ئاماده‌کردنی: بۆکان رۆژههڵاتیله کاتێکدا جیهان به‌ره‌و
پێشه‌وه ده‌چێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشه‌وه‌چوونه‌شدا راگه‌یاندن ئه‌رکێکی
زیاتری ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیارییه‌کان به
به‌رده‌نگه‌کان جا چ له رێی رۆژنامه بێت، یان رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن یان له رێی
ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنییه‌کان.
له گه‌ڵ هاتنه کایه‌ی ئه‌نته‌رنێت وه‌ک
تۆرێکی جیهانی بۆ په‌یوه‌ندیکردن، ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنییه‌کان درووست بوون،
ئه‌مڕۆکه به میلیۆن ماڵپه‌ری ئه‌لکترۆنی وه‌شانی خۆیان له ئه‌نته‌رنێت
ده‌که‌ن و به‌رده‌وام له زیادبوون دان و ئه‌م رووباره له وه‌ستان
ناکه‌وێ.
له ناو زۆری و بۆری ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنییه‌کاندا زۆرن ئه‌وانه‌ی
خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن و هه‌واڵ و زانیاری گرنگ و به‌سوود به
به‌رده‌ننگه‌کانی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن، هه‌شن به مه‌به‌ستی خراپه‌کاری و
ئاژاوه نانه‌وه‌ی و تێکده‌رانه هاتوونه‌ته مه‌یدان که له کۆتاییدا
هیچیان پێ نابڕێت و له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و چه‌واشه‌کارییانه‌ی که ده‌یکه‌ن
خوێنه‌ره‌کان لێیان ده‌کشێنه‌وه و به ته‌نیا ده‌مێننه‌وه.
به‌داخه‌وه
ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی که بۆ ئامانجی تێکدرانه و دژایه‌تیکردن درووست ده‌بن به
زۆری له وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا به‌رێوه ده‌بردرێن و به‌رهه‌می مێشکی تاکی
رۆژهه‌ڵاتییه، له به‌رانبه‌ردا رۆژئاواییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن رۆژ به رۆژ
به‌ره‌و پێشه‌وه بچن و هه‌نگاوی گه‌وره باوێن و ئه‌مڕۆکه گه‌وره‌ترین
ماڵپه‌ره‌کانی جیهان له‌وانه فه‌یس بووک و گووگڵ و یوتیۆب و یاهوو و تویتێر
به‌رهه‌می عه‌قڵی رۆژئاوایه که له خزمه‌ت هه‌موو مرۆڤایه‌تیدان و لێره‌شدا
ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌به‌ستی خراپه‌کارییان هه‌بێت که‌ڵکی خراپ و ناشیاو له‌و
ماڵپه‌ره جیهانییانه وه‌رده‌گرن.
ماوه‌یه‌که ماڵپه‌رێکی نوێ به ناوی
(کردستان امروز) واته (کوردستانی ئه‌مڕۆ) له وڵاتی ئێران، به زمانی فارسی
وه‌شانی خۆی ده‌ست پێکردووه و له ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کانیدا ده‌رده‌که‌وێ
که مه‌به‌ستی دیاریکراوی هه‌یه و ئه‌ویش دژایه‌تیکردنی پارتی دیموکراتی
کوردستان به گشتی و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه به
تایبه‌تی.
ره‌نگه ئه‌م پرسیاره بێته مێشکمان که بۆچی پارتی و بارزانی له
لایه‌ن ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه هێرشیان ده‌کرێته سه‌ر؟ ره‌نگه چه‌ندین پرسیاری
دیکه‌شمان لا درووست بێت و به‌دوای وه‌ڵامه‌کانیاندا بگه‌رێین.
من لێره‌دا
هه‌وڵ ده‌ده‌م رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و که‌سانه ده‌رخه‌م که له‌و سایته
کارده‌که‌ن و به‌شێک له‌و چه‌واشه‌کارییانه ئاشکرا بکه‌م که ئه‌م
ماڵپه‌ڕه ده‌رحه‌ق به پارتی و بارزانی ده‌کات، پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که من
لایه‌نگری له لایه‌نێکی دیاریکراو ناکه‌م و پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌توانێ
له رێی کاناڵه‌کانی راگه‌یاندنی خۆیه‌وه وه‌ڵامیان بداته‌وه، ئه‌وه‌ی من
ته‌نیا به‌شێکه له خستنه رووی چه‌واشه‌کارییه‌کان و ئامانجه
تێکده‌ره‌کانی ماڵپه‌ڕی (کردستان امروز).

دیاره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیار نییه که کێ یان چ
که‌سانێک له پشت به‌رێوه‌بردنی ئه‌م ماڵه‌ره‌وه‌ن، چونکه ئاماژه به هیچ
ناوێک نه‌کراوه، به‌ڵام له مانیفێستێکدا که خۆی له 6 خاڵ دا ده‌بینێته‌وه و
له (کردستان امروز) دا بڵاوکراۆه‌ته‌وه و له خاڵی یه‌که‌میدا هاتووه: " ئه‌م
ماڵپه‌ڕه به‌رهه‌می سه‌رقاڵی و جه‌نجاڵییه‌کی له‌مێژینه‌یه و ئامانجی
به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی کورد و کوردستانه و گروپێک پێکهاتووه بۆ به ئه‌نجام
گه‌یاندنی ئه‌م مه‌به‌سته و هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کی بۆ کراوه"
هه‌ر له
یه‌که‌م خوێندنه‌وه‌دا ئام پرسیارانه لای خوێننه‌ر درووست ده‌بێت؛ ئه‌گه‌ر
ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئامانجی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی کورد و کوردستانه باشه بۆ به
زمانی کوردی نییه و به زمانی فارسی وه‌شانی خۆی دکات؟ چۆنه ماڵپه‌رێک له
ناوخۆی ئێران هه‌ستی به‌وه کردووه که کورد و کوردستان بابه‌تێکی گرنگن و
ده‌بێ بایه‌خیان پێ بدرێ؟
بۆچی ناوی ماڵپه‌ره‌که
فارسییه؟وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه لای خوێنه‌ری وریا زوو و به ئاسانی
ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، بیرۆکه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه له لایه‌ن
که‌سانێکی ده‌ست رۆیشتووی ناو ده‌سه‌ڵاتی ئاییی ئێران گه‌ڵاڵه کراوه بۆ
ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌وه شه‌ڕی پارتی و بارزانی بکات، به‌ڵام نه‌ک به ئاشکرا و
به‌به‌رچاوی خه‌ڵک، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی نهێنی و له‌پشت په‌رده‌وه به
به‌رێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌گوترێ که چ بڵاوبکه‌نه‌وه و چ بڵاو
نه‌که‌نه‌وه. پاش به‌دواداچوون و وه‌رگرتنی زانیاری له ناوخۆی ئێران بۆمان
ده‌رکه‌وت که ئه‌م ماڵپه‌ڕه له لایه‌ن موحسین ره‌زایی سه‌رۆکی پێشووی سوپای
پاسداران و سکرتێری ئێستای کۆربه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزامی کۆماری
ئیسلامی و له هه‌مانکاتدا خاوه‌نی ماڵپه‌ری (تابناک) به‌رێوه ده‌بردرێ.
موحسین ره‌زایی له خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆکۆماری ئێران یه‌کێک بوو
له کاندیده‌کان و یه‌کێکه له مۆره گرنگه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و نزیک به 15
ساڵ سه‌رۆکی سوپای پاسداران بوو که له لایه‌ن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی
به هێزێکی نایاسایی له‌قه‌له‌مدراون و خراوه‌ته ناو لیستی ره‌شی گروپه
تیرۆریستییه‌کانی جیهان.
سوپای پاسدارانی ئێران 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له پاش
سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌ڵانی ئێران به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی هاته مه‌یدان
و تا ئه‌مڕۆ چالاکی جۆراوجۆری سه‌ربازی له ناوخۆ و دره‌وه‌ی ئێران هه‌یه و
سوپای قودس وه‌ک یه‌کێک له لقه‌کانی ئه‌م سوپایه له دره‌وه‌ی وڵات کاری
تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌دات . سوپای پاسداران جیا له چالاکی سه‌ربازی به‌شی
راگه‌یاندنی هه‌یه و ماڵپه‌ره‌کانی (تابناک) له ئێستادا و (بازتاب) له پیشتردا
ده‌توانین به به‌شێک له‌م سوپایه ناوببه‌ینن که له له راسته‌خۆ له
ژێرچاودێری موحسین ره‌زایی دایه.
موحسین ره‌زایی و داروده‌سته‌که‌ی به
وه‌رێخستنی ماڵپه‌ڕی (کردستان امروز) هه‌وڵی داوه ده‌ست به شه‌ڕێکی میدیایی
له‌گه‌ڵ پارتێکی کوردستانی عێراق که پارتی دیموکراتی کوردستانه و
سه‌رۆکه‌که‌ی که مه‌سعود بارزانیه بکات.
به هۆی ناشاره‌ازییان له زمانی
کوردی له سه‌ره‌تادا ئه‌م ماڵپه‌ره‌یان به فارسی وه‌رێخستووه بۆ ئه‌وه‌ی
بزانن ئه‌وه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیانه ده‌یپێکن یانا؟ ده‌توانین بڵێین ئه‌م
ماڵپه‌ڕه جارێ له تێست دایه و رۆژانه ده‌که‌وێته به‌رچاوی موحسین ره‌زایی
و ئه‌گه‌ر ره‌زایی شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی ماڵپه‌ره‌که‌ی به‌دڵ بێت له
داهاتوودا به زمانی کوردیش وه‌شانی خۆی بکات.
که واته یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که
ئه‌م ماڵپه‌ڕه مافی دروستکردن و دیزاینکردنی له وڵاتی ئێڕان بۆ خاوه‌نه‌که‌ی
پارێزراوه و پاش به‌دواداچوونی ئێمه بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌و گروپه‌ی
ماڵپه‌ڕی (تابناک) دیزاین کردووه به هه‌مان شێوه دیزاین (کردستان امروز) یشی
کردووه، که واته ئه‌م سایته به مه‌به‌ست و ئامانجێکی دیاریکراو
درووستکراوه.
له خاڵی دووهه‌می مانفیسته‌که‌دا هاتووه که خه‌ڵکانێک له
کوردستان و تاران و مه‌شهه‌د هه‌وڵی به‌رێوه‌بردنی ئه‌م سایته ده‌ده‌ن!!
ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ڕامان و وردبوونه‌وه‌یه که ده‌بێ کێ بن ئه‌و که‌سانه که
به‌م کاره هه‌ستاون؟
له خاڵی سێهه‌مدا به راشکاوی باس له‌وه ده‌کات که
ئه‌م ماڵپه‌ڕه پابه‌ندي ىي یاسآی کۆماری ئیسلامی ئێران و له چوارچێوه‌ی یاسای
ئێران‌دا کاره‌کانی خۆی ده‌کات؟
ئه‌م پرسیاره دێته مه‌یدان که‌واته له
یاسای ئێران‌دا دژایه‌تی و چه‌واشه‌کاری له دژی پارتی دیموکراتی کوردستان و
که‌سایه‌تی بارزانی ئازاد و یاساییه، چونکه له ناوه‌رۆکدا زۆر نموونه‌ی وا
ده‌بینین که هه‌وڵی دوژمنکارانه‌ی تێدا ده‌بیندرێ.
ئێستا له خواره‌وه
چه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌م چه‌واشه‌کارییانه‌ی سایتی (کردستان امروز) ده‌خه‌یه
روو بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه قه‌زاوه‌ت که‌ن که حه‌قیقه‌ت چییه و چ پیلانێکی شووم
له پشت داڕشتی ئه‌م سایته و سایته‌کانیتر هه‌یه:

17/6/2010 هه‌واڵی سه‌ردانی مسعود بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا
بڵاو کردۆته‌وه و مانشێتێکی سه‌رنجراکێشی بۆ داناوه، که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: "
بارزانی: آماده افتتاح کونسولگری اسرائیل در اربیل (هولیر) هستیم " واته بارزانی
ده‌ڵێت: ئاماده‌م بۆ کردنه‌وه‌ی کۆنسوڵگه‌ری ئیسرائیل له شاری هه‌ولێر!!
له
راستیدا ئه‌مه ده‌توانێ هه‌واڵێکی ئاسایی بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌بێ به
وردی سه‌رنجی بده‌ین وشه‌ی "ئیسرائیل" ه که ئێران به تایبه‌تی و وڵاتانی
ئیسلامی دژی ده‌وه‌ستن.
له هه‌واڵه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه له
بارزانی له کاتی قسه‌کردن سه‌باره‌ت به ئیسرائیل ئاڵۆزی و هه‌راسانی پێوه
دیاربووه و ده‌نووسێت: هه‌واڵی کردنه‌وه‌ی کۆننسوڵگه‌ری ئیسرائیل له هه‌ولێر
له راگه‌یاندنه‌کانی پارتی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه،
دواتر ئاماژه به‌وه
ده‌کات که بارزانی به‌داخه له‌وه‌ی که ئێران رۆڵی هه‌یه له
ده‌ستێوه‌ردان له ناوخۆی عێراق و له کۆتاییدا ده‌نووسێت ئێران هێچ
ده‌تێوه‌ردانێکی له ناوخاکی عێراق نییه.
بۆ به‌رچاو روونی به‌رێوه‌به‌رانی
ئه‌م سایته، هه‌ڵویستی بارزانی له‌مه‌ڕ ئیسرائیل روون و ئاسکرایه و ترسی له
که‌س نییه، ئه‌مه‌ش به مانای به‌رگریکردن نییه له بارزانی چونکه ئه‌و
پابه‌نده به ده‌ستوری عێراق و هه‌ر کاتێک حکومه‌تی عێراق باڵوێزخانه‌ی
ئێسرائیلی له به‌غدا کرده‌وه ئه‌و کاته ئاساییه که کۆنسوڵگه‌ری ئیسرائیل
له هه‌ولێر بکرێته‌وه.
ئێران ده‌یه‌وێ سه‌رنجی تاکی ئێرانی بۆ ئه‌وه
رابکێشیت که بارزانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه و ئه‌مه وه‌ک
کارتێکی فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌کار دێنێت و به‌رده‌وام
رایده‌گه‌یه‌نێ که ئیسرائیلییه‌کان له خاکی هه‌رێمی کوردستان هاتووچۆ
ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش به‌شێکیتری ئه‌و درۆ و چه‌واشه‌کارییانه‌یه که له دژی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

له هه‌واڵێکی تردا ئاماژه به‌وە ده‌کات که فیلمێک له دژی ئێران
له هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌م دێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته که‌ڵک له کامێرای
پێشکه‌وتوو وه‌رده‌گیرێ، ئاماژه به‌وه کراوه که فیلمه‌که سه‌باره‌ت
به ژیانی دانیشتووانی بناری قه‌ندیله که به هۆی گوایه به هۆی تۆپبارانی
هێزه‌کانی ئێران ئاواره بوون، ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌واڵه‌که به شێوه‌یه‌کی وا
چه‌واشه‌کارانه بڵاوکردۆته‌وه که گوایه له ئاکانیوزی وه‌رگرتووه،
به‌ڵام به ئامانڤی خۆی دایده‌رێژێته‌وه، له کۆتاییدا ده‌نووسێت که هێزه
تیرۆریستییه‌کان که مه‌به‌ستی پارته کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه
له ناو خاکی هه‌رێم بنکه و باره‌گایان هه‌یه و حکومه‌تی هه‌رێم به هێچ
شێوه‌یه‌ک دژایه‌تیان ناکات!!
لێره‌دا پێویسته ئه‌وه وه‌بیر
به‌رێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی (کردستان امروز) بێنمه‌وه که ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌و
به تیرۆریست ناویان ده‌بات به‌شێکن له بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد و
خه‌بات ده‌که‌ن له‌پێناو وه‌دیهاتنی مافه ره‌واکانی گه‌لی کوردستان له
ئێران.
باشیش ده‌زانێ که هه‌ر دوو پارت سه‌ره‌کی رۆژهه‌ڵاتی دیموکرات و
کۆمه‌ڵه ماوه‌ی 15 ساڵ ده‌بێ خه‌باتی چه‌کداریان وه‌ستاندووه که به‌شێکی
په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه.

له هه‌ولێکی تری چه‌واشه‌کارانه‌دا دووباره ناوی
ئیسرائیل دێنێ و ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌رێمی کوردستان حه‌ز ده‌کات
ببێته ئیسرائیلی دووهه‌م!! ئه‌مه‌شی له زاری فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی
په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گواستۆته‌وه و
دواتر ره‌خنه له کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم ده‌گرێت که بۆچی له به‌رانبه‌ر
گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بێده‌نگن !!
ئه‌و ماڵپه‌ڕه
له زاری فه‌لاح مسته‌فا ده‌نووسێت که ئیسرائیل دیموکراتیک ترین وڵاتی
ناوچه‌که‌یه و ئه‌وان به‌نیازن هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ئیسرائیل بونیاد بنێن.
پاشان ئاماژه به‌وه ده‌کات که حکومه‌تی هه‌رێم خواستی حزبه ئیسلامییه‌کان
له‌به‌ر چاو ناگرێت بۆ دژایه‌تی ئیسرائیل و ده‌نووسێت: سه‌د هه‌زار کورد له
ئیسرائیک ده‌ژین و له هه‌رێمی کوردستانیش هێزه ئه‌منی و تایبه‌تییه‌کانی
ئیسرائیل به به‌رده‌وامی له هاتووچۆدان!!
بۆ زانیاری زیاتری به‌رێوه‌به‌رانی
ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌بێ بڵێم ئێستا پتر له 250 هه‌زار کورد له ئیسرائیل ده‌ژین و
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان زۆر به‌رزه و خۆیان به کورد ده‌زانن، به‌ڵام سه‌ر به
ئاینی یه‌هوودین و په‌یره‌وی له مووسا ده‌که‌ن، دیاره به له‌وه‌ی
بگه‌رێنه‌وه ئیسرائیل له کوردستان ژیاون و ئاساییه ئه‌مڕۆکه له سایه‌ی
ئازادی‌دا سه‌ردانی دۆستان و خزمانی خۆیان له کوردستان بکه‌نه‌وه.
هه‌رێمی
کوردستان ناوچه‌یه‌کی ئازاد و دیموکراته که تیایدا مافی ئینسانه‌کان
له‌به‌رچاو ده‌گیرێ، وه‌ک ئێران نییه که تیایدا رۆژانه چالاکنی سایسی و
مه‌ده‌نی له‌سێداره بدڕێن، خۆزگه ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردبا
که ئه‌م زانیارییانه‌ی له کوێ وه‌رگرتووه؟
ئایا حزبه ئیسلامییه‌کانی
هه‌رێم که به‌رده‌وام جێگه‌ی ستایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانن ئه‌و زانیارییانه
به ئێران ده‌ده‌ن؟
له هه‌واڵێکیتردا جارێکی‌تر ره‌خنه له پارتی دیموکراتی
کوردستان ده‌گرێ و کوردستان تیڤی به ته‌له‌فزیۆن بارزانی ناوده‌بات و ده‌ڵێت:
حکوومه‌تی هه‌رێم و ته‌له‌فزیۆنی بارزانی له به‌رانبه‌ر هێڕشی هیزه‌کانی
ئیسرائیل بۆ سه‌ر کاروانی ده‌ریایی چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ بێده‌نگه و
هه‌ڵوێستیان نییه.
ئه‌م ماڵپه‌ره به شێوه‌یه ناوی کوردستان تیڤی ده‌بات
که له روانگه‌ی رۆژنامه‌ووسییه‌وه جگه له ئیهانه‌کردن هیچیتر نییه و
ده‌نووسێت: کوردستان TV ئۆرگانی ره‌سمی مسعود بارزانییه!!
له راستیدا کوردستان
تیڤی له یه‌کێک له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانه که
ئه‌زموونی چه‌ندینن ساڵه‌ی هه‌یه و به یه‌کێک له باشترین ته‌له‌فزیۆنه
کوردییه‌کان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت که هه‌ڵویستی نه‌ته‌وه‌یی پێوه دیاره و
بۆته مینبه‌رێک بۆ بیر و بۆچوونه جیاوازه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی
کوردستان.
به پێی ئه‌و زانیارییانه که به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه که‌سێک به
ناوی عیرفان قانعی فه‌رد که کورده و له تاران داده‌نیشی وکه‌سێکی نزیک له
موحسین ره‌زاییه وه‌ک یه‌کێک له به‌رێوبه‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه کارده‌کات،
ئه‌و که‌سه خۆی وه‌ک نووسه‌ر و رووناک‌بیر ناساندووه و له ماوه‌ی رابردوودا
ژیاننامه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی نووسیوه‌ته‌وه که تیایدا بێ حورمه‌تی به
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و بارزانی نه‌مر کراوه.
هه‌وه‌ها ناوبراو
دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ عیسا پێژمان کۆنه ساواک و یه‌کێک له‌که‌سانه‌ی که
ساڵانێکی زۆر دژمنی نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه و له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆیدا (کردستان
امروز) بڵاو کراوه‌ته‌وه که له‌وێشدا هێرشی تووند ده‌کرێته سه‌ر پارتی و
که‌سایه‌تی بارزانی نه‌مر.
به‌راستی ده‌ست تێوه‌ردان و چه‌واشه‌کاری ئێران
گه‌یشتۆته ئه‌و په‌ڕی خۆی که رۆژانه به درۆ و فرت و فێڵ هه‌وڵی ئه‌وه
ده‌دات دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشووری کوردستان بکات و بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته ده‌ست بۆ هه‌موو کارێک ده‌بات، به‌ڵام له کۆتاییدا هه‌وڵه‌کانی بێ
ئه‌نجام ده‌مێنن و ریسوایی به‌و که‌سانه‌وه ده‌مێنێ که ئه‌م ماڵپه‌ڕه
به‌رێوه ده‌به‌ن.
ئه‌مانه‌ش به‌شێکی بچووک بوون له‌و هێرش و په‌لاماردان و
چه‌واشه‌کارییانه که ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ئێران دژبه گه‌لی کورد له باشووری
کوردستان ده‌یکات و به‌داخه‌وه ئه‌م شه‌ڕه به که‌سانێک ده‌کا که هیچیان پێ
نابڕێت جگه له شه‌رمه‌زاریی و ریسوایی نه‌بێت.
---------------
ئەم بابەتە سەرەتا لە
ژمارە ١ی گۆواری ململانێ دا بڵاو کراوەتەوە