاوه‌ ته‌ڵه‌ هه‌اڵێکیچ به‌ستوه‌ته‌ کڵکی خوه‌یه‌وه‌. نه‌ یارسان پیوێستی به‌ وڵایه‌ته‌و نه‌ فه‌رهادیچ که‌سێکه‌ که‌ بڕێاری وا بدا. که‌سێکیان بۆ ئاوایی ڕێگه‌ نه‌دابۆ وتوی ده‌بم به‌ کویخا
dalahoo|29 Apr 2013 - 11:27
سڵاو من سەید فەرھاد لە نزیکەوە دەناسم لەگەڵ بیرو بۆچونی ئاشنام زۆر خۆی بە کورد دەزانێ.
لە بنەماڵەێکی خوشناو و ناسراوی کوردانی یارسانە.
ئەم نوسراوەی شتی باشی تێدا بەدی دەکری، بەڵام نازانم ئەم ئەیالەتی یارسانە بۆ ھاتۆتە مێشکی، کوردستان وڵاتی ھەموومانەو دەبێ وەک گلێنەی چاو بیپارێزین. سەید فەرھاد نابێ و ناتوانێ وەک زۆر کەس پشت لە گەلەکەی بکاو ببێتە دەس بوسی ئاڵاحەزرەت.
من لە بەرێز سەید فەرھاد دەپرسم ئەیالەتی یارسانی پێ باشە رای چۆنە بەرابەر ئەیالەتی سنی و ئەیالەتی شیعە. بەدڵنیای ھەز ناکات گویشی لێ بێت کە واتە ئەیالەتی یارسانیش لەگەڵ ئەقڵ ناگونجێت. ھیوادارم ئاخامان سەید لەو بەشەی نوسراوەکەی پاشگەز بێتەوە.بژی کورد بژی کوردستان
marivan|29 Apr 2013 - 02:09
به خودا جوانه هیشتا هیچ نەبووه ویلایه تی یارسان و ویلایه تی هەورامان و کەلهورو..... کوره بابم تو راوەسته چەلێ با خودموختارییەکە وەربگرین ئەوسا وەرن کوردستان پارچه پارچه کەن

تۆش ده‌توانی به‌شداریی له‌و باسه‌دا بکه‌ی به‌ مه‌رجێک:
- به‌شداریت پێوه‌ندیی به‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌وه‌ هه‌بێ نه‌ک ره‌خنه‌ له‌ که‌سایه‌تیی نووسه‌ران یان که‌سایه‌تیه‌کان
- زمانێکی وه‌هات به‌ کار نه‌هێنابێ که‌ رۆژهه‌ڵات‌تایمز به‌ بێ‌ڕێزی به‌ که‌س یان لایه‌نێکی تایبه‌تیی بزانێ





avatar
avatar
avatar

avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar
avatar


هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه|بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی رۆژهه‌ڵات‌تایمز به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه